چاوی دڵ،نوێترین گۆرانی کەژاڵ ئادەمی

 لە نوسراوێکی دەست نووسی خۆیدا کەژاڵ ئادەمی باڵ لە نوێترین  گۆرانی خۆی بەم شیوەیە دەکات: چاوی دڵ, ناونیشانی نوێترین گۆرانیمە لە هۆنراوەی خۆم و ئاوازی مامۆستا عەلی شەکووری. "چاوی دڵ" درکاندنی هەستە شاراوەکانە و نامەیێکە بۆ ئیعتیرافی عەشق بۆ مەعشوق. ئەم بەرهەمە دیاری منە بۆ هەموو ئەو عاشقانەی مەعشوق لە هەستیان بێ ئاگایە.

ساڵی 2014 بۆ ئێمە و نەتەوە و وڵاتەکەمان ساڵێکی ڕەش بوو. بەشێک ڵە نیشتمانی ئازیزمان کەوتە ژێر سێبەری هەوری ڕەشی ناحەزانمان. بۆ ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییەکانمان ژیان ڕووی ناخۆشی خۆی پیشان دا و دڵەکانمان خەمبار بوو. ئێستا کە ساڵ نوێ بوەتەوە، لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم ساڵی نوێدا بە پێشکەش کردنی ئەم بەرهەمە نوێم هیوادرم بتوانم گوڵی بزە بچێنمە سەر لێوەکانتان و بەو هیوا کە بتوانێت ببێتە هۆی پشوودانتان و شادکردنی دڵەکانتان بۆ چرکەساتێک. ئاواتی ساڵێک ڕووناکتر و ئارامتر لە پار بۆ نیشتمان و هەموو ئێوە ئازیزان. ڕۆژ لە وڵاتی ئێمە هەرگیز ئاوا نابێت

کەژاڵ ئادەمی

بۆ دیتنی ئه‌م کلیپه‌ نوێ سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌م

https://www.youtube.com/watch?v=hFIMlfSQuWk

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved