| ||
|
||
مستەفا چاوڕەش: چیی دی ناهێڵین حەشدی شەعبی پێشڕەوی بکات
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو‌و داوای بازگه‌ی شێخ باوه‌ی، سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان کرد، به‌ڵام ئاسایش ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌و بازگه‌یان ته‌سلیم بكات، ئه‌و هێزانه هاتوونه‌ته قه‌ره‌هه‌نجیر و ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه، (مسته‌فا چاوڕه‌ش)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێ، چیی دیكه ڕێگه ناده‌ن ئه‌و هێزانه پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كی دیکەی كوردستان و داگیری بكه‌ن.
(مسته‌فا چاوڕه‌ش)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: كاتی ئه‌وه هاتووه ئیدی سنوورێك بۆ ئه‌و ناعه‌دالیه‌تییه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی دابندرێت، بۆیه ئێستا خه‌ریكی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین، سه‌نگه‌ری نوێی خه‌نده‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه لێدراوه و چیی دیكه ڕێیان ناده‌ینێ، یه‌ك بست پێشڕه‌وی بكه‌ن، له‌وه‌ی هاتوون له دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه داوای بازگه‌ی شێخ باوه‌ی، سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەکەن و له قه‌ره‌هه‌نجیر چه‌ند جارێك ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه، (چاوڕه‌ش) گوتی: له‌و شوێنانه‌ی كه هێزه‌كانی عێراقی لێیه، ئیدی له‌وه زیاتر بیانه‌وێت پێشڕه‌وی بكه‌ن لێیان قبووڵ ناكه‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێیان بده‌ین ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كوردستان هه‌مووی كاول بكه‌ن، بۆیه ئیدی بێت و بیانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن، شه‌ڕ دروست ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی دەشڵێت: له‌گه‌ڵ كاك (مەسعوود بارزانی) كۆبونه‌وه‌مان كردووه، باسمان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كرد، ته‌واوی ڕه‌وشی سه‌ربازیمان له سه‌نگه‌ره‌كان تاوتوێ كرد، ته‌واوی میحوه‌ره‌كان ڕێك خراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستا‌ی دووزخورماتوو ناوبراو ده‌ڵێت: حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و شاره‌یان كاول كردووه، ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیاره، كه به پێی قانوون ئه‌و هێزانه سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقن، بۆیه ئێستا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌كردنی ئه‌و ڕه‌وشه كاولكارییه‌ی كه ئه‌و هێزانه به‌سه‌ر دووزخورماتویان هێناوه.
له‌باره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدەوە ده‌ڵێت: حه‌شد زیاتر له ٦٠گرووپن، هیچ تەرتیبێکی سەربازییان نییە و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به یاسا وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقن، به‌ڵام هه‌رگرووپه و سه‌ر به كه‌سایه‌تێكی عێراقه، بۆیه بێسه‌روبه‌رن و كه‌س خه‌تی كه‌س ناخوێنێته‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||