| ||
|
||
مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
مامۆستاعەلی باپیر پایامێکی لەباری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
په‌یامێك له ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتیی
بەپێویستم زانی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە چەند سەرنجێك بخەمەڕوو:
یەکەم- له‌لای هه‌مووان ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاقیش به‌بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیارو دژوار‌دا ڕه‌ت ده‌بن، كه پێویستیمان به هه‌رچی زیاتر پاراستنی ته‌بایی‌و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌و، گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا كه خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕێ‌ی چاره‌سه‌ركرانی گرفت‌و كێشه‌كانی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی لابردنی پارێزبه‌ندیی (حصانه) له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك شتێكی سه‌یرو نالۆژیكییه!
دووەم- بێگومان هیچ كه‌س نكووڵیی له‌جێ‌به‌جێ‌كردنی یاسا ناكات‌و ئێمه‌ش گرفتاری پێشێلكرانی یاساین، به‌ڵام یاسا نابێ به بانێكه‌و دوو هه‌وا پیاده‌بكرێ‌و وه‌ك لاستیك به‌كه‌یفی خۆت به‌ره‌ولای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتی بكێشێ‌و، ئه‌گه‌ر زانیت قازانجته په‌نای بۆ به‌ری‌و، ئه‌گه‌ر زانیشت بۆت باش نیه پێشێلی بكه‌ی!
سێیەم- ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ لابردنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران نه‌بووین‌و نابین، مادام به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن‌و قسكه‌كردنه‌وه بێ، چونكه ئه‌وه مانای بێده‌نگ كردنی په‌رله‌مانتارانه‌و په‌كخستنی گرنگترین كاروچالاكییانه كه ڕه‌خنه گرتن‌و چاودێریی كردنی حكوومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانه.
چوارەم- لێره‌وه‌ش زۆر سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه هاوده‌نگه‌كانیش ده‌كه‌م، كه كه ئاماده‌نه‌بوون مل بده‌ن بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێموایه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌سومعه‌ی په‌رله‌مان‌و قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان‌و خودی خۆیشی گه‌یاندو، درزێكی سیاسیی گه‌وره‌ی په‌یداكرد.
پێنجەم- جێی سه‌رسوڕمانیشه كه پارتی دوێنێ گوێ‌ی به‌داواكاریی حه‌وت فراكسیۆنی جۆراوجۆری په‌رله‌مان نه‌دا، بۆ چاوپێداگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵ‌و هه‌نگاوه‌ی، ئایا ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌هه‌موو كه‌س‌و لایه‌نێك "به‌حه‌ق یان ناحه‌ق” له‌م وڵاته‌دا زیاتر به‌هره‌مه‌نده نه‌ده‌بوو به‌ته‌نگ پاراستنی ته‌بایی‌و یه‌كڕیزییه‌وه‌بێ؟!
شەشەم- هیواداریشم هیچ كه‌س گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كات كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ژێر زه‌خت‌و فشاردا ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته مه‌بده‌ئییه‌كانی بێت، به‌تایبه‌ت وه‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و به‌رگریی له‌چینی هه‌ژارو نه‌دار.
حەوتەم- کاك سۆران عومه‌ریش كادیرێكی دڵسۆز‌و كارای كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌و، هیچ كات لاریی نه‌بووه له ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادگادا گرنگ ئه‌وه‌یه دادگاییه‌كی دادگه‌رانه‌و بێ غه‌ره‌ز بكرێ.
برای دڵسۆزتان: عه‌لی باپیر ٧-٥-٢٠٢٠ ١٤- ره‌مه‌زانی-١٤٤١
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||