مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

"بە توندی ئیدانەی خوێنڕێشتن و كوشتن دەكەین"

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسعود بارزانی پەیامێكی لەبارەی توندوتیژی و دواپەرەسەندنەكانی عێراق بڵاو كردەوە.

 

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

زۆر نیگەرانین لە پەرەسەندنی توندوتیژی و ڕووداوە خوێناوییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندی ئیدانەی خوێنڕێشتن و كوشتن و بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپێشاندەران دەكەین.

 

داوا دەكەین حكوومەتی عێراقی و دامودەزگای ڕەسمی و پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان لە ڕێگەگرتن لە خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێ بكەن. پێویستە لایەنە سیاسییەكانیش بۆ گەییشتن بە چارەسەر، بە زمانی عەقل و مەنتیق مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە بكەن كە بەرۆكی عێراقی گرتووە.

 

هەر لێرەیشەوە پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران و هاووڵاتیان دووپات دەكەینەوە و، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

 

مسعود بارزانی

٦ــی٢ـــی٢٠٢٠٢

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved