لێدان له‌ژن، شه‌رمه‌زارییه
كوردێك له‌سه‌نته‌ری ته‌نگژه‌ی پیاوانی سوید، سه‌باره‌ت به‌ئه‌زمونی رێكخراوه‌كه‌یان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژیی پیاوان به‌رامبه‌ر به‌ژنان دهدوێو جه‌خت له‌وه ده‌كات، كه له‌هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا دیموكراسی دروست نابێت ئه‌گه‌ر رێگه بدات توندوتیژیی له‌دژی ژن درێژه‌ی ههبێتو ده‌ڵێت "لێدان له‌ژن، عه‌یبه‌و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه".
سه‌لاحی ره‌حیمی، كوردێكی نیشته‌جێی وڵاتی سویده‌و له‌سه‌نته‌ری "ته‌نگژه‌ی پیاوان" كار ده‌كات، كه رێكخراوێكی مه‌ده‌نییه‌و كار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژیی پیاوان دژ بهژنانو هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه ده‌كات توندوتیژیی به‌كارده‌هێنن، یان مه‌ترسییان هه‌یه توندوتیژیی به‌كاربهێنن. ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "هێشتا له‌وڵاتێكی وه‌ك سویدیشدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌توندوتیژیی دژ به‌ژنان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه وا ده‌كات بوونی ئه‌م جۆره سه‌نته‌رو رێكخراوانه له‌وێشدا پێویست بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی سوید مه‌به‌ستیه‌تی كه‌مترین رێژه‌ی توندوتیژیی له‌و وڵاته‌دا ههبێتو ساڵانه‌ش 430 ملیۆن دۆلار بۆ نه‌هێشتنی ته‌رخان ده‌كات".
ره‌حیمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌سه‌له‌ی ژن‌و پیاو مه‌سه‌له‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ‌و گه‌وره‌یه، "پیاو هه‌یه به‌قسه هیچی تیا نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و زۆر لایه‌نگری یه‌كسانیی ژن‌و پیاوه، كه‌چی كه لێمانكۆڵیتهوه له‌ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌دات، تووڕه دهبێتو هه‌ڕه‌شه ده‌كات".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد ئه‌و پیاوانه‌ی كه دێن بۆ ئه‌م سه‌نته‌ره، به‌ئیختیاری خۆیان دێن، به‌مه‌به‌ستی راوێژكردنو راهێنانیان له‌سه‌ر هونه‌ری ژیان‌و هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك ئه‌وه‌یان بۆ راڤه ده‌كرێت كه توندوتیژیی به‌س لێدان‌و ده‌ستدرێژیی فیزیكی نییه، چونكه قسه‌ی رهقو ئازاردانی رۆحی، فشار بۆ هێنانی ئابوری‌و سێكس كردنیش به‌بێ حه‌زو مه‌یلی ژنه‌كه ده‌چنه خانه‌ی توندوتیژیی‌و ده‌ستدرێژی سایكۆلۆژییه‌وه. ئه‌و وتی "قسه‌و ده‌ربڕین، له‌م كێشانه‌دا گرنگی خۆی هه‌یه، ژنان ده‌سته خوشكیان هه‌یه‌و ده‌توانن كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر باس بكه‌ن، به‌ڵام پیاوان وا نین، بۆیه كارێكی ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌وه‌یه پیاوه‌كان به‌گروپ دانیشن‌و باسی گرفت‌و كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه باری سه‌رشانیان سووك بكهنو هێورو ئاسایی ببنه‌وه‌و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه تێپه‌ڕێنن كه تیا ده‌ژین".
وتیشی "له‌سوید لێدان له‌ژن شهرمهزارییو عه‌یبه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بزانن له‌ژنه‌كه‌ی ده‌دات، هاوڕێكانی نایدوێنن، له‌وانه‌یه دایكیشی قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیویه‌تی له‌ژنه‌كه‌ی ده‌دات، ئیتر ته‌نهاو ته‌ریك ده‌مێنێته‌وه‌و له‌خوای ده‌وێ كه‌سێك رزگاری بكات". ره‌حیمی، هه‌بوونی سه‌نته‌رێكی له‌مجۆره له‌كوردستان بهپێویستو گرنگ ده‌زانێت، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژیی پیاوان به‌رامبه‌ر به‌ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زۆر زیاتره، كه‌چی تائێستا بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت.
ئه‌و وتی: "پاراستنی ژن له‌توندوتیژیی، بۆ هه‌موو وڵات‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا دیموكراسی دروست نابێت ئه‌گه‌ر رێگه بدات توندوتیژیی له‌دژی ژن درێژه‌ی هه‌بێت، توندوتیژی ئه‌وپه‌ڕی نایه‌كسانییه. كاتێك تۆ له‌كه‌سێك ده‌ده‌یت كه پێتوایه ئه‌وكه‌سه شایسته‌ی ئینسانیبوون نییه".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌كوردستاندا "لێدان له‌ژن" به‌رهه‌می ئه‌و كۆمه‌ڵگه توندوتیژو پیاوكوژ‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه خێزانییانهیه كه كورد هه‌یه‌تی، "بۆ نموونه په‌یوه‌ندی باوك‌و كوڕ، هه‌موو رۆژێك كوڕه‌كه باوكی ده‌بینێ له‌دایكی ده‌دات، مامی لهئامۆژنی ده‌دات، دراوسێكه‌شیان هه‌روا، ئیتر ئه‌ویش پێیوایه ئه‌وه شێوه‌ی ژیانه‌و پێویسته ژن سه‌ری بۆ نه‌ویی بكات".
ره‌حیمی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه گۆڕینی ئه‌م دۆخه پێویستی بهئاڵوگۆڕێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسییه‌و ده‌بێت له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا وه‌ك یه‌ك كاری بۆ بكرێت، "پهرلهمانو حكومه‌ت یاساكان رێكبخه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژن له‌توندوتیژیی فیزیكی‌و سایكۆلۆژی، ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییانه‌ی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌هێز بكرێن، ئه‌و مه‌سه‌لانه ببنه بابه‌تی په‌روه‌رده‌و له‌قۆناغه‌كانی خوێندندا بخوێنرێن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تان سه‌ربه‌خۆ بن‌و دووربكه‌ونه‌وه لهتوندڕهوییو له‌دژایه‌تیكردنی پیاوان‌و ئایین، به‌داخه‌وه رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تانی كوردستان زۆر به‌په‌له‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه كات‌و كاری درێژخایهنو ههمهلایهنو سیستماتیكی ده‌وێت".
ئاوێنه
|