لڤين پرێس ورده‌كاریی وبه‌دواداچوون ‌



لڤين پرێس ورده‌كاریی به‌دواداچوونی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان‌ له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كه‌ی‌فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م به‌ گه‌لی‌ كورد بلاوده‌كاته‌وه‌

فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ كورد كرد، پاش بلاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ ڤیدیۆیی سوكایه‌تیكردنه‌كه‌ی‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی‌ لڤین پرێسه‌وه‌و دواتر به‌دواداچوونی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستانه‌وه‌، داوای‌ لێبوردنی‌ له‌گه‌ڵ كورد كرد.

بۆ یه‌كه‌م جار ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس، له‌به‌رواری‌ 5/1/2010 هه‌واڵێكی‌ بلاَوكرده‌وه‌ به‌ناونیشانی‌ "له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه‌ جنێو به‌كورد ده‌درێت‌و په‌رله‌مانتارێكیش چه‌پڵه‌ی‌ بوَلێده‌دات، دواتر رای چه‌ند په‌رله‌مانێكی‌ له‌ هه‌ردوو لستی‌ هاوپه‌یمانی‌ و یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مان وه‌رگرت، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌. په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان توانیان له‌ رێگه‌ی‌ لڤین پرێسه‌وه‌ ئه‌ وێنه‌یه‌یان ده‌ستكه‌وێت كه‌ فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ توزڵی‌ چه‌پڵه‌ بۆ شاعیريك لێده‌دات كه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ كورد كردووه. پاشان روبه‌رووی‌ پرسیاریان كردووه‌و دواجاریش داوای‌ لێبوردنی‌ كرد.

هه‌واڵه‌كه‌ی‌ لڤین پرێس بؤ یه‌كه‌مجار ئاماژه‌ی‌ كرد كه‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ توركمان له‌سه‌ر كوتله‌ی‌ سه‌دری‌، له‌ ڤیستیڤاڵێكدا خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان ده‌ربڕی، كاتێك شاعیرێكی‌ عه‌ره‌ب جنێوی‌ به‌ كورد دا. ته‌واوی‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش راسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ بیلادی سه‌ر به‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه‌ په‌خشكرا.

ڤیستیڤاڵه‌كه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ "یادی‌ شه‌هیدكردنی‌ سه‌ید محه‌مه‌د باقر سه‌در"ه‌وه‌ سازكرابوو، تێیدا له‌ لایه‌ن كه‌سیكه‌و به‌ناوی‌ سه‌میر سه‌بیح شیعرێك خوێنرایه‌وه‌و سوكایه‌تییه‌كی‌ زۆری‌ به‌ كورد كرد، پاشان فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ په‌رله‌مانتاری‌ به‌ ره‌گه‌ز توركمان له‌سه‌ر لیستی‌ سه‌دری‌، به‌چه‌پڵه‌ڕێزان‌و هاندان ده‌ستخۆشی له‌و شاعیره‌ كرد كاتێك له‌ شعره‌كانیدا هێرشی توندی‌ ده‌كرده‌ سه‌ركورد‌.

سه‌میر سه‌بیح له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا پارچه‌ شیعرێكی به‌ ناوی‌ "دیاری بۆ كاكه‌ حه‌مه‌"‌ خوێنده‌وه‌و له‌شیعره‌كه‌دا جنێوی به‌ كورد داو به‌ ویژدان مردوو ناوی‌ برد. هه‌روه‌ها له‌ شیعره‌كه‌دا سوكایه‌تی‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ناسۆرییه‌كانی‌ كورد كرد.

له‌كاتی پێشكه‌شكردنی‌ شیعره‌كه‌دا فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ په‌رله‌مانتاری‌ كوتله‌ی‌ سه‌دری‌ ده‌ستده‌كات به‌ چه‌پڵه‌رێزان و ده‌ستبه‌رز ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو هاندانێك‌و خۆشحاڵی ده‌ربرینی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌ وته‌كانی‌، ته‌واوی‌ شیعره‌كه‌ش به‌ بێ پچڕان له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ بیلادیه‌وه‌ راسته‌وخۆ په‌خشكران.

كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ بیلادی، سه‌ر به‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراقه‌و له‌ ساڵی‌ 2006ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هاوكاری‌ ده‌كرێت.

فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌، له‌سه‌رده‌می رژێمی‌ به‌عسدا یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌رپرسه‌ بالاَكانی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌ شاری‌ دوز و به‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ نسراوه‌ كه‌ رقی له‌ كورده‌و دژایه‌تی‌ ده‌كات

له‌به‌رواری‌ 6/1/2010، په‌رله‌مانتارانی‌ كوتله‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان‌و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، بڕیاریاندا له‌ دانیشتی‌ رۆژی‌ یه‌كشهم‌مه‌ی‌ په‌رله‌ماندا به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ لڤین پرێس بكه‌ن‌و داوای‌ لێپێچنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ كوتله‌ی‌ سه‌دری‌‌و ته‌له‌فزیۆنی‌ بیلادی‌ سه‌ر به‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ بكه‌ن.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ خالید شوانی‌ په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمان‌و ئه‌سمه‌ر حوسێن په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ یه‌كگرتوو له‌ دو لێدوانی‌ جیاوازدا بۆ ماڵپه‌ری‌ لڤین پرێس جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌دواداچوونی‌ یاسایی بۆ هه‌ڵوێستی‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و پێیانوایه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتار مامه‌ڵ بكات.

له‌كاتی پێشكه‌شكردنی‌ شیعره‌كه‌دا فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ په‌رله‌مانتاری‌ كوتله‌ی‌ سه‌دری‌ ده‌ستده‌كات به‌ چه‌پڵه‌رێزان و ده‌ستبه‌رز ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو هاندانێك‌و خۆشحاڵی ده‌ربرینی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر به‌ وته‌كانی‌، ته‌واوی‌ شیعره‌كه‌ش به‌ بێ پچڕان له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ بیلادیه‌وه‌ راسته‌وخۆ په‌خشكران.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ لڤین پرێس، فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ پێشتر به‌رپرسیارێتییه‌كی‌ بالاَی‌ هه‌بووه‌ له‌ناو حزبی به‌عس له‌ شاری‌ دووز و هه‌روه‌ها له‌ (اتحاد الادباء)ی‌ سه‌ر به‌حزبی به‌عس ئه‌ندام بووه‌.

خالید شوانی‌ په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ هاوپیه‌مانی‌ وتی‌ " كاتێك خه‌ڵك له‌ كه‌ركوك ته‌رحیلده‌كرا، هه‌ر ئه‌و شاعیرو په‌رله‌مانتارانه‌ بوون چه‌پڵه‌یان بۆ حزبی به‌عس‌و سه‌دام حسێن و كرده‌وه‌كانی‌ لێده‌دا".

وتیشی "ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئێمه‌، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان باسی ده‌كه‌ین‌و نایه‌ڵێن به‌سه‌ریاندا بڕوات".

سه‌میر سه‌بیح له‌ شعره‌كه‌یدا تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی‌ كور ده‌كات و ده‌ڵێت به‌ هه‌زاران خه‌ڵك له‌ به‌غداو ناوچه‌كانی‌ تر ده‌كوژرێن‌و كوردیش هه‌ر چاوی‌ له‌ كه‌ركوكه‌، خالید شوانی‌ وتی‌ "كه‌ركوك شارێكی‌ كوردستانییه‌، كورد له‌ پێناویدا شۆرشی ده‌ستپیكردووه‌و شه‌هیدی‌ داوه‌و ته‌نانه‌ت قوربانی‌ زۆری‌ داوه‌و هه‌ڵبجه‌ش هه‌ر له‌م پێناوه‌دا بوو به‌ قوربانی‌، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ خاكی ئێمه‌ن".

ئه‌سمه‌ر حوسێن په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ یه‌كگرتوو وتی‌ "ئه‌وه‌ شیعر نییه‌، ئه‌وه‌ سه‌خافه‌ته‌" وتیشی "ره‌نگه‌ شاعیره‌كه‌ گوێی نه‌داتێ‌‌و شتی‌ خۆی‌ بڵێ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك گوێی نه‌داتێ‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌".

سه‌میر سه‌بیح له‌ شیعره‌كه‌یدا پێیوابو كه‌ كورد ته‌نها خۆی‌ ده‌بینێ‌ تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی‌ هه‌موو سیاسه‌تمدارانی‌ كورد ده‌كات.

ئه‌سمه‌ر حوسێن ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ گرت له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ شیعره‌كه‌دا كورد به‌ بێ ویژدان له‌ قه‌ڵه‌مدراوه‌و گاڵته‌ به‌ نه‌هامه‌تی‌ و ئازاره‌كانی‌ كورد كراوه‌.

