| ||
|
||
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه گوشار بخه‌نه سه‌ر عیراق
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٩/١١/٢٠١٧ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج كه پێكهاتبوو له كارستن كارلسن وه‌زیری راوێژكار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و سكرتێری یه‌كه‌م له باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویی له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن و چه‌ند گه‌وره راوێژكار بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.
سه‌ره‌تا وه‌فدی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستانن و له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كرێت به‌تایبه‌تی كه چه‌ند رۆژی رابردوو گه‌لی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا تێپه‌ڕیوه، سوپاسگوزاری خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
له‌پاش به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌وردی باسی هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانی بۆ وه‌فدی میوان كرد، به‌تایبه‌تی چۆنیه‌تی رووداوه‌كانی هاتنی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی كوردستان كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیان له‌و ناوچانه كه له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه سه‌ربازیانه‌دا خه‌ڵكی سڤیل له‌دانیشتوانی سنووره‌كه ژێرده‌سته‌ییان قبوڵ نه‌كردووه‌و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و ئاواره‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بوون و ئێستا له بارێكی ئێگار ناخۆشدا له كه‌مپی ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. چونكه ئه‌وان به‌بێ دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی سه‌ر و ماڵ و ژیانیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، ئه‌وه‌ی زانراویشه به‌شێك له‌و ئاوارانه ماڵ و حاڵه‌كانیان له خانوو و دوكان و بازاڕیان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تری عێراقه‌وه وێران كراون و سووتێنراون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئیجرائاتی پێویست بگرێته‌به‌ر.
پاشان هه‌ردوولا له گفتوگۆیه‌كی دۆستانه‌دا به وردی قسه‌و باسیان له‌و ئاڵۆزی و لێكتێنه‌گه‌یشتنانه كرد كه ئێستا به‌هۆی لووت به‌رزی و خۆ به براوه زانی لایه‌نی حكومه‌تی عێراقی فیدرال له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان له هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانه‌كانیاندا سه‌باره‌ت به دیالۆگ و گفتوگۆی هه‌ردوولایه‌نی ناكۆك گرتوویانه‌ته به‌ر كه ۆره‌ها مه‌رج و مه‌رجكاریان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم داناوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی بكه‌ونه گفتوگۆ و بنیاتنانی ئاشته‌وایی له‌عێراقدا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ردوولا گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌وا:
یه‌كه‌م: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ته‌عبیر له رای تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات جێبه‌ێ كرا‌و ئێستا ئێمه له قۆناغی دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ین و مه‌رج نییه له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بكرێت به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێك ئه‌نجامه‌كانی سڕ كردووه. دووهه‌م: كارێكی باشه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه‌وه پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له ئاستێكدا وه‌ستێنراون و هیوادارین شه‌ڕ و پێكدادان سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه. سێهه‌م: هه‌رچی زووه ده‌ست بكرێت به گففتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بێ مه‌رج كه جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق رێكبخاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وا به‌باش ده‌زانرێت كه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یی له گففتوگۆكاندا هه‌بێت. چواره‌م: ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بكرێته بنه‌ماو هه‌موولایه‌ك پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی به‌ند و ماده‌كانیه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌مووانی تیا ره‌چاو بكرێت. پێنجه‌م: ره‌وشی شاره‌كان ئاسایی بكرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی ئاواره‌بوون سه‌ربه‌رزانه‌و به‌دابینكردنی ئاسایشی ژیان و پاراستنی سه‌رو ماڵیانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكرێته‌وه. شه‌شه‌م: هه‌موو لایه‌ك ته‌ركیزی ته‌واو بخه‌نه سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر و بوار نه‌ده‌ن تیرۆرستانی داعش فرسه‌ت له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌ربگرێت و له ناوچه‌كه‌دا خۆی ببووژێنێته‌وه.
راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی
PUKmedia
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||