| ||
|
||
په‌یوه‌ندى كورد به جه‌ژنى سه‌رى ساڵەوە، شیكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رهه‌نگى سایكۆلۆجیه له مێژووى كورد ته‌نها دوو جه‌ژن هه‌بووه هه‌ردووكیان تایبه‌ت بووه به ئایینى كورد (ئیسلام)
جه‌ژنى سه‌رى ساڵ (كریسمس): له بنه‌چه‌دا ناوى (كریسمس) له دوو برِگه پێك هاتووه (كریس - واته دڵسۆز) وه(ماس- واته زایین یان له دایك بوون)،
مسعود عبدالخالق له مێژووى كورد ته‌نها دوو جه‌ژن هه‌بووه هه‌ردووكیان تایبه‌ت بووه به ئایینى كورد (ئیسلام)، له دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئایدۆلۆژیاى نه‌ته‌وایه‌تى له كۆتایى سه‌ده‌ى (19) به‌ره‌به‌ره نه‌ورۆزیش به جۆرێكى تر هاته رِیزى یاده‌كان، به‌ڵام یادكردنه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ به‌و شێوه‌یه‌ى كوردستان له هه‌ڵپه‌رِین و سه‌ما و ئاڵ و گۆرِى پیرۆزى و بروسكه و ... زۆر نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سه‌ره‌تایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بزانین به چه‌ند پرسیارێك ده‌ست پى ده‌كه‌ین: ئاخۆ چه‌نده رِاسته ئه‌و رِۆژه (1/1/...) یادى له دایك بوونى (ح مه‌سیحه)؟ كه‌ى سه‌رى هه‌ڵدا؟ له‌چ ئاستێك په‌یوه‌ندى به كورد هه‌یة؟ له رِووى سیاسى و فه‌رهه‌نگى سایكۆلۆجى ماناى چییه؟
جه‌ژنى سه‌رى ساڵ (كریسمس): له بنه‌چه‌دا ناوى (كریسمس) له دوو برِگه پێك هاتووه (كریس - واته دڵسۆز) وه(ماس- واته زایین یان له دایك بوون)، ناوه‌كه‌شى (x mas) رِۆمانیه له رِه‌چه‌ڵه‌كدا له (خریستۆس)ى یۆنانى هاتووه، ئه‌ویش له كۆپى هه‌ره‌كۆنى (ئینجیل)ى لاتینى هاتووه به ماناى (مه‌سیح) . ئه‌و جه‌ژنه به‌و مانایه لێك ده‌درێته‌وه گوایه له‌و رِۆژه‌دا (ح - مه‌سیح) له‌دایك بووه، كراوه‌ته سه‌رى ساڵ (1/1/...)، پێشووتر كار به به‌روارى (یادى دامه‌زراندنى رِۆما كرا، به‌و پێیه ده‌كاته (753 پ . ز)، تا سه‌ده‌ى (8 ز) ئینجا وه‌رچه‌رخا بۆ زایینى، هه‌رچى مێژووى یادكردنه‌وه و كردنه جه‌ژنى ئه‌و رِۆژه به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى رِۆژئاوا له وانه ( british enciclobidia- wekbidia) ئه‌وا یه‌كه‌م جار له‌و شوێنه‌ى ئێستاى ئه‌ڵمانیا سه‌رى هه‌ڵداوه، كاتىَ ئه‌وان جه‌ژنێكى تر‌ى دار و دره‌ختیان هه‌بوو(وا ثيَدةضى نةورؤز بووبىَ) یادى خواى مانگیان ده‌كرده‌وه له‌و رِۆژى ،واته به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه ده‌كاته (27 یان 22 ز)، 27 ساڵ دواى له دایك بوونى مه‌سیح، ئه‌و كاتى پاپا (پۆنیفاسیوس) نويَنةريكى بۆ لایان نارد‌و رِێكه‌وتن كه ئه‌و ئاهه‌نگ تێكه‌ڵ به‌و یاده بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه بووه نه‌ریتێكى ساڵانه و له‌گه‌لڕ ته‌شه‌نه‌ى ئایینى مه‌سیحى زه‌ق تر بۆ ده‌ره‌وه په‌رِیه‌وه،ضوة فه‌رِه‌نسا و به‌ریتانیا دواى چووه ئه‌مریكا زۆربه‌ى وڵاتانى مه‌سیحى گرته‌وه، هه‌رچى جیهانى ئیسلامه جاران كاريان بة بةروارى عةجةمى دةكرد، دواى هاتنى ئيسلام كاریان به به‌روارى (كۆچى)ده‌كرد، كه‌مێكیش به به‌روارى رِۆمى، تا نزیكه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌روارى رِۆمى و زایینى و كۆچى و فارسى و هندى هه‌بووه، دواى له‌گه‌ل گه‌شه‌ى عه‌وله‌مه و زاڵ بوونى فه‌رهه‌نگى رِۆژئاوا به‌ره‌به‌ره به‌روارى زایینى به‌سه‌ر به‌رواره‌كانى تر زاڵ بووه ،له رِێكه‌وتنه‌كانى عوسمانى و رِۆژئاوایى هه‌ردوو به‌روار ده‌نووسرا، له رِیكه‌وتنى عێراقى بریتانیش هه‌روا بوو، ئێستا هه‌موو جیهانى گرتۆته‌وه ته‌نها ئێران به‌رگریه‌ك له‌و زاڵى فه‌رهه‌نگیه ده‌كا و هێشتا كار به كۆچى ده‌كا به‌فه‌رمى، هه‌ندى وڵاتى تریش له هه‌ندى بۆنه هه‌ردوو به‌روار له‌پاڵ یه‌كتر ده‌نووسن، به‌ڵام له كوردستان بى قه‌ید و شه‌رت خۆیان داوه‌ته ده‌ست ئه‌و به‌رواره بى ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌نجامى فه‌رهه‌نگى و سایكۆلۆجى چییه. رِاستى و نارِاستى ئه‌و یاده: له كوردستان گه‌لىَ جار خه‌ڵكى به‌سه‌ما دێنن و دوایى ده‌رده‌كه‌وى بى بنچینه‌یه، هه‌روه‌ك سه‌ربرده‌ى دوو ماره‌كه سه‌رشانى زوحاك! ماوه‌یه‌كه كورد له‌گه‌ل چه‌وساندنه‌وه‌ى زۆرى دووچارى كۆمه‌ڵێك ده‌ردى فكرى سیاسى و فه‌رهه‌نگى بووه، له‌گه‌ل دووباره‌بوونه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌ى لىَ بوویته (ته‌قه‌زومى فه‌رهه‌نگى)، ئیتر بى گوێدانه رِاستى و نارِاستى له‌گه‌ڵى ده‌هه‌ژێته‌وه، جارى هه‌موو مه‌سیحى له‌سه‌ر یه‌ك یاد كۆك نین، (3) به‌شى سه‌ره‌كین، به‌شێك پێیان وایه ئه‌و یاده‌ى ئێستاى كه له‌سه‌رى ئه‌و ساڵ ده‌كا (2011/1/1) رِاستیه‌كه‌ى وانییه، به‌ڵكو (4) ساڵ به‌ر له‌وه‌یه، به‌پێى سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ى (ادیان العالم) ئه‌و به‌رواره‌ى ئێستا (2007/1/1)، هه‌رچى مه‌سیحیه‌كانى كاسولیك و پرۆتستانت به‌شێكى ئه‌رسه‌دوكس و ئه‌رمه‌ن (6)ى ینایه‌ر جه‌ژنى له‌دایك بوونى مه‌سیحه، ئه‌وروپاى رِۆژهه‌ڵاتى و قبتیه‌كانى میسر و یۆنان پێیان وایه (7)ى ینایه‌ره، ده‌بى ئه‌وه‌ش تۆماربكه‌ین لاى یه‌هودیه‌كان هێشتا (ح - مه‌سیح) له‌دایك نه‌بووه كه به (ماشیح) ناوده‌برى و پێیان وایه ئه‌و به‌سه‌ركرده‌ى جه‌نگى (هه‌رمجدۆن) هه‌ڵده‌ستێت و سه‌ربرده‌یه‌كى وه‌ك (مهدى منته‌زه‌ر)ى موسڵمانانیان بۆى هه‌یه، له ته‌ورات مژده‌ى هاتنى داوه به‌ڵام له ئینجیلى لوقا هیچ باسێكى له‌دایك بوونى مه‌سیحى تێدا نییه، كه به ئینجیلى مه‌تى (ئایه‌تى 23 - 2:10) شتێكى لێڵى تێدایه، بۆیه یاده‌كه په‌رش و بڵاوه، به كۆى گشتى هاتوونه سه‌ر دوو یاد، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنچینه‌ى لێك جیایى ناردنى نێردراوه‌كه‌ى پاپا پۆنى فاسیۆس بۆ ئه‌ڵمانیا ئاماژه به هه‌ردوو به‌روار (27، 22ز) كرابوو كه (5) رِۆژیان نێوانه، بؤية به‌شێكى زۆر (1/25) ده‌كه‌نه جه‌ژن، به‌شه‌كه‌ى تر (1/1)، ئه‌وه‌ى (1/25) ده‌كاته جه‌ژن پشت ئه‌ستووره به جه‌ژنه كۆنه‌كانى زۆربه‌ى شارستانیه‌تى میلله‌تانى جیهانه، هه‌ر به نموونه هه‌ندێكى باس ده‌كه‌ین: له‌چین (25)ى ئه‌و مانگه (دیسمبر) یادى له‌دایك بوونى خوایان (جانگ تى) بوو، له‌نێو فارسى یادى خواى به‌شه‌ر (میترا)، له هند (كریش)، له كلدانى (كریس)، له ئاسیا تاشه‌م (ڕتیس، كورِى خوا) له دایك ببوو، له نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌نگلۆسه‌كسونى (25)ى مانگ یادى له‌دایك بوونى خوا (چا، ئه‌پۆڵ) بوو، له رِوسیا یادى (كۆلیاد)، له یۆنان (دیۆنیس) .... تاد ،بۆیه (25) دیسمبر له‌سه‌رده‌مى (ئیمپراتۆر خوسشه‌تین له 4 ز) تا ئێستا كراوه‌ته یاد. به‌و شێوه‌یه یاده‌كه په‌رش و بڵاوه، هه‌رچى مه‌سیحیه‌كانن ده‌ڵێن ئێمه به‌ڵـگه و پاساومان هه‌یه بۆ رِوونى ئه‌و رِۆژه و رِاستى و دروستى ئه‌و به‌رواره‌ى كه ئێستا جیهان له‌سه‌رى ده‌رِوا، بابزانین چیی؟
پاساوه‌كانیان: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ى ئاخۆ چ پێوه‌رێك هه‌یه بیسه‌لمێنىَ كه رِۆژى له دایك بوونى مه‌سیح (1/1)، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م تۆمار و نووسین به‌و شێوه نه‌بووه، وه بگره هه‌ر نه‌بووه، به‌روار له‌هه‌ر شوێنێك به پێى رِووداوێكى گه‌وره بوو، هه‌روه‌ك تا ئه‌و دواییه‌ش له كوردستان به پێى (ساڵى گرانى) یان (جۆت نه‌هات) یان (ساڵى گه‌نمه سۆره‌كه) مه‌وداى مێژوویان ده‌قه‌بلاند، بۆیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن یاخود مه‌حاڵ بوو بتوانرى رِۆژى له‌دایك بوونى كه‌سێكى ئاسایى دیارى بكرێت و بمێنێت، به‌ڵام ئه‌وان (3) پاساویان هه‌یه: 1- ده‌ڵێن له دایك بوونى (ح - مه‌سیح) ئاسایى نه‌بوو به‌ڵكو بووه ده‌نگ كه به‌بى رِه‌هه‌ندى نێر له‌دایك بووه. 2- له‌ناو لانك قسه‌ى ده‌كرد. 3- بنه‌ماڵه‌یه‌كى دیاریش بوون، (ح - مریم) خزمى نزیكى زه‌كه‌ریا بووه. بۆیه ئه‌و یاده ورد و دروسته ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مێكیش بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى له‌سه‌ر بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و پاساوانه له‌ژێر بارودۆخى ئه‌وسا لاواز ده‌رده‌چى، چونكه له‌و سه‌رده‌مى دوو ئیمپراتۆر له شام و فه‌ڵه‌ستین هه‌بوو، یه‌كیان (ئۆگستۆس) ئه‌وى تر (هیرادۆس) (له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ى رِۆژئاوایى - وێكبیدیا)، له ئیسلامیش (تاريخ الطبرى- ص340،ص355 )به‌رگى یه‌كه‌م)، باسى ده‌كا، ئه‌وانه به‌پێى پێشبینى كتێبێك به‌ناوى (دانیال) كه له تةوراتیش به نارِاسته‌وخۆ له (سفر دانیال 27 - 9:24)باس له هاتنى (هیرۆدۆس) وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى دره‌وشاوه دةكا، بۆیه (ح - مریم) ترسا و زانى ئه‌وانه به‌دواى ده‌گه‌رِێن بۆیه هه‌روه‌ك له قورئان باس له‌نێو دارخورماكان و له ده‌ره‌وه‌ى ئاوه‌دانى له‌دایك بووه و خه‌ریكى خۆشاردنه‌وه بووینه و دواى به‌ره‌و میسر كۆچیان كردووه تا له (3/ئه‌پریل/ 33ز) له خاچ درا به پێى سه‌رچاوه‌كانى خۆیان، كه‌واته ووردى و دروستى له‌دایك بوونى زۆر لێڵه. په‌یوه‌ندى به كورد: ئه‌وه‌ى سه‌روو كورته‌یه‌ك بوو له دیارى كردن و دیقه‌ى ئه‌و یاده واته ئه‌و شه‌وه‌ى (.../1/1) كه له كوردستان فه‌رمیانه ده‌بێته پشوو و جه‌ژن و ئاڵوگۆرِى پیرۆزبایى و دواى دانس و هه‌ڵپه‌رِین... له‌بۆشه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌چه‌ند خاڵێك په‌یوه‌ندى كورد به‌و یاده و ماناكان و سه‌ره‌نجامه‌كانى باس ده‌كه‌ین له بواره‌كانى مێژوویى و فكرى و ئایینى و سیاسى تا ده‌گاته فه‌رهه‌نگى سایكۆلۆجى، به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: 1- ئه‌و یاده به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ل هاتنى به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌كه و له‌دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مى له‌شێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌ووترا (ئه‌فه‌ندى) له یانه‌ى خواردنه‌وه یان له ماڵێك كۆده‌بوونه‌وه و به‌مه‌ى خواردنه‌وه یاده‌كه‌یان ده‌كرده‌وه به گۆرانیه‌كى (فریده‌ئه‌تره‌ش) یان (كه‌لسوم) یان (عبدالحلیم حافز)، دواى له‌گه‌ل گه‌شه‌ى دام و ده‌زگاى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و به‌عه‌لمانى كردنیان به‌ره‌به‌ره بووه پشووى فه‌رمى، یه‌كه‌م جار ئیتحاد و الترقى دایهێنا، دواى ئه‌تاتۆرك بڵاوى كرده‌وه، هه‌ریه‌كه له مه‌دره‌سه‌كانى ناشیونالیزمى توركى و عه‌ره‌بیش ته‌قه‌لایان ده‌دا ئه‌و یاده بكه‌نه فه‌رمى له‌جیاتى جه‌ژنه‌كانى تر، ئه‌گه‌ر به واتایه‌كى نیشتمیانى و كوردایه‌تى بدوێین ئه‌وا ئه‌و یاده له‌لایه‌ن داگیركه‌رانى كوردستان هێنراوه‌ته نێو كوردستان، ئه‌و له كاتێكایه كه كه‌س دڵگرانى نیه كه برایانى مه‌سیحى له‌كوردستان ئه‌و یاده‌ى به رِێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان بكه‌نه‌وه و كردووشیانه‌وه. 2- له كوردستان رِێزگرتنى بریانى مه‌سیحى و كه‌مایه‌تیه‌كانى تر له‌چوارچێوه‌ى رێنماییه‌كانى ئایینى ئیسلام بووه، بۆیه كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كان زیاتر رِێزى ئه‌وانه‌ى گرتووه، له به‌ڵـگه‌نامه‌ى بریتانى ناوى (شێخ عبدالسلام بارزانى) واباو بووه به (شێخى نةسرانى)، هه‌روه‌ها له رِاپۆرتى نێو بژى ویلایه‌تى موسڵیش باس له‌وه ده‌كا كه له نێو كوردستان رِێزى مه‌سیحى و ئایینه‌كانى تر زۆر ده‌گیرآ، له حكومه‌تى شێخ محمودیش وه‌زیرى دارایى (كریم عه‌له‌كه) مه‌سیحى بووه، تا ئه‌و رِێزه له‌چوارچێوه‌ى ئایینى ئیسلام بووه ئه‌وا مه‌سیحیه‌كان و یه‌هودى هه‌موو لایه‌ك خۆیان به كورد زانیوه له‌جل و به‌رگ و ئینتما و هونه‌ر و ... تاد ،نموونه‌ش كه‌ریمى عه‌له‌كه و سلیوه و باكوورى و ده‌یانى تر‌ى وا ....) به‌ڵام كاتىَ ئه‌و پێوانه‌یه گۆِرِاو رِێنمایى تر‌ى لائیكى هاته