| ||
|
||
کەمال کەرکووکی: فەرمان بە حەشدی شەعبی کراوە خۆی بۆ شەڕ ئامادە بکات
"پێشمەرگە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەیە“
فەرماندە ی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک جهبههى پردێ ڕای گەیاند: میلیشیاکانی حەشدی شەعبی فەرمانی ئەوەیان پێکراوە کە خۆیان بۆ شەڕکردن لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادە بکەن و لە بەرامبەریشدا پێشمەرگە خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە. میلیشیای حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان فەرمانیان پێکراوە بەهەموو توانایانەوە خۆیان بۆ شەڕکردن ئامادە بکەن“. گوتیشی: ”ئێمە تەمەننا دەکەین کە شەڕ ڕوونەدا، بەڵام ئەگەریش بگاتەوە ئاستی شەڕ، پێشمەرگە بە تەواوی ئامادەیە و هاوشێوەی داستانەکانی (پردێ، مەخموور و زومار) زۆر خراپیان بەسەر دێت. کەرکووکی ڕوونی کردەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت گەلی کوردستان بە کۆیلەی خۆی بکات. جەختیشی لەوە کردەوە: ”وەک چۆن سەدام حوسێن بە داگیرکردنی کوێت تووشی شکستێکی گەورە بوو، حکوومەتی ئێستای عێراقیش بە داگیرکردنی کەرکووک تووشی شکست دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر بیەوێت بە زەبری هێز خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||