| ||
|
||
هێزه‌كانی كوردستان: با حكومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان بدات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەكشەممە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٧ لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان، به‌یاننامه‌ی ژماره (٢)ی بڵاوكرده‌وه
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ژمارە (٢):
به‌یاننامه‌ی ژماره (٢)ی لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ر! كه‌سوكاری شه‌هیدان!
لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان، له‌كاتێكدا خۆشحاڵه كه گه‌له‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕای كێشه سیاسی‌و قه‌یرانه ئابوریه‌كان، له‌به‌رامبه‌ر ئاژاوه‌گێڕی، ده‌ربه‌ستی ئارامی‌و چاره‌سه‌ری به‌رپرسانه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، له‌رێی گفتوگۆ‌و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه بون، له‌هه‌مانكاتدا، دڵنیاین جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان، به‌پێزانیه‌وه ده‌ڕواننه رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیس، كه رۆڵی به‌رچاویان له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری‌و دامركاندنه‌وه‌ی كوانوی ئاژاوه‌گێڕیدا، هه‌بووه. له‌هه‌مانكاتدا، لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كان، بێڕاده سوپاسی ته‌واوی هێزه‌كان ده‌كات، كه له چه‌ند رۆژی رابردودا، سه‌روماڵی هاووڵاتی و كاسبكاری شار‌و شارۆچكه‌كانیان پاراستووه‌و دڵی هاووڵاتی مه‌ده‌نیشیان نه‌ڕه‌نجاندووه.
به‌هیواین، حكومه‌تی هه‌رێم، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه، دوابڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان، بۆ بنكه‌و فه‌رمانگه‌و ئۆردوگاكانی خۆیان بده‌ن. سوپاسی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه په‌رۆشه ده‌كه‌ین بۆ سه‌رفرازی ئه‌زمونه‌كه‌مان‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر پیلانه‌كان‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌كه‌دا، درێغییان نه‌كرد.
لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ٢٤/١٢/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||