پەیامی پیرۆزبایی بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

 

 

 

 مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

 

مسعود بارزانی

٢٩ـی ڕەمەزانی ١٤٤٠ـی کۆچی

٣ـی ٦ـی ٢٠١٩ـی زایینی

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved