| ||
|
||
مەسرور بارزانی: پەیامێک بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاو کردەوە
رۆژی سێشەممە ٢٠/٣/٢٠١٨ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م. ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد مانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌لایه‌ک ده‌ستپێکی ساڵێکی نوێیه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه. گه‌لی کوردستان ئێستا به قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ربه‌رزه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه وه‌ستاینه‌وه، بۆیه خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه. دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه، ئه‌وه‌ش به یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز. مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ٢٠ـی ئاداری ٢٠١٨
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||