| ||
|
||
عه‌لی باپیر:لەو کاتەوەی هەرێمی كوردستان سەرۆکی نەماوە سەرمان سوک و حەساوەیە
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی"له‌دوای (١٦)ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌ڵایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر كوردستاندا هات،كه نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ژێرده‌ستی كورددا نه‌ما،ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانمان په‌رله‌ما بووایه،حكومه‌تمان حكومه‌ت بوایه،ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریمان هه‌بوایه ئه‌وكاته نه‌یده‌هێشت شه‌خسێك له حیزبێك بڕیارێكی له‌وجۆره(بڕیاری ڕیفراندۆم) بدات و وڵاتمان به‌وده‌رده بچوایه."
"پارتی وتی ته‌وه‌كه‌ل عه‌له‌ڵڵا ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین"
عه‌لی باپیر باسی له گفتوگۆیه‌كی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی حیزبی كرد و وتی"له ١٢-٩ واته ١٣ ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵیدا(پارتی،یه‌كێتی،كۆمه‌ڵ ئیسلامی)بوین من ڕومكرده هه‌ردوو حیزبه‌كه و پێم وتن ئایا بنه‌مایه‌ك هه‌یه ئێوه پشتی پێ ببه‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم یه‌كێك له‌وانه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه وتی"وه‌ڵا مامۆستا ئێمه ته‌وه‌كه‌ل عهلهئهڵڵا ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین)منیش وتم جا ته‌وه‌كه‌ل عهلهئهڵڵا من باشتری لێده‌زانم ئه‌وه ئیختساسی منه و من له ئێوه شاره‌زاترم هه‌تا دكتۆر ڕۆژ وتی ئه‌شهه‌د و ڕاسته مامۆستا باشتری لێده‌زانێت."
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌نه‌بوو ناوی ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بهێنێت به‌ڵام وتی"حه‌ز ناكه‌م ناوی بهێنم به‌ڵام وه‌فده‌كه‌ی پارتی،كاك دكتۆر ڕۆژ بوو،كاك فازیل میرانی،كاك ئازاد به‌رواری،كاك ڕێبوار وه‌هه‌روه‌ها كاك دڵشاد شه‌هاب بوو،یه‌كێك له‌و بهڕێزانهبوو وای وت كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه،به‌ڵام وه‌فدی پارتی كه بێده‌نگ بوون له‌و قسه‌یه واته پارتی هه‌مووی پێی وابوه ته‌وه‌كه‌ل عهلهئهڵڵا ڕیفراندۆم ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا یه‌كێكیان نه‌یانوت وانیه،وه قسه‌كانی كاك مه‌سعود كه ده‌یوت دواتر بڵێن ئه‌و كابرایه سواری سه‌ری خۆی بوه،یا ڕێی لێتێكچووه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌بوو هه‌موو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا نه‌بوون."
عه‌لی باپیر بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی به بڕیارێكی شه‌خسی ناوبرد و وتی"بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم به‌شه‌خسی دراوه و به‌حیزبی كرا دواتر ویسترا ئه‌و بڕیاره بكرێته ماڵ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێگربوون،ده‌نا خه‌ڵكێكی دیكه وه‌گه‌ڵ كه‌وتن من با ئه‌و وشه‌یه نه‌ڵێم ڕه‌گه‌ڵ كه‌وتن چونكه ڕه‌نگه خه‌ڵكێك دڵی پێی ناڕه‌حه‌ت بێت،گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێك چون له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته جا پێم وایه قه‌ناعه‌تیشیان پێی نه‌بوو."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك كرد كه به‌وته‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ش بڕیارێكی شه‌خسی بووه و وتی"جا ئه‌وه له بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ی كوردستانیش هه‌روایان كرد،من وه‌فدێكی باڵای پارتی و یه‌كێتیم پێكه‌وه بینی كه به‌ڕێز كاك مه‌لا بهختیاریشی تێدا بوو پێم وتن كاكه كه‌ی ئێستا كاتی ئه‌وه بوو؟! ئه‌وه به بڕیاری كێ بوو هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه؟!هه‌ردوو وه‌فده‌كه وتیان كه‌س ئاگای لێ نه‌بوه وتویانه مه‌زاج و بڕیاری شه‌خسێك بوو جا منیش لێم پرسین كاكه وڵات به‌مه‌زاج ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟!ڕیفراندۆم سه‌ری هه‌رێمی خوارد نه‌ك ده‌وڵه‌تمان ڕانه‌گه‌یاند به‌ڵكو سه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌ی هه‌شمان بوو خواردی و له‌سه‌ری قه‌رزاریش بوینه‌وه."
