| ||
|
||
پەیامێك لە مەسعود بارزانیەوە بۆڕای گشتی
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووی ناوچه‌كه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی په‌یامێكی بۆ رای گشتی كوردستان و عێراق بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەسعود بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك له ناوچه‌كه و عێراقدا هاتۆته ئاراوه و له هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كرێت. له حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه‌شدا پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر گوێ له عه‌قڵ و مه‌نتیق بگیرێت نه‌ك به‌دوای عاتیفه و موزایه‌داتی بێهووده بین.
ئێستا بارودۆخه‌كه له لێواری ته‌قینه‌وه‌یه و گرفته‌كان زۆر ئاڵۆزن و له ده‌ست ده‌رچووه. بۆیه ده‌بێ له هه‌موو لایه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ده‌كه‌ن، به عه‌قڵ و حیكمه‌ته‌وه چاره‌سه‌رێكی مه‌عقووڵ بدۆزنه‌وه، كه له خزمه‌تی گشت لایه‌ك بێت. ئه‌گه‌ر بێتوو پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردن له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ئه‌وها بێت، ئه‌وه ئێمه له یارمه‌تیدانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر درێخی ناكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نابین كه وڵات تووشی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و چاره‌نووسی نادیار بكات.
مسعود بارزانی ٧ی١ی٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||