| ||
|
||
رۆژنامه‌نووسێك رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه تاڵه‌بانی لهنهخۆشخانهبوو
هاوڵاتی رۆژنامه‌نووسێكی عێراقی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌وه باسدهكات كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشت به‌ژووری تاڵه‌بانی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت ته‌نیا 10 مه‌تر مابوو بگاته ژووره‌كه‌ی. پاشئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 18/12 ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كتوپڕ‌و به‌هۆی جه‌ڵده‌ی “مێشكه‌وه” تێكچوو، به‌په‌له ده‌برێته یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر. یه‌كێك له‌ڕۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌و هه‌واڵه ئه‌و شه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه دهكاتو چۆنییه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌سه‌رۆك كۆمار باس ده‌كات كه له‌سه‌ر جێی نه‌خۆشیی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كه‌وتبوو. هاوڵاتی به‌كورتیی چۆنیه‌تی گه‌یشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌ژووری سه‌رۆك كۆمار بڵاوده‌كاته‌وه. گه‌ڕان به‌دوای سه‌رۆكدا رۆژنامه‌نووسی عێراقی “له‌یس محه‌مه‌د ره‌زا”، كه بۆ ڕۆژنامه‌ی “العالم”ی عێراقی كارده‌كات له‌گێڕانه‌وه‌ی خۆیدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رۆكدا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌فاتكردنی، ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ تیمێكی رۆژنامه‌كه‌م له‌شاری پزیشكی به‌غدا “مه‌دینه توب”، خه‌ریكی گه‌ڕان بووین به‌دوای سه‌رۆك كۆماردا. بینا بهبینا ده‌گه‌ڕاین تا سه‌ره‌داوێكمان ده‌ستبكه‌وێت تا ئه‌و به‌شه بدۆزینه‌وه كه سه‌رۆك كۆمار تێیدا خه‌وێنراوه. “له‌یس محه‌مه‌د” ده‌ڵێت له‌سه‌ره‌تادا پزیشكان‌و كارمه‌ندانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید عه‌دنان‌و نه‌خۆشخانه‌ی كۆن كه به‌نه‌خۆشخانه‌ی به‌غدا ناسراوه، ڕه‌تیان كرده‌وه تاڵه‌بانی داخڵی شاری پزیشكی كرابێت، به‌ڵام ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زانیاریی ته‌واوو دڵنیاكهرمان لابوو كه سه‌رۆك له‌شاری پزیشكی خه‌وێنراوه، درێژه‌مان دا بهگهڕانهكهمان. له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتژمێر سێ‌و سی‌و پێنج خولهك، توانیم بگه‌مه نزیكی سه‌رۆك، ته‌نها چه‌ند ده مهترێكم مابوو بگه‌مه ئه‌و قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ی كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌سه‌ر كه‌وتبوو، ئه‌وه‌ش له‌بینای خانه‌ی تایبه‌تی په‌رستاران (دار التمریچ الخاص)، كه به‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی دیجله‌دا دهڕوانێتو ده‌كه‌وێته پشت نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید عه‌دنان، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و زانیارییه بوو كه به‌رپرسێكی شاری پزیشكی پێیڕاگه‌یاندم كه سه‌رۆك له‌و شوێنه خه‌وێنراوه. هه‌وڵمدا بچمه ژوور‌و بگه‌مه ژووری سه‌رۆك، به‌ڵام بینیم مه‌فره‌زه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی وهستاونو نه‌یانهێشت له‌و شوێنه نزیك ببمه‌وه، دواتر زانیم ئه‌و هێزه سه‌ربازییه سه‌ر به‌لیوای یه‌كی پاسه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بوون. ئه‌و هێزه چوارده‌وری بیناكه‌یان گرتبوو، هه‌ندێك له‌سه‌ربازانی هێزه‌كه دههاتنو ده‌چوون، هه‌ندێك له‌ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م خانه‌ی په‌رستاران مه‌فره‌زه‌یه‌كیان دانابوو به‌توندیی وردبینییان له‌ناسنامه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرد كه دهچوونهژوو و ده‌هاتنه‌ده‌ر. خۆدزینه‌وه له‌پاسه‌وانه‌كان “له‌یس محه‌مه‌د ره‌زا”ی ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی، پاش بێهیوابوونی له‌وه‌ی كه ناتوانێت له‌ڕێگای ئه‌و هێزه‌وه بچێتهژوور، هه‌وڵی خۆدزینه‌وه ده‌دات لههێزهكه بۆ ده‌ربازبوون. ئه‌و ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی بێهیوا بووم له‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی هێزه سه‌ربازییه‌كه وه‌ربگرم بۆ بینین یان نزیكبوونه‌وه له‌و ژووره‌ی سه‌رۆك تێیدا خه‌وێنرابوو، هه‌وڵمدا له‌پشت هێزه پاسه‌وانه‌كه‌وه بچمه ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی له‌بینای ته‌نیشتییه‌وه بچمه ژوور. توانیم لهبیناكهی ته‌نیشته‌وه كه شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی شاری پزیشكی بوو، داخڵ ببم‌و ده‌رگاو ده‌روازه چۆڵهكانم بڕی، به‌ڵام ده‌رگای پێش دواهه‌مین، به‌باشی داخرابوو، ئه‌مه‌ش ناچاری كردم پاشئه‌وه‌ی كه تۆزێكم مابوو بگه‌مه سه‌رۆك، بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا. به‌رپرسه‌كان شڵه‌ژابوون به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستام، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندییم كرد به”جه‌لال ماشته”، ڕاوێژكاری تاڵه‌بانی، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دامه‌وه. دواتر په‌یوه‌ندییم كرد بهبهرپرسێكی دیكه له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه كه‌سێكی نزیك بوو لهسهرۆكهوه، به‌ڵام شڵه‌ژاو دیار بوو‌و داوای لێبوردنی كرد كه ناتوانێت هاوكارییمان بكات له‌وه‌ی بچینه ژووره‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كمان بداتێ، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ر شتێك ببێت له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆكه‌وه له‌به‌یانه فه‌رمییه‌كانیدا بڵاوی ده‌كاته‌وه. رۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌كه پاشئه‌وه‌ی كه زۆر نزیك ده‌بێته‌وه له‌و ژووره‌ی كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار تێیدا خه‌وێنراوه له‌شاری پزیشكی به‌غدا “مه‌دینه توب”، به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و شه‌وه زۆرینه‌ی سیاسییه‌كانی عێراق چاوه‌ڕێی هه‌واڵی سه‌رۆك كۆمار دهبنو به‌رپرسه باڵاكانیش جۆرێك لهشڵهژانیان پێوه‌ده‌بینرێت به‌هۆی كتوپڕیی هه‌واڵه‌كه‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌كان، سه‌رۆك كۆمار كتوپڕ یه‌كێك لهخوێنهبهرهكانی له‌كار وه‌ستاوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا كراوه. مێژووی نه‌خۆشییه‌كانی تاڵه‌بانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه ته‌مه‌نی له‌هه‌شتا ساڵ نزیك ده‌بێته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆره كێشه‌ی ته‌ندروستیی هه‌یه، له‌ساڵی 2007دا سه‌رۆك كۆمار داخڵ به‌نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكیی “حسه‌ین” كرا له‌وڵاتی ئه‌رده‌ن، له‌وێ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مایه‌وه‌و پاشان به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “مایۆ كلینك” گواسترایه‌وه. له‌مساڵیشدا تاڵه‌بانی دووباره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد‌و سێ مانگی ره‌به‌ق له‌و وڵاته مایه‌وه، له‌بیستی حوه‌زیراندا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌ژنۆكانی ئه‌نجام دا‌و له17ی مانگی ئه‌یلولدا گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری سلێمانی. له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشكه‌وه، دووباره تاڵه‌بانی ته‌ندروستی تێكچوویهوهو برایه نه‌خۆشخانه‌ی شاری پزیشكی له‌به‌غداو پاشانیش بۆ ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه. له‌نه‌خۆشخانه هه‌ریه‌ك له‌نوری مالیكی سه‌رۆك وهزیرانو خوزه‌یر خوزاعی جێگی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ندامانی پهرلهمانو گه‌وره به‌رپرسانی دهوڵهتو فه‌رمانده‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ پرسینه‌وه له‌ته‌ندروستی تاڵه‌بانی، سه‌ردانیان كرد.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||