"ئاڵا هه‌ڵگرانی ڕفراندۆم هه‌ڵه‌یان كرد"
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا عه‌لی باپیر كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له پڕۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی حیزبه ئیسلامیه‌كان كرد و وتی"ویستمان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم هاوهه‌ڵوێست بین من خۆم به‌شه‌خسی داوام له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد كه ڕێگا ڕاسته‌كه ئه‌وه‌یه له‌م كاته‌دا ڕیفراندۆم زیانی بۆ خه‌ڵك و كوردستان هه‌یه به‌ڵام ئهوانس وتیان ئه‌وه ڕه‌ئی ئێمه‌یه."
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتگیری كردنی ڕیفراندۆمی به‌هه‌ڵه ناوبرد و وتی"یه‌كگرتووی ئیسلامیه یان یه‌كێتی یاخود پارتی ئه‌وانه‌ی ئاڵا به‌ده‌ستی ڕیفراندۆم بوون ئه‌گه‌ر ئێستاش دانی پێدانه‌نێن كهههڵهیان كردووه،هه‌رچه‌نده دانی پێدابنێین یاخود نا یه‌كسانه چونكه هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێت كهههڵهبوون،به‌ڵام خۆ هه‌موو كه‌سیش ناتوانێت دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیدا بنێت دان به‌هه‌ڵه‌دا نان ئازایه‌تی و بوێری ده‌وێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بڕیاری شه‌خسی بوو وه هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی هه‌بوو وه هه‌ڵه‌ش بوو! بۆچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕۆژێك پێش ڕیفراندۆم ڕایگه‌یاند ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه و مامۆستا عه‌لی باپیریش ده‌نگی به‌به‌ڵێ دا؟ عه‌لی باپیر وتی"نه‌خێرمان بۆ ڕیفراندۆم بوو وه به‌ڵێمان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد بوو چونكه ئه‌وه مافی میلله‌ته‌كه‌مانه ئه‌وه دوو شتی جیاوازه،هه‌تا من ئه‌و قسه‌یه‌م به پارتی و یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه وت"كه ده‌نگمان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه نه‌خێرمان بۆ ڕیفراندۆمه و دوو مانگ له‌مه‌و پێش(پێش ڕیفراندۆم) ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری ده‌نگی به‌ڵێی بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا."
"(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت بوو؟"
عه‌لی باپیر ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر و كاردانه‌وه‌كانیش ده‌ڵێت"بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت كراوه یاخود نا ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی بێ لایه‌نی پڕۆفیشناڵ پێكبهێنرێت به‌ڵم ده‌بێت ئێو لیژنه‌یه هیچ ئه‌ندامێكی پارتی و یه‌كێتی تێدا نه‌بێت،هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێك پێشتر پێشتر بینرا ئه‌وه‌بوو هه‌ردوو لایه‌نه‌كه(یه‌كێتی و پارتی)له دوكان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و بۆ شه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه ڕویدا كه‌بینیمان،ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه ئایا یه‌كێتی تاك لایه‌نه ئه‌وه‌ی كردوه؟!باشه ئه‌گه‌ر تاك لایه‌نه كردویه‌تی ئه‌ی پارتی بۆ شه‌نگالی چۆڵكرد؟!مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌وشێوه‌یه هه‌ڵبسه‌نگێرێت و بڵێن خیانه‌ته ئه‌ی پارتی بۆ وای له شه‌نگال كرد و چیه؟."
كێشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ته‌وه‌رێكی تری گفتۆگۆكهی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی تایبه‌ت بوو به كێشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم،عه‌لی باپیر وتی"قسه كراوه و كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵیش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه وه‌ده‌بێت به‌رنامه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ربكرێن و نابێت وه‌ك جاران حیزبێك یان دووان بڕیاربده‌ن ده‌بێت به‌ته‌واوی شێوه‌ی حكومڕانی و بیركردنه‌وه‌كان بگۆڕدرێن به‌جۆرێك نه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن له‌كوێ پسا له‌وێ ده‌یبه‌ستینه‌وه،ئێمه وه‌ك خۆمان،وه وه‌ك شه‌خسی خۆشم ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین،شێوازی حكومڕانی و بیركردنه‌وه و بڕیاردانی ئه‌وان سه‌ریان به‌م شوێنه گه‌یاندین ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌رده‌وام بن سه‌رمان به‌شوێنی خراپتریشدا ده‌گات"
حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی
عه‌لی باپیر ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی وتی"ئه‌م حكومه‌ته سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه نه‌یتوانیووه له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌دا موچه بداته فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌وه ساده‌ترین كاره كه بیكات چ جای خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر!بۆیه پێویسته ئه‌م حكومه‌ته به‌زوترین كات گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدابكرێت كه له ئاست خواسته‌كانی ئه‌م قۆناغه بێت ئیتر له‌ژێر ناوی هه‌رجۆره حكومه‌تێكدا بێت نه‌ك بڵێن ئه‌وه په‌رله‌مانمان كارا كرده‌وه ئیتر ته‌واو سبه‌ی هه‌ركه‌س ڕقی هه‌ستا ده‌رگاكه‌ی گاڵه بدات یا حكومه‌تی وامان بۆچیه كه وه‌زیره‌كانی به‌بڕیاری حیزبی ده‌ربكرێن و بنێردرێنه‌وه،ئه‌م كاربه‌ده‌ستانه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده به‌ڵایان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته و خۆشیاندا هێناوه كهدهرسی لێوهربگهن."
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدار ده‌بن له پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی وتی"پێكهێنانی حكومه‌ت یا چاكسازی كردن تێیدا پێویستی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه به پارتی و یه‌كێتیشه‌وه ئێمه نابێت هه‌ڵه‌ی پێشووی پارتی و یه‌كێتی دوباره بكه‌ینه‌وه كه لایه‌نه‌كان په‌راوێز بخه‌ین."
خۆشحاڵه به‌وازهێنانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له پۆسته‌كه‌ی
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم عەلی باپیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر وازهێنانی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گوتی من پێم وایه كه ئێستا هه‌رێم سه‌رۆكی نیه جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ پێشتر كه هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌بوو،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وكاته به‌ڕێز كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێم بوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌دا كه بڕیاره‌كان به‌سه‌ر هه‌موماندا ده‌شكانه‌وه،ئێستا كه كه‌سێك نیه له‌و پۆسته‌دا ئه‌و بڕیارانه ده‌ربكات مانای ئه‌وه‌یه ئێمه سه‌رمان سوكه و حه‌ساوه‌یه."
"ڕێگه‌یان له سكرتێری په‌رله‌مان گرت بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مان"
عه‌لی باپیر باسی لهڕادهستكردنهوهی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان كرد و وتی"پارتی و یه‌كێتی به‌نیازی لادانی سكرتێری په‌رله‌مان(به‌ڕێز شێخ فه‌خره‌دین)بوون ئێمه‌ش و كاك فه‌خره‌دین پێی باش بوو پێش لادانی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه خۆی ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه."
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی"به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده پێشتر پارتی و یه‌كێتی ڕازی ببون كه بچێت له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه كه‌چوو ڕێگه‌یان پێنه‌دا بچێته هۆڵی په‌رله‌مان ئه‌وه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی كرد و ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه. بۆ ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵ ئاسایی بوو ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته چونكه له‌سه‌ره‌تادا به‌كاتی وه‌رمان گرتبوو به‌شی ئێمه نه‌بوو هه‌رچه‌نده له‌شتی تردا به‌شمان هه‌بووه به‌ڵام خوراوه."
چی ڕووده‌دات؟
له‌دوابه‌شی وتووێژه‌كه‌دا عه‌لی باپیر وتی"ئه‌گه‌ر به‌زوترین كات هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌ناوخۆی هه‌رێم وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد نه‌نێین ئه‌وه‌ی كه‌ڕویداوه خراپتر ڕووده‌دات."
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||