ژن ئه‌ی بونه‌وه‌ری مه‌زن

Beskrivelse: http://www.penusakan.com/images/news/2/kajal4.jpg

كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

١

ژن ئه‌ی بونه‌وه‌ری جوانی

ئه‌ی گه‌ڵای سنه‌وبه‌ری سه‌وز

هه‌موو كاتێك گوێم له‌تریفه‌ی مانگه‌ شه‌وی تۆیه‌

گوێم له‌ خورپه‌و هاژه‌ی روباری

پر به‌خوری دڵه‌ پڕ له‌ئازاره‌كه‌ی تۆیه‌

بمبه‌خشه‌

تۆدره‌ختێكی باڵا به‌رزی

كاتێك ده‌دوێیت ؟

هه‌رووشه‌یه‌كت گوڵێكه‌

هه‌رپێكه‌نینێكت چڵێكه‌

هه‌رپه‌نجه‌یه‌كت لقێكه‌

ناوقه‌دت سه‌فته‌ی كتێب و

گه‌ڵای عه‌شقی چاوه‌كانت

پرن له‌خۆشه‌ویستی و جوانی

٢

ژن ئه‌ی بونه‌وه‌ری مه‌زن

كاتی رووی تۆ ده‌بینم

باخچه‌ شه‌رم له‌جوانیت ده‌كات

شه‌ونم روو له‌ باڵات ده‌كات

تۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ڕیده‌یی

یاخوود نمه‌ی بارانێكی زۆر به‌خوری

كه‌ ده‌تبینم

هێمن ،هێمن دڵۆپێ  شه‌ونمی سه‌رگوڵه‌كانی

رووی  تۆ

ده‌بنه‌ خونچه‌یه‌كی ئاوه‌دانی

٣

له‌بیرم دێ كه‌مناڵ بووم

له‌پڕێكا ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌خێرایی

ئه‌كشاو سه‌ربه‌ره‌و خوار ئه‌بۆوه‌

ئه‌ستێره‌كان پرسه‌یان بۆدائه‌ناو

ئاسمانیش هۆن هۆن ئه‌گریا

ده‌یانوت كاتێ ژن بگری

بزه‌و خه‌نده‌ كۆتایی دێ

ده‌شت و ده‌ریش ووشك ده‌بن

چیاكانیش بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك

بێ ده‌نگ ده‌بن

٤

ژن ئه‌ی بونه‌وه‌ری كوڵ به‌ده‌م

كاتی شعرێكی،، غه‌مكین ده‌نوسم

ته‌موومژ ئه‌دا به‌خۆیدا،

چونكه‌ ئه‌ترسم رۆژێ بێت

قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی منیش

له‌به‌رده‌م دوریانی ئازاره‌كانی تۆدا

له‌به‌رده‌م فرمێسكه‌ نه‌شمیله‌كانی تۆدا

له‌به‌رده‌م هه‌سته‌ ناسكه‌كانی تۆدا

به‌ووشه‌یه‌ك چۆك دابدا......

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved