باری تەندروستی مامۆستا کرێکار باشە

 

 

خالید ره‌نجده‌ر، برای مامۆستا کڕیکار راگه‌یاند:

 

 ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٠، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لە ئیتاڵیاوە تەلەفۆنی کردووە بۆ برینیار مێلینگ، پارێزەرکەی لە نەرویج، پێی راگەیاندووە کە رۆژی ٣ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتالیا سەیری کەیسەکەی کرێکار دەکاتەوه‌.

 

تەنها یەك رۆژ دانراوە بۆ سەیری کردنەوەی کەیسەکەی، ئەگەر بە بەڵگە دەنگییەکانیشدا بچنەوە دەبێ رۆژێکی تر گوێیان لێ بگرنەوە.

پارێزەرە ئیتالییەکەی وتوویەتی کە بە پێی سیستەمی زیندانی رێبیبیکا لە رۆما قەشە سەردانی زیندانییەکان دەکات، بۆیە قەشەیەک بە پارێزەرەکەی مامۆستای وتووە کە بێنیوویەتی و تەندروستی باشە، بەڵام دانیشتنیان پێکەوە نەکردووە.

 

شایانی باسە

مامۆستا کرێکار لە ١٥ی ته‌مموزی ٢٠١٩، له‌ لایه‌ن پۆلیسی نه‌رویجه‌وه‌ بە تۆمەتی دروستکردنی رێکخراوێک بەناوی "ڕەوتی شاخ" کە گوایە درێژکراوەی ئەنسارولئیسلامە دەستگیر کرا، له‌ هه‌مان رۆژدا دادگای ئیتاڵیا سزای ١٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند و له‌ ٢٦ی ئازاری ئه‌مساڵ، دادگای نه‌رویجی مامۆستا كرێكاری راده‌ستی ئیتاڵیا كرد.

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved