| ||
|
||
کورته یه ك له ژیانه هونه رمه ندی ن گه وره ماملێ
محه‌مه‌دی ماملێ كوڕی میرزا سه‌عیدی ماملێ ساڵی 1925 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ر‌و هونه‌ر دۆست ، له گه‌ڕه‌كی )هه‌رمه‌نیانی( مهاباد له دایك بووه. هه‌ر چه‌نده میرزا سه‌عیدی باوكی نه‌خوێنده‌واربووه به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگخۆشییه‌كه‌یه‌وه رێزێكی زۆری لێگیراوه‌و وه‌ك رێزلێنانیش پێیان وتوه میرزا ، باوكی ماملێ زیاتر شیعره‌كانی )وه‌فایی( كردوه به گۆرانی‌و له خانه‌قای عارفانه‌ی شه‌مزینان گۆرانی چڕیوه، میرزا سه‌عید په‌یوه‌ندی‌و هاوڕێیه‌تیشی له گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناوداری كورد"سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی" هه‌بووه، میرزا سه‌عید 6 كوڕ‌و كچێكی هه‌بووه‌و وه‌ك محه‌مه‌دی ماملێ ده‌ڵێت: باوكی له ناوبازاڕی مه‌هابادا دوكانێكی بچوكی خوری فرۆشتنی هه‌بووه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌نگخۆشبوون، به‌لام پێگه‌ی مامۆستا ماملێ له ناویاندا له هه‌مویان باڵاتره‌و دوای مردنی باوكی و میرزا حوسێنی برای كه ده‌ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تربووه ماوه‌ی په‌نجا ساڵ به‌رپرس‌و نوێنه‌ری هونه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه.
حامیدی كاكیلی كه یه‌كێكه له نزیكترین دۆسته‌كانی محه‌مه‌دی ماملێیه یه ده‌ڵێت: ناتوانین بڵێین بنه‌ماڵه‌ی ماملێ له كه‌یه‌وه ده‌ستیان به هونه‌ری گۆرانی وتن كردوه، چونكه بنه‌ماڵه‌ی ماملێ به ژن‌و پیاویانه‌وه ده‌نگخۆشبون. محه‌مه‌دی ماملێ جگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ناوازه‌و مه‌زن بووه، هاوكات كه‌سایه‌تییه‌كی كورد په‌روه‌ر‌و ئازادیخواز بووه‌و جگه له بیری كوردایه‌تی سه‌ر به هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك نه‌بووه، هه‌ر به هۆی ئازادیخوازیه‌كه‌شیه‌وه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی و له ساڵی 1968 زیندانیی كراوه، به‌رده‌وامیش له لایه‌ن ساواكی مه‌هاباده‌وه چاودێری كراوه‌و له نهێنی پشت گۆرانیه‌كانی وردبونه‌ته‌وه نه‌بادا تیایدا خه‌ڵك له سه‌ر دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات هانبدات. ماملێ مه‌قامبێژێكی زۆر كارامه بووه.
گۆرانییه‌كانی مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ دابه‌شده‌كرێن بۆ چه‌ند به‌شێك:
گۆرانی فۆلكلۆری.
گۆرانییه هاوبه‌شه‌كان: واته ئه‌و گۆرانیانه‌ی له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا هاوبه‌شن و یه‌كلایینه‌بونه‌ته‌وه له ئه‌سڵدا چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نیانه.
گۆرانییه خوازراوه‌كان : واته ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له گه‌لانی دراوسێی وه‌ك فارس و ئازه‌ری وه‌ریگرتوون، بۆ نمونه كۆرانی (ره‌عنا) فارسییه‌و (ئازربایجان مه‌راڵی) ئازره‌ییه، به‌ڵام ماملێ به‌مۆركێكی كوردانه‌وه چڕیونی.
گۆرانییه داهێنراوه‌كان: كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 بۆ 330 گۆرانی داهێنراوی هه‌یه، جگه له مه‌قام. ئه‌مانه‌ش به‌زۆری خۆی دیناون‌و هه‌ندێكیشیان هونه‌رمه‌ندانی دیكه بۆیان داناوه‌و هاوكاریان كرووه.
قه‌تار یان مه‌قام: كه به‌شێوه‌یه‌ی زۆر لێزانانه‌و هونه‌رمه‌ندانه چڕیونی‌و له‌و بواره‌دا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بێوێنه‌یه.
مامۆستا ماملێ دوای خزمه‌تێكی زۆری گۆرانی‌و ئاوازی كوردی پاش ململانێیه‌كی سه‌رسه‌ختانه له گه‌ڵ نه‌خۆشیدا سه‌ره‌نجانم له ساڵی 1999 گیانی سپارد‌و ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی لێكردین
|
||
Qadirzada.com ©2009. All rights reserved
|
||