ئه‌سمه‌ر حسێن وتی‌ هه‌موو به‌رپرسانی‌ كورد له‌ به‌غدا به‌ په‌رمانتاران‌و وه‌زیره‌كان‌و سه‌رۆككۆمارو وه‌كیل وه‌زیرو ته‌واوی‌ به‌رپرسانی‌ دیكه‌ی‌ كورد هه‌مویان داكۆكییه‌كان له‌ عێراق‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كردووه‌ له‌رووی‌ ئه‌منیشیه‌وه‌ كورد ده‌ستی‌ له‌ هه‌موو كه‌سێك پاكتره‌.

خالید شوانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و كرد كاتێك كورد باسی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات به‌ كاره‌ساتی‌ هیچ كه‌سێكی‌ تر پێناكه‌نێت‌و ژیانی‌ مرۆڤانه‌ی‌ هه‌موو كه‌سێكی‌ به‌لاوه‌ گرنگه‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ "چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا شه‌هید بوون، بۆ دابینكردنی‌ ئاسایشی برا عه‌ره‌به‌كان".

ئه‌سمه‌ر حسێن وتی‌ "ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ داخه‌ ئاماده‌بوونی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقه‌ كه‌ جه‌نابی‌ فه‌وزی‌ ئه‌كره‌مه‌ كه‌ وه‌كو كه‌سیێك‌و هاولاَتییه‌كی‌ ئاسایی كه‌ رق‌و كینه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد هه‌بێت، حه‌ماسه‌ت ده‌یگرێت‌و ته‌شجیع‌و هاندانی‌ خۆی‌ بۆ شاعیره‌كه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌كو ئه‌و شاعیره‌ له‌ خه‌ت ده‌رده‌چێت".

وتیشی "ده‌كرا فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م وه‌كو په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق به‌رپرسیارێتی‌ هه‌ڵبگرتایه‌، چونكه‌ئه‌و ته‌مسیلی‌ هه‌موو عێراق‌و عێراقییه‌ك ده‌كات، نه‌ك له‌كاتی‌ قسه‌وتن به‌ كورد خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌رببرَێت".

خالید شوانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئێستا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن خۆیان چه‌پڵه‌لێده‌رو شاعیری رژێمی‌ پێشوو بوونه‌و ئه‌ قسانه‌ش ته‌عبیر له‌ شۆڤێنیه‌تی‌ ئه‌وان ده‌كات‌و ده‌یانه‌وێت جارێكی‌ تر سوكایه‌تی‌ به‌ كورد به‌شێوازی‌ دیكه‌ بكه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت هه‌وڵ‌و قوربانییه‌كانی‌ كورد كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

خالید شوانی‌ وتیشی "رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ له‌ په‌رله‌مان باسده‌كه‌ین ‌و داوای‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌ناڵ‌و شاعیرو په‌رله‌مانتاره‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌سمه‌ر حسێن په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كگرتوو، وتی‌ "ئێمه‌ وێنه‌كه‌ ده‌به‌ین له‌په‌رله‌مان نیشانی‌ ده‌ده‌ین ‌و داوای‌ لێپرسینه‌وه‌ ده‌كه‌ین".

وتیشی‌ " كاتێك گاڵته‌ به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێمه‌ ده‌كرێت، جگه‌ له‌ په‌رله‌مان، ده‌توانین ئه‌م مه‌وزوعه‌ له‌دادگای‌ ده‌ستووریش بجوڵێنین".

له‌ به‌رواری‌ 7/1/2010 د. ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ‌رۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ لڤین پرێسی راگه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانتار‌ فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ ‌و ته‌له‌فزیۆنی‌ بیلادی لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان دروستده‌كه‌ن.

ڕه‌ئوف عوسمان به‌مالپه‌ری‌ لڤین پرێسی وت "به‌ناوی‌ خوَم‌و لیژنه‌كه‌شه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی‌ زوَر ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزویوَنی‌ بیلادیه‌ كه‌ ‌ڕێگه‌ ‌ده‌دات شتی‌ وابلاَوبێته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانتار فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ده‌كه‌ین‌و لیژنه‌یان له‌سه‌رده‌گرین".

وتیشی‌ "ئه‌و كابرایه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ داهاتوی‌ عێراق له‌ له‌ كوردستان خۆی‌ كاندیدكردووه‌‌".

هه‌ره‌وه‌ها وتی‌ "به‌دواداچون له‌و ‌مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كه‌ین، قسه‌ش له‌گه‌ڵ ره‌وتی‌ سه‌دریش ئه‌كه‌ین، ئێمه‌ نێوانمان خوَشه‌ چوَن ئه‌و پیاوه‌ ‌ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ تێكبدات".

پاش بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ به‌ ڤیدیۆ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ لڤین پرێس؛ په‌رله‌مانتاران كوردستان توانیان له‌رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه‌ وێنه‌كه‌ ببینن‌و دڵنیابن له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سوكایه‌تی‌ به‌كورد كردوو.

پاش چه‌ند رۆژێكیش؛ زۆربه‌ی‌ ماڵپه‌رو رۆژنامه‌ كوردییه‌كان هه‌واڵه‌كه‌یان بلاَوكرده‌وه‌و شه‌قامی كوریش جولاَ. ئه‌و رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ هه‌واڵ‌و وێنه‌كه‌یان بلاَوكرده‌وه‌ بریتیی‌ بوون له‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌، رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌‌و ماڵپه‌ڕی‌ پی یو كه‌ی‌ میدیاو رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ، رۆژنامه‌ی‌ خه‌بات، رۆژنامه‌و ماڵپه‌رَی‌ رووداو، رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی یه‌كگرتوو، رۆژنامه‌ی‌ هاولاتی‌، ماڵپه‌ڕی‌ خه‌ندان‌و رۆژنامه‌ی‌ ئاسۆ، ماڵپه‌ڕی‌ ‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ، هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژنامه‌و سایتێكی‌ تریش له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وی‌ كوردستان هه‌واڵه‌كه‌یان بلاَوكرده‌وه‌. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ سپێده‌ش بلاَويكرده‌وه‌.

له‌به‌رواری‌ 9/1/2010 لیستی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بریاری‌ دا له‌ دانیشتنی‌ یه‌ك شه‌ممه‌دا داوای‌ رونكردنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانتار فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزی‌ بكات و وه‌كو لایه‌نێكی‌ كوردی‌، داوای‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ لێبكه‌ن.

د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌كو لیستی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئه‌و جنێودان و سوكایه‌تی‌كردنه‌مان به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌كه‌مان قبوڵنییه‌ و له‌ دانیشتنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌ دوادا چوونی‌ بۆ ده‌كه‌ین".

راشیگه‌یاند كه‌ داوای‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ و په‌رله‌ماتاره‌ ده‌كه‌ن، وتی‌ "چونكه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ نوێنه‌ری‌ میلله‌تی‌ كورد ده‌زانیین و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان قبوڵ نییه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌ ژێر هیچ ناوێك و كه‌سێكدا سوكایه‌تی‌ به‌ میلله‌تی‌ كورد بكات و ئێمه‌ وه‌كو لیستی‌ یه‌كگرتوو به‌ دوادا چوونی‌ بۆ ده‌كه‌ین".

له‌به‌رواری‌ 10/1/2010 كوتله‌ی‌ یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، به‌ نوسراوی‌ ره‌سمی داوای‌ روونكرده‌وه‌ له‌ كوتله‌ی‌ سه‌دری‌ كرد، سه‌باره‌ت به‌ سوكایه‌تیكردن به‌ كورد له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكیانه‌وه‌.

زوهێر خۆشناو ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ یه‌كگرتوو رایگه‌یاند "به‌ نوسراوی‌ ره‌سمی‌ داوامان له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كردووه‌ كه‌ داوای‌ لێبوردن له‌ میلله‌تی‌ كورد بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و سوێنده‌ یاساییه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونمان خواردمان".

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی‌ په‌رله‌ماندا، وێرای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ ، له‌لایه‌ن كوتله‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ و یه‌گكرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، 35 ئیمزا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ فه‌وزی‌ ئه‌كره‌م ته‌رزى كراو داوای لێبووردن له‌گه‌لی كورد.

د. ڕه‌ئوف عوسمان و د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له‌كوتله‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ ویه‌گكرتوو، دوو نوسراویان جییان دا به‌ كوتله‌ی‌ سه‌دری‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌یان

د.ڕوف ئاماژه‌ی‌ وتى "تا ئێستا (35) سی‌‌و پێنج واژوو، به‌مه‌به‌ستی‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ حه‌سانه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ، داوایان ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و لایه‌نه‌كان كرد. سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ یه‌كگرتوو وتی‌"كوتله‌ی‌ سه‌دری‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌‌و وتوویانه‌ دراسه‌ی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌كه‌ین".

