پەیامێک لە مەسعود بارزانیەوە

 

بارزانی: بۆیان نییە تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت بگرن

 

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

رۆژی پێنجشەممە ١٩/١٠/٢٠١٧ دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت رەسول جێگری گشتیی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی رای خۆی لەسەر رووداوەكانی كەركووك.

ئەم بڕیارەی دادگەی رەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە روونی پێشان دەدات كە عەقڵییەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە، گەلێك رای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت، كەسێك رای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت، هەر ئەو عەقڵییەتەیە وایكردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.

با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام باش بزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.

 

مەسعود بارزانی

١٩/١٠/٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved