ململانێی حیزبه كوردیه‌كان ده‌گاته هیندستان
فیلمی کوێستانی سپی له‌به‌رهه‌می ده‌ر‌هێنه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی له‌فیستیڤاڵێك له‌هیندستان پێبه‌خشرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیلمی (کوێستانی سپی) بڵاوی كرده‌وه ئه‌و فیلمه له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (جیپوری) به‌شدار بووه و بووه‌ته براوه‌ی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌و فیستیتڤاڵه.
فیلمی کوێستانی سپی تائێستا به‌شداری زیاتر له 12 ڤێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کردووه، وه‌ک فێستیڤاڵی مۆزه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌ئه‌مریکا، ڤێستیڤاڵی فیلمی کوردی به‌رلین و ئوسترالیا و له‌نده‌ن ڤێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له‌تاران که پاڵێوراوی سیمرغ بلورین بۆ نوسین و ده‌رهێنان بوو و له‌بیست وچواره‌مین ڤێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌فیلمی تاران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درامی و خه‌ڵاتی یه‌که‌می له‌یه‌که‌مین ڤێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر وه‌رگرتووه و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی له‌ڤێستیڤاڵی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران وه‌رگرتووه.
ته‌ها که‌ریمی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه له‌دایک بووی ساڵی 1976ه له‌شاری بانه له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌ره‌تای کاری به‌نوسینی چیرۆک ده‌ست پێده‌کات و ساڵی 2004 له‌زانکۆی هونه‌ری تاران له‌به‌شی سینه‌ما به‌کالیۆرس وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا 4 فیلمی (سنوری ژین) و (زریان) و (سه‌مای مرواریه‌کان) و (کوێستانی سپی) ساز کردووه و له‌خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ ده‌رهێنانی یه‌که‌م فیلمی سینه‌مایی درێژی خۆی.
چیرۆكی فیلمه‌كه بریتیه له هێشتا ده‌موچاوی فه‌قێ برایم مووی نه‌هاتبوو که‌یه‌که‌م حیزبی سیاسی دێته ئه‌و شاخه‌ی که‌سنوری سێ وڵاتی ئێران و عێراق و تورکیا له‌وشوێنه‌دا به‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه و دواجار 15 حیزب به‌درێژایی 50 ساڵ دێنه ئه‌م شاخه که‌هه‌رکامیان خاوه‌نی خه‌ونی تایبه‌تی خۆیانن بۆ گه‌یاندنی مرۆڤ به به‌خته‌وه‌ری، ئه‌مه کورته‌یه‌که له چیرۆکی فیلمی کوێستانی سپی و له درێژایی فیلمه‌که‌دا ده‌بینین هیچکام له‌و حیزبانه فریا ناکه‌ون گۆێ له‌یه‌کتر بگرن و ته‌نیا فه‌قێ برایمه گوێ له‌هه‌مویان ده‌گرێت و ئێستا که‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆیه فه‌قێ برایم به ئه‌سپه‌که‌یه‌وه خه‌ریکی ئاڵوگۆڕکردنی جه‌نازه‌ی حیزبه‌کانه.
|