كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره به روی ئێران‌دا
لوسیندا ایچ دان*
كچێكی باڵاپۆشی مانتۆ له‌به‌ر چاوی بڕیبوه جامخانه‌ی دوكانێك و چاوه‌ڕێی هاوڕێكه‌ی ده‌كرد كه له ناوه‌وه سه‌رقاڵی كڕینی ئه‌ساسی جوانكاری بو. مانتۆكه‌ی له سه‌ر شێوازی ئێرانی دورابو و له فرۆشگه‌ی (باوه‌ر) كڕیبوی كه له‌و سه‌ری جاده‌كه بو. به‌ڵام ئه‌م خاتونه خۆی عێراقییه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به (مه‌سیف) سه‌ڵاحه‌دین ناسراوه كه له شاری هه‌ولێری ناوه‌ندی كوردستانی عێراق نیو سه‌عات دوره.
ئه‌م خاتونه یه‌كێكه له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه به درێژایی ساڵانی پڕ له ئازاری حكومه‌تی سه‌دام حسێن، په‌نایان بردوه‌ته به‌ر ئێران و به كلتوری ئێرانی گه‌وره بون و پێی راهاتون.
له شه‌ڕی ناوخۆیی ساڵی 1974دا شه‌پۆلێكی به‌رفراوان له په‌نابه‌رانی كوردی عێراقی رژایه ناو ئێرانه‌وه، كه تا دروست بونی ناوچه‌یه‌كی ئه‌من له كوردستانی عێراق واته تا ساڵی 1992 نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه. به‌م پێیه نه‌وه‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی كوردی عێراقی له ئێران گه‌وره بون و په‌روه‌رده بون. له ئه‌نجامدا ئێستا رێژه‌ی فارسی زانانی كوردستانی عێراق به زیاتر له ده هه‌زار نه‌وه‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی كوردی
عێراقی له ئێران گه‌وره بون و
په‌روه‌رده بون. له ئه‌نجامدا ئێستا
رێژه‌ی فارسی زانانی
كوردستانی عێراق به زیاتر له
ده هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت
كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت.
(پویا) سه‌رپه‌رشتیاری فرۆشگای (باوه‌ڕ)ه، كه كوردێكی ئێرانییه‌و له چوار ساڵ له‌وه پێشه‌وه له كوردستانی عێراقه. ئه‌و باس له په‌ره‌سه‌ندن و ته‌شه‌نه كردنی كلتوری ئێرانی ده‌كات له كلتوری ناوچه‌كه‌دا، ده‌ڵێت:
"ئه‌وانه‌ی له ئێرانه‌وه هاتون كاڵای ئێرانی به باشتر ده‌زانن، خواردیان ئێرانییه، جلوبه‌رگیان ئێرانییه، هه‌مو شتێكیان ئێرانییه، ئێستایش له‌م ناوچه‌یه هه‌ر جلوبه‌رگی ئێرانیان له‌به‌ردایه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شم بیستوه كه ژماره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ منداله‌َكانیان به فارسی قسه ده‌كه‌ن".
فرۆشگای (باوه‌ڕ) خۆراكی ئێرانی، وه‌كو نۆكی بر‌ژاو، هه‌مو جۆرێكی دانه‌وێڵه، قورمه سه‌وزی، زرشك، برنج، شیرینی و شه‌كری كڵۆ، له عومده فرۆشێكی شاری دیانای پارێزگای هه‌ولێر ده‌كڕێ. به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ مانتۆی ئێرانی زیاتر له هه‌موشتێكی تر ده‌فرۆشرێ. وادێته پێشچاو "تایپی ئێرانی" له ناو ژنانی كورددا هه‌ر تایپێكی خۆشه‌ویست بێ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه ئیدی ناچار نین جلوبه‌رگی ئیسلامی بپۆشن.
رێك له ته‌نیشت فرۆشگاكه‌وه ریستۆرانتێكی لێیه كه خواردنی ئێرانی هه‌یه، حسێن كه سه‌رپه‌رشتی چێشتلێنه‌ره‌كانه، كوردی عێراقه به‌ڵام له ئێران له دایك بوه‌و له چوارده ساڵییه‌وه له ریستۆرانته‌كان كاری كردوه، ئه‌و ده‌ڵێت:" من ده‌زانم هه‌مو جۆره خواردنێكی ئێرانی دروست بكه‌م: كه‌باب، تاس كه‌باب، جوجه، چنجه، شیشلیك، به‌رگ و ... . ئێمه مشته‌رییه‌كی زۆرمان هه‌یه".
له زانكۆی حكومی سه‌ڵاحه‌دین كه كۆنترین زانكۆی هه‌ولێره، به‌شی زمانی فارسی له ساڵی 1998ه‌وه تا ئێستا زمان و ئه‌ده‌بی فارسی لێ ده‌وترێته‌وه. ئه‌م به‌شه له ئێستادا 7 مامۆستا‌و 150 خوێندكاری هه‌یه.
مه‌هدی خۆشناو به‌رپرسی به‌شی فارسی كه نیوه ئێرانی و نیوه عێراقییه، ده‌ڵێت: كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه تێبینی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریی خۆیان هه‌یه، به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌ن زمانی فارسی فێر بن. خۆشناو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زمانی كوردی و فارسی ئه‌ندامی خێزانی زمانه ئێرانییه‌كانن و ره‌گ و ریشه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه. وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندی فارسی له سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌دیبه كورده‌كان وه‌ك نالی، مسته‌فا بێسارانی و مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوه.
نزیكایه‌تی كلتوریی بواری بۆ دانوستانی ئابوریش زیاتر كردوه، ناوچه‌ی كوردستان به سه‌قامگیری سیاسی و سه‌روه‌تی نه‌وت كه به‌م دواییه به ده‌ستی هێناوه، بازاڕێكی نوێ و گونجاوه كه ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌و دیوی سنور راده‌كێشێت. نزیكایه‌تی كلتوریی بواری بۆ
دانوستانی ئابوریش زیاتر
كردوه، ناوچه‌ی كوردستان به
سه‌قامگیری سیاسی و سه‌روه‌تی
نه‌وت كه به‌م دواییه به ده‌ستی
هێناوه، بازاڕێكی نوێ و
گونجاوه كه ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌و
دیوی سنور راده‌كێشێت
فه‌رامه‌رز سدیقی، بازرگانێكی ئێرانییه كه پێنج ساڵ له‌وه پێش چوه بۆ كوردستانی عێراق و ئێستا نوێنه‌ری كۆمپانیایه‌كی خۆراكی ئێرانه له كوردستان، ده‌ڵێت:" لێره خه‌ڵك پێشوازی له ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ن و مه‌ودایه‌كی كلتوری زۆرمان له نێواندا نییه، ئێره بۆ كار و پیشه شوێنێكی زۆر گونجاوه، چونكه سیستمه‌كه نوێیه‌و ئێمه به ئاسانی ده‌توانین شوێنی خۆمان بكه‌ینه‌وه، ئاستی پێداویستییه‌كان لێره زۆر به‌رزه".
دكتۆر هومایون دو ساڵ و نیو له‌وه پێش وه‌ك نوێنه‌ری "سینامێد" له كۆمپانیا ده‌رمانسازه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێرانه‌وه هاتوه‌ته كوردستان. ئه‌ویش پێیوایه بازرگانه ئێرانییه‌كان له كوردستانی عێراق زۆر سه‌ركه‌وتو بون و بازرگانییه‌كه‌یان خێرا گه‌شه‌ی كردوه. ئه‌و ده‌ڵێت: من كورد نیم، ئازه‌ریم و هه‌ر دو زمانی فارسی و ئازه‌ری ده‌زانم، ته‌نیا به چه‌ند مانگێك فێری زمانی كوردی بوم، چونكه شوكر بۆ خودا زمانه‌كانمان زۆر له یه‌ك نزیكن. من لێره ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڕێم په‌یدا كردوه. ئه‌و ئێرانیانه‌ی لێره كار ده‌كه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به غه‌ریبی ناكه‌ن".
سه‌ید عه‌زیم حسێنی، سه‌ركۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر ئه‌و بۆچونه به راست ده‌زانێ و پێوه‌ندی نێوان ئێران و كورده‌كانی عێراق به تایبه‌ت وه‌سف ده‌كات و پێیوایه ئه‌و پێوه‌ندییه تایبه‌ته نزیكایه‌تی جوگرافی و مێژوی هاوبه‌ش رێگای بۆ خۆش كردوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كۆنسولگه‌ریی ئێران به كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب و پشتگیریكردنی دانوستانی نێوان زانكۆكانی كوردستانی عێراق و ئێران، ئاستی په‌ره‌سه‌ندن و تێكه‌ڵاوی كلتوری به‌رز كردوه‌ته‌وه. به‌ڵام پێیوایه به‌و ژماره زۆره فارسیزانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كاری زیاتر بكرێت. تا یه‌ك دو مانگی تر له ته‌نیشت بینای كۆنسولگه‌ری، ناوه‌ندی كلتوریی ئێران ده‌كرێته‌وه كه كۆرسی فێر كردنی زمانی فارسی و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی كلتوری دیكه به‌ڕێوه ده‌بات.
هۆكاری كلتوریی له شوێنی خۆیدا ده‌توانێ ده‌رفه‌تی ئابوری بڕه‌خسێنێت، كۆمپانیای (بابل) كه كۆمپانیایه‌كی هه‌وڵیرییه و كۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات، ساڵی رابردو چه‌ندین كۆنسێرتی پڕفرۆشی ئێرانیی رێك خست. مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2009 شه‌هرام و شۆهره‌ی سه‌وڵه‌تی له‌و شاره كۆنسێرتیان كرد، مانگی سێپته‌مبه‌ر موعین ئه‌سفه‌هانی و جه‌مشید له هه‌ولێر هونه‌ریان نواند. مانگی رابردویش نزیكه‌ی ده هه‌زار ئێرانی بۆ بینینی كۆنسێرتی نه‌ورۆزیی ئێبی و له‌یلا فروهه‌ر رویان كرده هه‌ولێر.
ژیلا ئه‌فزه‌لی كه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی چونه ژوره‌وه‌ی ده‌كرد بۆ ناو هۆڵی كۆنسێرته‌كه، وتی:" ئێرانییه‌كان به راستی ئێبی و له‌یلایان خۆش ده‌وێ. هه‌ر بۆیه له ئێرانه‌وه هاتون بۆ ئێره كه هونه‌رمه‌نده‌كانیان هان بده‌ن و رێزیان لێ بگرن. شاره سنورییه‌كانی عێراق بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م جۆره به‌رنامانه زۆر گونجاوترن، ئێره چه‌ندین به‌رابه‌ری دوبه‌ی باشتره، هه‌م خه‌رجی هه‌رزانتره هه‌م سه‌ردانكردنیشی ئاسانتره".
"سلوان زیتۆ" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بابیلۆن ده‌ڵێت پێیوایه ئه‌م كۆنسێرتانه ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردوه‌ته‌وه به روی كوردستان و دانوستانه كلتورییه‌كانی نێوان ئێران و عێراقدا.
*لوسیندا ایچ دان رۆژنامه نوسێكی بریتانییه كه ئه‌م راپۆرته‌ی له هه‌ولێر ئاماده كردوه.
و / له فارسییه‌وه: شه‌هرام عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه: جدید ئۆنلاین
|