| ||
|
||
لاهور شێخ جه‌نگی پەیامێك بۆ مەسعود بارزانی دەنێرێ
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری له په‌یامێكدا بۆ مه‌سعود بارزانی، نووسیویه‌تی: ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر له دوا ده‌رفه‌تیشدا بووبێت كۆتاییت به‌و گاڵته‌جاڕییه هێنا و ئه‌و رێگه‌یه‌ت هه‌ڵبژارد كه خه‌ڵكی كوردستان چوار ساڵه داوای ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن. به‌م هه‌نگاوه هیچ نه‌بێت نیشانتاندا كه به‌های خۆتان بۆ مانه‌وه له پۆستێكی ماوه به‌سه‌رچوودا كه‌متر نا‌كه‌نه‌وه". به‌بیری به‌ڕێزتان ده‌هێنمه‌وه كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و پرسی ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی ئێوه، قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا خوڵقاند كه سه‌رباری قه‌یرانی دارایی، كاره‌ساتێكی سیاسی نه‌خوازراویشی به‌دوای خۆیدا هێنا و نێوماڵی سیاسی كوردستانی توشی داڕمان و لێكترازان كرد و پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مانی له‌به‌رچاوی دنیادا هێنایه خواره‌وه.
بۆیه دوای رازیبونتان به كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ناشه‌رعی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان، ئیتر ئومێده‌وارم بیر له سیناریۆی تر نه‌كه‌نه‌وه و دنه‌ی گه‌ڕێكی تری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ده‌ن، و له‌جیاتی ئه‌وه با هه‌موو لایه‌كمان پێكه‌وه بتوانین برینی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته سارێژ بكه‌ین. دڵنیابن ته‌نیا تیمارێك له‌م دۆخه‌دا فریامان بكه‌وێت، ئاشتیی نێوماڵی خۆمانه. هه‌ر بۆ زانینی به‌ڕێزتان، گه‌له‌كه‌شمان به‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌كدارییه‌وه، پاش ئه‌و هه‌موو قوربانی و سه‌بر و له‌خۆبوردوییه‌ی، ته‌نیا داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كانیشمان بیر نه‌چێت، بیرتان ده‌هێنمه‌وه كه به‌ڕێزتان ته‌نیا رۆژێك دوای ریفراندۆم، و له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه ده‌نگه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نن، كه‌چی لە پەیامی ڕۆژی ٢٦ ی ٩ ی ٢٠١٧ دا وتتان: "ئەم ڕیفراندۆمەی ئەنجام دراوە نەبۆ فەرزکردنی ئەمری واقعە و نەبۆ دیاریکردنی سنوورە" و داواتان كرد به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ بكات. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م شكسته، ئێوە هاتن و باسی خیانەتی لایەنێکی دیاریکراو و لێدانی خەنجەری ژاراوی دەکەن. راستیان وتووه سه‌ركه‌وتن باوكی زۆره و شكست بێ خاوه‌نه‌وه. به‌ڵام بۆ كه‌سێك له پێگه‌ی ئێوه‌دا، جوانتر بوو ئۆباڵی ئه‌و شكست و كاره‌ساته مێژووییه‌تان هه‌ڵگرتبا كه‌به‌ناوی "ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی"، به‌سه‌ر دۆزی ره‌وای كورد و چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانتان ئه‌گه‌ر ئێمه به شوێن خیانه‌ت و خه‌نجه‌ره ژاراوییه‌كانی سه‌ر جه‌سته‌ی كورده‌وه بین له شه‌ستوسێ، له هه‌كاری، له شنۆ و مه‌ریوان و نه‌غه‌ده، له هه‌شتاوچوار، له شه‌ڕی ناوخۆ، له‌هه‌ولێر، و له رۆژئاوای كوردستان، و دوا خه‌نجه‌ریش له پێگه‌ی یه‌كێتیی و كوردستانیبونی كه‌ركوك و... ئه‌وا برینه‌كان شایه‌تی ده‌ده‌ن كه ئه‌و خه‌نجه‌ر به‌ده‌ستانه، كێن و چین. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و برینانه ساڕێژبن و له جه‌سته و مێژووی كوردا، كاڵببنه‌وه. له‌پێناو ئه‌م ئامانجه باڵایه و بۆ پاراستنی ئاشتی و ته‌بایی ناوماڵی كورد بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردووه. ده‌مانه‌وێت له‌بری ئه‌وه‌ی به‌وتۆمه‌ته پوچانه‌وه سه‌رقاڵبكرێین، به هه‌موومان خه‌ریكی خۆ ده‌ربازكردن بین له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی بۆ گه‌لی كوردستانتان دروستكردووه. ئه‌مه ئه‌ركی ئێستا و پێویستیی قۆناغه تازه‌كه‌مانه.
به‌ڵام نابێت بێده‌نگیی ئێمه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ بكرێت و جورئه‌تی ده‌سكراوه‌یی بدات به ئێوه كه هه‌رچیتان پێخۆش بوو به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بیكه‌ن، هه‌ر گۆڕێكتان پێ خۆش‌بوو بۆی هه‌ڵكه‌نن، و هه‌ر چیرۆكێكیان بۆ نووسین، له دژی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی یه‌كێتیی و بۆ چه‌واشه‌كردنی مێژوو، به لاوازیی بیهۆننه‌وه. به حه‌ق ئه‌مه كه‌مته‌رخه‌میی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه له‌ئاست ئه‌و ده‌سدرێژییه مێژووییه‌دا، بێ ده‌نگه و ورته‌ی نایه‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، راگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتیی و وته‌بێژی حزبی شه‌هیدان، له‌سه‌ر خوێنی سه‌دان شه‌هید و بریندار و كاره‌ساته‌كه‌ی ریفراندۆم و كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان و په‌یامه‌كه‌ی بارزانی نه‌یه‌نه ده‌نگ، ئه‌وا سبه‌ی ناچار ده‌بن باجی گه‌وره‌تر بده‌ن و له‌به‌رده‌م دادگه‌ریی خودا و گه‌ل و دایكانی جه‌رگسوتاوی كوردستاندا، وه‌ڵامبده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش بڵێم ئێستا كه به‌ڕێزتان كایه‌ی حوكمڕانیی كوردستان جێ ده‌هێڵن، زه‌مینه‌یه‌ك بۆدروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌ناو خه‌ڵك و بونیادنانی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست هاتۆته پێشه‌وه و پاراستنی ئاشته‌وایی و ئاسایشی كوردستان ئه‌ركی مێژوویی هه‌موولایه‌كه، به‌ڵام مێژووی یه‌كێتییش به‌خوێن دروستكراوه و هه‌ركه‌س له‌ئاست پاراستنی ئه‌و خوێنه‌دا نه‌بێت، شایسته‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی یه‌كێتیی و كوردستان نییه و زوو یان دره‌نگ، ئه‌ویش وه‌ك جه‌نابتان ده‌بێت بڕوات.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||