چه‌ن کورته‌ شێعر

مامۆستا پاریز

ساقی

ساقی موبته‌لای جامێك شه‌رابم

تا پێی ساڕێـژكه‌م دڵه‌ی كه‌بابم

هه‌ر ئه‌مه‌ كه‌وا رووم نییه‌ بڵێم

ره‌وایــه‌ ئیتر وه‌هـــــا بسووتێم؟

***

شه‌م

ئه‌ی شه‌م له‌ دووریت منم په‌روانه‌

ئیشی په‌روانه‌یش خۆ هه‌ر سوتانه‌

ئه‌و له‌ ویسالدا ئه‌سوتێ و ئه‌مرێ

كه‌ چی له‌ فیراق من دڵم ئه‌گڕێ

***

 

قه‌رار

نیمه‌ بۆت قه‌رار به‌ ڕۆژ و به‌ شه‌و

چونکه‌ له‌ یادت لێم گیراوه‌ خه‌و

ئه‌ر بۆ ساتێکیش بنووم به‌ بێ خه‌م

به‌و ئومێده‌یه‌ که‌وا پێت بگه‌م

***

نه‌رمه‌ خه‌و

ئازیزه‌که‌م ده‌ورانێکه‌ من وه‌کوو که‌و

ڕات ئه‌ژه‌نم،ئه‌تلاوێنم،ئه‌تکه‌مه‌ خه‌و

خودا نه‌کات بۆ ساتێکیش نه‌رمه‌ خه‌وێ

گوزه‌ر بکات به‌ چاوانتا و لێت بکه‌وێ

***

خه‌م

ئه‌و خه‌مه‌ سه‌خته‌ی که‌وا من هه‌مه‌

دڵ وه‌کوو کێوه‌ و ئه‌ویش وه‌ک ته‌مه‌

ڕۆژێک هه‌ر ئه‌بێ که‌ بڕوێته‌وه‌

به‌ بای ئازادی بشه‌کێته‌وه

 



Qadirzada.com © 2009. All rights reserved