چۆن خۆمان له په‌تای له‌بیرچوون به‌دووربگرین؟
هه‌رگیز ئه‌وه‌ت به‌سه‌رهاتووه، كاتێك له ماڵه‌وه یان شوێنی كاره‌كه‌تی، ئه‌وه‌ت له‌بیرده‌چێته‌وه كه به‌نیازبوویت ئه‌نجامیبده‌یت یان ئه‌وه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێیت؟ بێگومان هه‌ریه‌كێك له ئێمه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته ڕوو له زیادبوون ده‌كات‌و مێشكی مرۆڤ توانای بیرهاتنه‌وه‌ی كاڵده‌بێته‌وه.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته، پێویسته مرۆڤ وه‌رزش بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك خۆراكی خۆی دیاریبكات‌و په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی باشی هه‌بێت، كه هه‌موو ئه‌وانه بۆ مێشكی مرۆڤ سووده‌مه‌ندده‌بن.
شاره‌زایان هه‌شت ڕێنوێنیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ په‌یڕه‌ویان لێ بكات‌و نیشانه‌كانی لاوازبوونی مێشك‌و توانای له‌بیرچوونه‌وه دوابخات.
په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی
خراپترین سیستمی خۆراك ئه‌وه‌یه كه په‌نا بۆ په‌تاته‌و گۆشت ببرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خواردنانه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌وكردنیان له‌به‌رده‌مدایه‌و زۆر به‌كه‌میش دژه ئۆكساندن به جه‌سته ده‌به‌خشن. شاره‌زایانی كۆلیژی پزیشكی له زانكۆی ویسكنسۆنی ئه‌مریكایی باس له‌وه ده‌كه‌ن، باشترین سیستمی خۆراك ئه‌وه‌یه كه دانیشتوانی وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌ویی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش خواردنی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه‌و میوه‌یه، چونكه ئه‌و جۆره خواردنانه پڕن له مادده‌ی دژه ئۆكساندن. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر په‌نا بۆ خواردنی گۆشتی سوور‌و به‌رهه‌می شیرمه‌نیه‌كان ده‌به‌ن. به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌كانیش ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌متر په‌نا بۆ خواردنی گۆشت‌و شیره‌مه‌نی ده‌به‌ن، كه‌متر تووشی په‌تای له‌بیرچوون ده‌بن.
له‌و توێژینه‌وانه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، سیستمی خۆراكی وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست یارمه‌تیده‌ره بۆ پارێزگاریكردنی مێشك له هه‌وكردن‌و دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆڵسترۆڵ‌و شه‌كر له خوێندا.
كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كر و
نیشاسته
به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌می ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، زیان به‌مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پاراستنی ڕێژه‌ی سروشتیی شه‌كریش له خوێندا، واپێویسته واز له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه‌و خواردنانه بهێنرێت كه به شه‌كرو نیشاسته ده‌وڵه‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی مادده‌ی ئه‌نسۆلینش له خوێندا ڕۆڵی هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تی له‌بیرچوونه‌وه‌و لاوازبوونی توانی زه‌ینی.
خوێندنه‌وه‌و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت
رێژه‌ی تووشبوون له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 7 كاتژمێر ته‌ماشای تیڤی ده‌كه‌ن، به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌متر ته‌ماشایده‌كه‌ن، حاڵه‌تی له‌بیرچوونه‌وه‌یان به ڕێژه‌ی 50%زیاترده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه به‌م دواییانه له ئه‌مریكا كراوه، خوێندنه‌وه‌و سێرچكردن به‌شێك له مێشك چالاكده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی به‌رپرسه له توانای زمانه‌وانی‌و بینین‌و یاده‌وه‌ری. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی پێویستیان به توانای وردبوونه‌وه‌و زین هه‌یه، به‌شداریده‌كه‌ن له كه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به حاڵه‌تی له‌بیرچوونه‌وه.
وه‌رزش كردن
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه‌و سه‌رگه‌رمی وه‌رزش بوون، پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه توانای مێشكیان باشتره، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان ولێدانی دڵیشیان خێراتره له‌و كه‌سانه‌ی جوڵه‌یه‌كی كه‌متریان هه‌بووه، چونكه وه‌رزش ده‌بێته هۆی ڕه‌وانه‌كردنی توخمی خۆراكبه‌خش‌و ئۆكسجینی زیاتر بۆ مێشك، ئه‌وه‌ش به‌شداریده‌كات له گه‌شه‌ی خانه‌ی نوێی مێشكداو یاده‌وه‌ریی مرۆڤ چالاكده‌كات، ئه‌مه جگه له ڕاگرتنی ئاستی شه‌كر له خوێندا.
راهێنانی هه‌ناسه‌دان له‌سه‌ر خۆڕاگری‌و كارپێكردنی
تێڕامان
هۆرمۆنی كۆرتیزۆل، كه له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه له كاتی نائۆقره‌ی‌و توڕه‌بووندا ده‌رده‌درێت، زیان به خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت‌و كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ماره گوازه‌ره‌وانه هه‌یه كه له‌نێوان خانه‌كانی مێشكدا كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها زیانیش به توێژاڵی مایلین ده‌گه‌یه‌نێت، كه خانه ده‌مارییه‌كانی له‌خۆگرتووه‌و پاشانیش یاوه‌ریی لاوازده‌كات. بۆیه پێویسته مرۆڤ ڕاهێنانی هێوربوونه‌وه‌ی مێشك بكات، وه‌ك تێڕامان‌و خه‌یاڵبردنه‌وه كه پارێزگاریی له توانا زینیه‌كان ده‌كات. هه‌ناسه‌دانێكی قوڵ‌و له‌سه‌رخۆ سوودێكی زۆری هه‌یه‌و به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌كانیش تێڕامان به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتێك ده‌بێته مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مێشك له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی نائۆقره‌ییدا.
خۆخه‌ریككردن ته‌نیا به یه‌ك كاره‌وه
ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێك له یه‌ك كاتدا، زیان به توانا زینیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌بێته هۆی مردنی به‌شێك له خانه‌كانی مێشك، تا ئێستاش زانایان نازانن بۆ ئه‌وه ڕووده‌دات. بۆیه پێویسته له كاتی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كارێكدا، ته‌نیا بایه‌خ به‌و بدرێت‌و كاره‌كانی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن‌و سه‌رقاڵبوون به ڕادیۆو ته‌له‌فیزیۆن‌و كاری تره‌وه پشتگوێ بخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی مێشك ماندوونه‌بێت‌و له نائۆقره‌یی بپارێزرێیت.
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان گۆشه‌گیریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووشبوون به خه‌ڵه‌فاندن. بۆیه باشتروایه چالاكیه جۆربه‌جۆره‌كان ئه‌نجامبدرێن، وه‌ك چوون بۆ سینه‌ما، ئاماده‌بوونی ئاهه‌نگه‌كان، تێكه‌ڵبوون به هاوڕێ‌و دۆستان‌و سه‌رقاڵبوون به‌خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی كتێبه‌كانه‌وه. هه‌موو ئه‌وانه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ به‌هێزده‌كه‌ن‌و سوودیان بۆ مێشك ده‌بێت‌و خانه‌ی نوێی تیادا دروستده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی هه‌ندێك له ترشه چه‌ورییه‌كانی وه‌ك
ئۆمیگاسێ
كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن نیشانه‌كانی تووشبوون به هه‌وكردنی خانه‌كانی مێشكیان تیا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ترشه چه‌وریانه‌وه، ده‌كرێت ئه‌و هه‌وكردنه بنه‌بڕبكرێت. هاوكات پزیشكه‌كان ئامۆژگاریی مرۆڤ ده‌كه‌ن تابكرێت ڕۆنی ماسی به‌كاربهێنێ، به‌تایبه‌تیش له دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵیه‌وه. ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ڤیتامینانه‌ی له هێلكه‌و شیر‌و گۆشت‌و دانه‌وێڵه‌دا هه‌ن‌و له‌سه‌دا سه‌د ترشیی فۆلیك‌و ڤیتامین بی 12 بۆ له‌شی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره خۆراكانه ده‌بنه هۆی
Xandan
|