د. ڕه‌ئوف عوسمان له‌لێدوانێكدا بوَماڵپه‌ڕی‌ به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ، وتی‌ " له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكردووه‌ په‌رله‌مانتاری لیستی سه‌در فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی داوای لێبووردن له‌میلله‌تی كورد بكات،

وتیشی "ئه‌و سووكایه‌تیكردنه‌ی‌ ته‌رزی‌ دژی ماده‌ی (2-7)ی ده‌ستووری عێراقه‌‌و ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".

هه‌روه‌ ها‌ داوای‌ كرد دادگای فیدراڵی عێراق لێپێچینه‌وه‌ له‌و شاعیره‌ بكات كه‌ شیعری دژی كورد‌و میلله‌تی كورد وتوووه‌.

پاش بلاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربلاو، ئاسایش كه‌ركووك دووپاسه‌وانی‌ فه‌وزی‌ ئه‌كرم ته‌رزی‌ توزڵ‌ى‌ كه‌ ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌كوشتنی‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی وچه‌ندین كرده‌وه‌ی تیروریستی ده‌ستگیر كرد. له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ عه‌مید هه‌ڵو نه‌جات به‌رێوبه‌ری ئاسایشی كه‌ركوك ئاسایشی‌ كه‌ركووك هاتووه‌ " ده‌مه‌وێت چه‌ند راستییه‌ك روونبكه‌مه‌وه‌ بوَ لیستی هاوپه‌یمانی وسه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مانتار فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی، په‌رله‌مانتارێك پاسه‌وانه‌كانی تیروَریست بن ده‌بێت چاوه‌روانی چی هه‌ڵوێستێكی باشی لی بكرێت نه‌ك ئه‌م جاره‌ ده‌یان جاری دیكه‌ش له‌ هه‌ر شوینێكدا كه‌سانێك دژایه‌تی كورد بكه‌ن فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی پشتگیریان لێ‌ ده‌كات و چه‌پله‌رێزانیان ده‌كات"

هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری‌ ئاساسشی‌ كه‌ركوك ده‌لێت دووپاسه‌وانی‌ فه‌وزی‌ ئه‌كرم ده‌ستی‌ هه‌بووه ‌له‌كوشتنی‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی به‌ چه‌كی قه‌ناس هه‌روه‌ها ته‌قه‌كردن له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌كو سوپا وپوَلیس و‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیروریستی.

"له‌ روَژی 2/2/2009 له‌ هه‌لمَه‌تێكدا له‌ شاری كه‌ركوك توانیمان (3) تیروَریست ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ دووانیان پاسه‌وانی تایبه‌تی (فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی) بوون به‌ ناوه‌كانی (حه‌بیب محه‌مه‌د عه‌لی/ كازم جواد كازم) ئه‌م تیروریستانه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌ كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی به‌ چه‌كی قه‌ناس هه‌روه‌ها ته‌قه‌كردن له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌كو سوپا وپوَلیس وه‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیروریستی دیكه‌ی جوَراوجوَر له‌ سنوری شاری به‌غدا و كه‌ركوك".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیان ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناو خانوكه‌یان ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا له‌ نێو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان (قه‌ناسێكی روسی / بی كه‌ی سی / ئار پی چی / چه‌كێكی دژه‌ تانك له‌ جوَری بازوَك) ئه‌م تیروَریستانه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار (فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی) نوسراوی په‌رله‌مانی عێراقیان بوَ كرابوو له‌ بازگه‌كاندا به‌ هوَی ئه‌و نوسراوه‌ چاو پوَشیان لێكراوه‌"

له‌ به‌رواری‌ 14/1/2010 د. ڕئوف عوسمان سه‌روَكی‌ لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ به‌لڤین پرێسی‌ ڕگه‌یاند "فه‌زی‌ ئه‌كرم له‌په‌رله‌مان داوای‌ لێبوردنی‌ له‌كوردكردووه‌، به‌لاَم من پێم ووت ده‌بێت شتێكمان بوَبنووسی‌ تامن ئه‌ونوسراوه‌به‌رمه‌وه‌ بوَگۆڤارو وڕوَژنامه‌ئازاده‌كانی‌ له‌كوردستان "

د. ڕئوف عوسمان وتیشیی‌ "پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق وتارێكم خوێنده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارفه‌وزی‌ ئه‌كرم ته‌رزی‌ له‌لستی‌ سه‌در وتم ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ توركمانه‌ له‌ژێر چه‌تری‌ سه‌دریدا ده‌یه‌وێت به‌ینی‌ كوردو عه‌رب تێك بدات وه‌ دژی‌ ماده‌ی‌ 7ده‌ستوری‌ عێراقه‌، ‌خوشحاڵی‌ خوی‌ بوَشاعیرێك ده‌ربڕیوه‌ كه ‌قسه‌ به‌كورد ده‌لێت، ده‌بێت داوای‌ لێ بوردن له‌كوردبكات، دواتر ‌له‌به‌غداد كوَنگره‌یه‌كی‌ روَژنامه‌نوسیم له‌سه‌رگرت "

د.ره‌ئوف عوسمان نوسراوێكی‌ له‌ په‌رله‌مان خوێندنده‌وه‌و نامه‌كه‌شی بۆ لڤین پرێس ناردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
 


بسم الله الرحمن الرحيم

شكوى جماهير كردستان من قناة "بلادي"

رئاسة مجلس النواب المحترم... سادة الحضور.. السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

بينما كان اقليم كرستان يحيي ذكرى استشهاد سيد الشهداء الامام الحسين عليه الصلاة والسلام، مشاركا اخوتهم العراقيين و العالم الاسلامي بهذا المصاب الجلل، فاذا بنا نصطدم بشاشة قناة بلادي، حيث ينفث الشويعر سمير صبحي سما زعافا على السجل المشرف للاخوة العربية الكردية، ويتهجم دون اية مسؤولية وطنية على الشعب الكردي، مشوها تأريخه ونضاله ورموزه، ومما يؤسف له ان هذا النفر يستغل مهرجان الشعر، المقام بمناسبة استشهاد السيد محمد محمد صادق الصدر "رضوان الله عليه".

ان التبشير بهذا الفكر العنصري الشوفيني الجاهلي لاينافي المادة السابعة والثانية، اولا من الدستور العراقي فحسب، بل وينافي التعاليم الاسلامية السمحة المقرة باختلاف الامم والشعوب. يقول عزوجل "ومن آياته اختلاف السنتكم والوانكم"، وكما يقول "لو شاء الله لجعلكم امة واحدة". انا اتساءل كيف يتجرأ شاعر، وفي قناة بلادي، ان يكفر بالاسلام و يتحدى هذه الفكرة الالهية و السنة البشرية والدستور العراقي. ويتهجم على الكرد مستعملا وباستهتار وشماتة مصطلح "كاكه حمه"، و كأنه لطخة عار؟!

نعم ايها الاخوة! الكرد يتشرف بان "كاكه حمه" وقف بوجه الطاغية وقدم على مذبح الحرية وتآخي الشعوب العراقية مئات الآلاف من كاكه حمه و كاكه علي و كاكه حسين. ولنا شرف اول من رفعوا راية اسقاط النظام الدكتاتوري، حيث يقر شاعر العرب الكبير محمد مهدي الجواهري بنضال كاكه حمه قائلا:

شعب دعائمه الجماجم والدم تتهدم الدنيا و لايتهدم

ومما يؤسف له ان احد النواب في مجلسنا الموقر هذا، يهلل و يمجد و يصفق في المهرجان لهذا الصوت الحاقد، و كأنهما مشاركان في ابراز الفكر العنصري الشوفيني. و الخطر الخطر هو ان الزميل يستغل التيار الصدري الوطني المناضل ويحاول جر هذا التيار صاحب امجاد الشهيدين الصدريين الى معاداة الكرد. متناسيا عمق الروابط الاخوية بين الكرد و كل الشرفاء في هذا الوطن.

اطالب رئاسة مجلس النواب:

ا/ تشكيل لجنة برلمانية للبحث عن هذه المخالفة الدستورية لهذا النائب وتنبيهه، لانه هلل ومجد للعنصرية والشوفينية و دق اسفين الحرب القومية والطائفية التي مارسها الطاغية، ورفع الحصانة عنه والتحقيق الدقيق في ذلك.

2/ مقاضاة هذا النائب من قبل التيار الصدري، لاستغلاله السيرة النضالية لهذا التيار وجعله خندقا لمعاداة الكرد.

3/ توجيه مجلس النواب مذكرة الى قناة "بلادي"، موضحا خطورة نهجها وعملها و مطالبتها بتوجيه اعتذار الى الشعب الكردي المناضل.

د.رؤوف عثمان معروف

التحالف الكردستاني

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved