خۆپیشاندانەكەی (١٢)ی مانگ‌ و بێباكی حكومەت!

 

 

مەلا بەختیار

 

١٢/٨/٢٠٢٠كاتژمێر ٥/ی یٔێوارە، لەسەر داوای شاسوار عەبدولواحید، خۆپیشاندان لە پاركی یٔازادی سلێمانی‌و لە رانیەو شارۆچكەی دیكەش كرا. ژمارەی خۆپیشاندەران، زیاتر بون لە خۆپیشاندانەكەی پێشووی پاركی یٔازادی، كە هەر شاسوار بانگەوازی بۆ كرد.

 

لە خۆپیشاندانەكەی پێشوودا، رەفتاری نەشیاو بەرامبەر شاسوار عەبدولواحید، نوێندرا، كە دوور بوو لە گیانی دیموكراسی. لەم خۆپیشاندانەدا، حكومەت لە رانیە ناچار بوو هێزی یٔاسایش‌و تەقەی بەكارهێنا! خۆپیشاندەرانیش، هەڵەی خراپیان كرد كە پەلاماری بارەگای گۆڕان‌و یەكێتییان دا. هەر دوێنێ‌، بانگەوازی خۆپیشاندانی بەردەوام راگەیەندرا، هەتا بگاتە راپەڕین! بەدەر لەوەی شاسوار، یٔەزمونی سیاسی نییەو رەمزێكیش نەبووە، بەڵام یٔەوەی دەبینرێ‌.. لە رەمزە سیاسییەكان‌و لایەنەكان، زیاتر چۆتە ناو شەپۆلی ناڕەزاییەكان.

 

هەر لەم كاتەدا، یەكێتی‌و پارتی ١١/ی مانگ راگەیەندراوی هاوبەشیان دەركردو دوورونزیك، دڵنیاییان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی، لەپێشەوەدا، گێڕانەوەی پارەی دزراوی گومرگەكان‌و شیرینی نەوت‌و نەوتی قاچاخ، نەدایە خەڵكەكە.

 

دوێنێش، حكومەتی هەرێم رونكردنەوەی لەسەر گفتوگۆی هەولێرو بەغداد، سەبارەت بە شایستە داراییەكان دەركردو دەستبەجێ‌، بەغداد وەڵامی دانەوەو بەپرسیارێتیەكەی خستە سەر حكومەتی هەرێم.. بەتایبەتی لە رادەست نەكردنی گومرگەكان.

 

لە كۆبونەوەكانی حكومەتی هەرێمیشدا، بگرەو بەردە لەسەر دابینكردنی موچە، كەمكردنەوەی موچە، چۆنیەتی دابینكردنی موچە هەیەو یٔاسۆ.. تاریكە!

 

جگە لە هەموو یٔەو راستیانە.. دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و دەوڵەتانی یٔیقلیمیش.. سەرەتاكانی مەترسییان لەسەر چارەنوسی هەرێم‌و كوردستان دەركەوتووە.. یٔەگەری یٔەوە لەیٔارادا هەیە، كە سەرەنجامی یٔەم قەیرانە دارایی‌و سیاسی‌و یٔاساییشەی دنیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە، بۆ جۆرێك لە چارەسەری سیاسی-یٔابوری-یٔاساییشی یٔەوتۆ لەپشتی پەردەی بەرژەوەندیەكاندا، بگەڕێن‌و تیایدا.. زلهێزەكان لەگەڵ دەوڵەتە یٔیقلیمیەكان لەنێوان خۆیاندا رێك بكەون.. كە مێژوو پێماندەڵێ‌، رێكەوتنی گەرمەی قەیران‌و مەترسیەكان، سەرەنجامەكەی، حكومەتە دیكتاتۆرەكان لەسەر حسابی ماف‌و خەباتی گەلان، دەپارێزرێن‌و دەسەپێنرێن!!

 

هەفتەی رابوردوو، یٔەیهودی عاری، پسپۆڕی شارەزای یٔیسرایٔیل، لە كەناڵی 12/ی یٔیسرایٔیلدا، گوتی: بەهۆی گەندەڵی، دوو یٔیدارەیی، شەڕی فەیسبوك، زاڵی دوو بنەماڵەی بارزانی‌و تاڵەبانی‌و دوو لەشكریەوە، خەونی كورد تێكشكاوەو گوتیشی: لەوانەیە یٔیتر یٔەمریكا، متمانە بە حكومەتی كورد نەكات‌و تەنانەت باشترین هاوڕێكانیان نەتوانن هاوكارییان بكەن.

 

هەر یٔەم هەفتەیە خانمە رۆژنامەنوسی هۆڵەندی (جودیت نیورینك) كە (١٠) ساڵە لە كوردستانەو دۆستی راستگۆی كوردە، لە بەشێكی وتارێكدا دەنوسێ‌:

 

"یٔاواتی كوردەكانی عێراق بۆ گەیشتن بە ژیانێكی شایستە لە رووی یٔابوری‌و سیاسییەوە لەناوچووەو وا هەست دەكەن فریویان خواردووە، نزیكن لەوەی بەتەواوەتی هیوای خۆیان لەدەست بدەن".

لەبەرامبەر یٔەو روداوانەدا.. دەبێ‌ لەخۆمان بپرسین:

 

یٔایا، دەستەبەرێك لەعێراقدا هەیە، پیلانێك دژی هەرێم، لەیٔارادا نەبێ‌، یٔەگەر دوچاری روداوی نەخوازراویش نەكرێ‌.. بەڵام یٔایا مەترسی یٔەوە نییە ناچاری پاشەكشەی چاوەڕوانەكراو، بكرێ‌!!

 

لەم دۆخەی ناوچەكە، عێراق، كوردستان، هێزە سیاسیەكان، حكومەتی هەرێم‌و توڕەیی لەڕادەبەدەری جەماوەردا، حكومەت بەم بێباكیە بەرامبەر تاڵانكردنی گومرگەكان‌و نادیاری داهاتی شیرینی نەوت‌و نەوتی دزراو، هاوكات سەرسەختی حكومەتی كازمی بۆ چارەسەركردنی شایستە داراییەكان (كە یٔەوان حكومەتی هەرێم.. بە راست‌و درۆ دەكەنە پاساو) یٔایا، یٔەم دۆخە سیاسی-یٔابورییە.. نیشانەی سەرەتاكانی لە گرێژنە دەرچونی هەلومەرجی بابەتی نییە؟

 

هەلومەرجی بابەتی.. ماناكەی رون‌و رۆشنە، یٔەویش یٔەوەیە، كە حكومەت توانای چارەسەركردنی قەیرانی نەمابێ‌‌و خەڵكیش بە چارەسەرە نیوەچڵەكانی حكومەت رازی نەبێ‌.. كە حكومەت توانای چارەسەركردنی قەیرانی نەماو خەڵكیش پشووی بگاتە كۆتایی.. یٔیتر دۆخی شۆرشگێڕانەی گۆڕانكاری دەخوڵقێ‌.. لەم سەردەمەشدا، دەركەوت بەبێ‌ حیزبێكی مێژویی بەهێزیش.. حكومەتەكان دەگۆڕدرێن.

 

بەندە.. مەرگی خۆمم پێ خۆشترە، لە روخاندنی حكومەتی هەرێم.. وەكو حكومەتی خەڵك.. حكومەتێك، بەڕاستی بتوانێ‌ تەنگوچەڵەمەكان چارەسەر بكات‌و ژیانی مەدەنی پێشبخات.. نەك دەستەپاچە بێ‌ بەرامبەر كێشەكان، تەنانەت نەتوانێ‌ گەندەڵكارە رسواكانیش سزا بدات!

بێباكی لەم دۆخە مەترسیدارەدا، ترسناكە.

 

بەداخەوە، حیزبەكان.. هەر خەریكی حیزبایەتی گۆشەگیرن.. هەر خەریكی دەستەگەری‌و پیلانگێڕانن. خەریكی شەڕە پەیج‌و فەیسبوك‌و پیاهەڵدان‌و پاساوهێنانەوەن بۆ شكست‌و شەرمەزایەكان.

 

لەگەڵ هەموو جیاوازی‌و رەخنەكانم لە پارتی.. لە شێوەی حوكمڕانیەكەی.. بەڵام نایشارمەوە، لەم دۆخەدا، تەنها كاك مەسعود بارزانی دەتوانێ‌، كۆنگرەیەكی كوردستانی بۆ: حیزبەكان، رێكخراوەكان، پسپۆڕەكان، سازبدات‌و بەرپرسیارێتی چارەسەركردنی قەیرانەكان، لەناو كۆنگرەكەدا.. دیاری بكرێ‌.. بەمەرجێ‌ تەواوی بڕیارەكانی جێبەجێ بكرێ‌. نەك كۆنگرە بۆ دەستخەڕۆكردنی رای گشتی!!

 

یٔەگەر، بەرێز مەسعود بارزانیش، بەم پێشنیازو پەرۆشییە رازی نەبێ‌.. داوام وایە كە:

- یان حكومەتی هەرێم رێگای شیاوتر بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغداد بدۆزێتەوە.

- یاخود، رادیكاڵانە.. داهاتی گومرگەكان‌و نەوتی دزراو.. كۆنترۆڵ بكات‌و بۆ حكومەتی بگێڕێتەوە.. هەتا فریای موچەی خەڵك بكەوون.

بێباكی.. ناكاتە یٔەستۆپاكی. بەڵكو بێباكی لای خەڵك وا لێكدەدرێتەوە، كە تاڵانی‌و گەندەڵی.. دادەپۆشرێ‌.. شۆڕەسوارەكانی گەندەڵیش.. یەك بە یەك، لە ویژدانی خەڵكدا ناسراوون. تەنها هەلپەرست‌و مشەخۆرەكان، پارەیان بۆ دادەدۆشن‌و دادەپۆشن!!

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved