كـوردستان

مامۆستا پاریز

كوردستان خۆشه‌ سه‌وزه‌ڵانی یه‌

له‌ هه‌ر شوێنێكدا مێرگ وكانی یه‌

وه‌سفی قه‌ت ناکرێ به‌م ئاسانی یه‌

به‌ دیهێنراوی خوای ڕه‌بانی یه‌

بۆیه‌ هه‌ر بینیت دڵ حه‌یرانی یه‌

*  *  *

هه‌واكه‌ی خۆشه‌ له‌ ئێواران دا

له‌ ژێر سێبه‌ری به‌رزه‌ داران دا

ڕه‌نگینی به‌رگی له‌ به‌هاران دا

یه‌ك بگری له‌ گه‌ڵ پۆلی یاران دا

خودا چه‌ن خۆشه‌ ئه‌م سه‌یرانی یه

*  *  *‌

ڕه‌بی وه‌ته‌نمان ئاوا ئاوا بێ

چاكه‌و پیاوه‌تی له‌ به‌ر چاوا بێ

دوژمنه‌كانی له‌ نێو داوا بێ

خۆشی وئاره‌زوی هه‌ر له‌ ناوا بێ

پایه‌دار بێت ئه‌م كامه‌رانی یه

 


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved