ڕوونکردنەوەیەك لە مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیەوە

 

مامۆستاعه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ بارە‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و بارزانییه‌وە‌ روونكردنه‌وە‌یه‌كی بڵاوكردە‌وە‌ و رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی له‌ وشه‌ی "له‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی نه‌ماوە‌، سه‌رمان سوك و حه‌ساوە‌یه‌" ئه‌و مشتوومڕە‌ بوە‌ كه‌له‌سه‌ر پێگه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ئارادابوو.

 

دەقی ڕوونکردەنەوەکەی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی:

 

بسم الله الرحمن الرحیم

 

روونكردنەوەیەك لە مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامییەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دیمانەیەكی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە ماڵپەڕی بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا، كە ڕۆژی ١/١٢/٢٠١٧ بڵاوكراوەتەوە لێكدانەوەی هەڵە بۆ مانشێتێكی دیمانەكە دوور لەمەبەستی جەنابی ئەمیری كۆمەڵ لەو بارەیەوە كراوە، كە مانشێتەكەش لەلایەن ڕۆژنامەنووسەكەوە هەڵێنجراوە لەقسەكانی كە دەڵێ‌: (لەو كاتەی هەرێمی كوردستان سەرۆكی نەماوە سەرمان سوك‌و حەساوەیە) لەناوەڕۆكی دیمانەكەدا بەڕوونی دیارە كە مەبەست لەتەواوبوونی ئەو مشت‌و مڕەبوو كە لەسەر پێگەی یاسایی سەرۆكی هەرێم لەئارادابوو.

 

هەروەها ئەو هەموو لێدوان‌و دژە لێدوانانەی كە لە میدیا كوردی‌و عەڕەبییەكان ڕۆژانە باسیان لێوە دەكرا، كە دیارە ئێستا ئەو باسانە بڕاونەتەوەو هەموولایەك سەرمان سوك‌و حەساوەتەوە.

 

بۆیە هیوادارین هیچ كەس‌و لایەنێك راڤەی هەڵەو نەویستراو بۆ ئەو دیمانەیەی جەنابی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی نەكات.

 

مەكتەبی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

١٤/ڕەبیعی یەكەمی/١٤٣٩كـ

٢/١٢/٢٠١٧

هەولێر

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved