یەکگرتو ئیدانەی دەست درێژیەکانی تورکیا دەکات

 

ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە بەرواری ٢٢/٣/،٢٠١٨د. موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری سلێمانی ئەنجامدا کە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی شەوی ڕابردووی دۆڵی باڵەیان-ی سەر بە شارۆچکەی قەسرێ لە شارۆچکەی چۆمان، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئەنجامدرابو.

 

د.موسەنا ئەمین، ەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند :

 

ئێمە هێرشەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزاری دەکەین.

پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵویستی جددیان هەبێت لەسەر دەستدرێژییەکانی سوپای تورک، کە دەیکاتە سەر گوندنشینانی ناوچەی سنوورییەکان و قەندیل.

حکومەتی عێراق پێویستە سەروەری ئاسمانیی خۆی بپارێزێت، لەکاتێکدا کە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان-دا داخست، بەڵام بۆچی ناتوانێت ناتوانێت ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا دابخات؟.

بۆردوومانەکانی تورکیا زیانی زۆری ماددی بەر گوندنشینانی ناوچە سنوورییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گەیاندووە.

 

داوا لە حکومەتی تورکیا کرد، کە کۆتایی بە دەسترێژییەکانی خۆی لەسەر خاکی هەرێمی کورستان بهێنێت.

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved