| ||
|
||
قه‌ره‌یڵان: . مافى خه‌ڵکه خۆپیشاندان بکه‌ن، ده‌بێت تێکدان و سوتاندن نه‌بێت
موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارتى کرێکانى کوردستان – په‌که‌که له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ چرا تیڤى، که ته‌له‌فزیۆنێکى تایبه‌ت به ئێزدییه‌کانه، باسى بارودۆخى باشورى کوردستان و ڕه‌وشى ئێزدییه‌کانى کرد.
دەقی قسەکانی قەرەیلان: باشووری کەردستان باشورى کوردستان جێگه‌یه‌کى گرنگى هه‌یه له ئازادى کوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بوو به سیاسه‌تێکى ڕاست نزیک ببوایه‌ته‌وه، ئه‌و پێگه‌یه بکاته بنه‌مای سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجام، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه له باشور پێکنه‌هات، ئاڵۆزیى دروست بوو، ڕووداوه‌کانى ١٦ى ئۆکتۆبه‌ر ڕوویاندا، ده‌ستکه‌وته‌کان به‌شێکى زۆرى له‌ده‌ستچوو، ئه‌و ڕه‌وشه‌ش ده‌بێت ڕاست شڕۆڤه بکرێت. ئه‌وه ماوه‌یه‌که خۆپیشاندانى گه‌ل پێکدێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى باشور هاوکار بین، ئه‌مڕۆ له له باشور کێشه هه‌یه و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ده‌بێت کێشه‌کان به ته‌واوى ببینرێن و ده‌ستنیشان بکرێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئێمه هه‌یه، ئێمه ده‌ڵێین له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه کۆمسیۆنێک دروست بکرێت، ئه‌م کۆمسیۆنه له هه‌موو ڕێکخراوه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کان به شێوه‌یه‌کى فراوان دروست بکرێت. ده‌بێت ئه‌و کۆمسیۆنه پلاتفۆرمى چاره‌سه‌ریى ئازاد پێک‌بێنێت، بچێته شار و شارۆچکه‌کان و له‌گه‌ڵ گه‌ل کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، گوێ له داواکارییه‌کانى گه‌ل بگرێت و چاره‌سه‌ریى بدۆزێته‌وه و بیکاته بڕیار، پێشنیارى ئێمه بۆ چاره‌سه‌ریى ئه‌وه‌یه، چاره‌سه‌رى ڕاست ئه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌یت و بڵێیت به هێز و فشار و به‌کارهێنانى هێزه ئه‌منییه‌کان ڕێگه له گه‌ل ده‌گرم، نابێت، ده‌بێت به سیاسه‌تێکى ڕاست نزیکى داخوازییه‌کانى گه‌ل ببنه‌وه. مافى خه‌ڵکه خۆپیشاندان بکه‌ن، ده‌بێت تێکدان و سوتاندن نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک چه‌ک به‌کارنه‌یه‌ت، داواکارى خه‌ڵک هه‌یه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان هۆکارى خۆى هه‌یه و نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له هه‌رێمه‌که که‌موکورتى هه‌یه. پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارێتى ٢٦ ساڵى باشورى کوردستان شیبکرێته‌وه و بزانرێت به چ ئه‌نجامێک و به کوێ گه‌یشتوه، خه‌لًک گۆڕانکارى ده‌وێت و ده‌بێت داواکارییه‌کانى خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کى ڕاست ببینرێت. ئێزیدیەکان گه‌لى ئێزدى پێویستى به یه‌کێتى هه‌یه، ده‌بێت ببنه یه‌ک، ده‌بێت بۆ ئامانجى هاوبه‌ش بێنه لاى یه‌ک، پێویسته له هه‌موو ناوچه‌کان ئێزدییه‌کان ئیتفاقى خۆیان دروست بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێزدى ببێته خاوه‌ه‌ن ئیراده.
شه‌نگال نه‌ک ته‌نها بۆ ئێزدییه‌کان، به‌ڵکو بۆ هه‌موو گه‌لى کورد گرنگ و پیرۆزه، چاره‌نوسى ئێزدیه‌کان له‌ده‌ستى خه‌ڵکى دیکه‌دا نییه، پێوسته چاره‌نوسى ئه‌وان به ده‌ستى خۆیانه‌وه بێت، له ڕوسیا و ئه‌وروپا ناتوانن چاره‌نوسى خۆیان دیارى بکه‌ن، به‌ڵکو له شه‌نگال ده‌توانن.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||