جێى ئایینى ئه‌وان له كوردستان وه‌رچه‌خانێكى ترسناك هاته‌دى و به‌ره‌به‌ره ئه‌و كه‌مایه‌تیانه خۆیان له كورد جیاكرده‌وه، ئێستا مه‌سیحیه‌كان و هه‌تا یه‌زیدى و كاكه‌یش وا خۆیان له كورد جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆیه له‌سه‌رده‌مى رِێنمایى ئایینى به‌شدارى له ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له‌گه‌لڕ برا مه‌سیحیه‌كانیان بریتى بوو له (گه‌وره‌یى فه‌رهه‌نگى) و هاریكارى و لێبوورده‌یى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا بریتیه له (بچووكى فه‌رهه‌نگى – تقزم الثقافى) 3- له به‌ڵـگه‌نامه‌كانى به‌ریتانى، به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌كى ده‌گمه‌نم دۆزیه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ساڵانى (1934) و باسى له هه‌ندآ رِه‌وشه‌نبیر ده‌كا له كوردستان و ده‌ڵىَ كاتى چاویان به ئێمه ده‌كه‌وت یه‌كسه‌ر باسى مه‌شروب و كتابه‌كانى ڤۆلتێر و جه‌ژنى سه‌رى ساڵ جارجار هه‌ڵده‌ستان دانسیان ده‌كرد و په‌یرِه‌وى ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ى ئێمه‌یان ده‌كرد، دواى تێگه‌یشتین (له به‌ڵـگه‌نامه‌كه واهاتووه) كه ئه‌م كوردانه بۆیه وا ده‌كه‌ن كه ئێمه پێیان بڵێین ئه‌وانه رِه‌وشه‌نبیر و كراوه‌ن! جا له دواى سه‌ده‌ى (19) و شكستى كوردى یه‌ك له دواى یه‌ك به‌هۆى ئه‌و ده‌رده‌ى (تقزم الپقافى) رِه‌وشه‌نبیر بووه چاوڵكه‌ر و تا ئه‌و رِاده‌یه هه‌رچى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بێت پێیان پێش كه‌وتنه و هه‌رچى موڵكى واقعى و مێژوویى كوردستانیش له‌نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ و ئایینى ... پێیان دواكه‌وتنه، بۆیه رِه‌وشه‌نبیران زیاتر یادى سه‌رى ساڵ له مه‌سیحیه‌كانیش زیاتر ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین رِوون تر ده‌رده‌كه‌وآ ئه‌و ده‌رده به‌پێى توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى چیی. نموونه‌ى یه‌كه‌م: له شۆرِشى نوآ كه حزبه كوردستانیه‌كانى شاخ به (پێشه‌وایه‌تى یه‌كێتى) پابه‌ندبوون به رِێبازى ماركسیه‌ت. ئه‌ویش هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر ئایین (ڕفیون الشعوب)ه، به‌تایبه‌تى ئایینى مه‌سیحى، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه جه‌ژنه‌كانى رِه‌مه‌زان و قوربان كه جه‌ژنى رِه‌سه‌نى كورده به‌بآ ده‌نگى رِه‌ت ده‌بوو به‌نان و ماسته‌كه‌ى سبه‌ینان، كه‌چى كه سه‌رى ساڵ ده‌هات یادى ده‌كراوه، ئآ خۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر یادێكى ئایینه بۆچى ئه‌وه ده‌كراوه ئه‌وه‌ى ئیسلامى نه‌دكراوه؟ ... هه‌ر له نموونه‌ى دووه‌مى ئێستاى ده‌سه‌ڵاتى كوردى دا هه‌ردوو یادى (..../1/1) و (12 ربیع الاول) یه‌كه‌میان یادى له دایك بوو (ح - مه‌سیح) و دووه‌میان یادى له دایك بوونى (ح - محمد)ه، بالێگه‌رِێین یه‌كیان ئى خۆمان و ئه‌وى تر ئى خه‌ڵكى تره، با هه‌روه‌ك یه‌ك بێت، كه‌چى ده‌بینین له‌یادى یه‌كه‌م كوردستان ده‌هه‌ژىَ و پشووه و دانسه و پیرۆزباییه و شه‌و تا به‌یانى ئاهه‌نگه ... و سه‌رۆكه‌كانمان بروسكه بۆ یه‌كتر ده‌نێرن كه‌چى بۆ یادى دووه‌م به‌بآ ده‌نگى جگه له‌وه‌ى میلله‌ت خۆى له‌مزگه‌وته‌كان چاڵاكى ده‌كا ئه‌گینا له‌ده‌سه‌ڵات كه‌س به كه‌س ناڵىَ جه‌ژنت پیرۆز. ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه قه‌ده‌غه‌ى یادى له دایك بوونى (ح - مه‌سیح) بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بابكرآ به‌و پله‌یه‌ى لێى ده‌وه‌شێته‌وه و خۆى وه‌سیه‌تى بۆ كردووه، به‌ڵام بۆ دووه‌میش كه لێى ده‌وه‌شێته‌وه. 4- ئه‌گه‌ر ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ى كورد له چوارچێوه‌ى (هاریكارى گه‌لان) و (هاریكارى فه‌رهه‌نگى) بێت دیسان ئاساییه، واته چۆن خه‌ڵكى سوێد یان به‌ریتانیا یان روسیا جه‌ژنێكى ئێمه ده‌كه‌نه جه‌ژنى خۆیان ئێمه‌ش وا ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ له‌وانه نه‌جه‌ژنه ئایینیه‌كانمان (رِه‌مه‌زان و قوربان) نه جه‌ژنه نیشتیمانیه‌كانمان (نه‌ورۆز) هه‌ر ناشزانن، ئیتر ئێمه بۆچى یادى جه‌ژنى ئه‌وان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى ماناى (تقزم الپقافى) و (به دووكه‌وتن و چاولێكه‌رى) و (عیشقى یه‌ك لایه‌نه) نه‌بآ هیچ مانایه‌كى تر نابه‌خشىَ جگه له (گێلى فه‌رهه‌نگى) نه‌بآ. 5- له خاڵه‌كانى رِابردوو ده‌رده‌كه‌وآ ئه‌و جۆره یادكردنه‌وه‌وانه‌ى وه‌كو (سه‌رى ساڵ، ڤالانتاین و .. بنچینه رِه‌گێكى كوردى نیه، داهێنانه و قازانجیشى لێنه‌كراوه، ئه‌وه‌ى زیاتر شكستى سایكۆلۆجى ده‌سه‌لمێنآ ئه‌وه‌یه كورد له خاوه‌نه‌كانى زیاتر مشه‌وه‌ش ده‌بآ، له‌یادى ڤالانتاین ئه‌وه‌ى له كوردستان ده‌بینرآ له وڵاتانى ئه‌وروپیش نابینرآ، لێه‌وه‌یه بنه‌ماى (ملكی ڕكپر من الملك) دێته‌دى و مانایه‌كانى تر كه له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین زۆر رِوون ده‌كاته‌وه كه بریتین له: ڕ- گۆرِانى به‌خێرای جل و به‌رگ و سه‌ر و سمێڵ و نه‌ریت و... كه له‌سه‌ركرده‌كان ده‌ستى پآ كرد و گه‌یشته بنكه‌كانیش به شێوه‌یه‌ك ئێستا شاره‌كانى كوردستان بپشكنى هه‌ست ناكه‌ى له كوردستانى. ب- ئه‌گه‌ر شانۆگه‌ریه‌ك یان ته‌مسیلیه‌ك بكرآ گوزارش له دواكه‌وتوویى و غه‌شیمى بكا ئینجا به‌رگێكى كوردى له‌به‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌رِوونى ئه‌و مانایه‌ى سه‌روو ده‌رده‌خا. ج- لاسایى كردنه‌وه‌ى لایه‌نى خراپى بیانى. د- سه‌ره‌نجام وه‌ستانى گه‌شه و وێران بوونى سیسته‌مه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌علیمى و فه‌رهه‌نگى و نه‌ریتى تا ده‌گاته سیسته‌مى سیاسى و ئابوورى و ئیدارى .... له‌گه‌لڕ زۆر خاڵى تر كه له‌و ده‌رفه‌ته ته‌سكه هه‌ر ئه‌وه‌نده بواره هه‌یه.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||