| ||
وێسگەیەك لە ژیانی خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر
خاتوو كەژاڵئیبراهیم، شاعیرو ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كورد ڕێکەوتی ٢٤/٤/٢٠١٨ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد،
وێسگەیەك لەژیانی خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم:
خاتووکەژساڵ لەساڵی ١٩٦٨ لەشاری قەلادزێ لەدایك بووە. خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی دواناوەندی تەواکردوە.دەرچووی شەشیئامادەییە. خاتووکەژاڵ ژیانی هاوسەری پێك هێناوە خاوەنی سێ منداڵە بەناوەکانی: نامری ،نوالە و داریاس. لەساڵی١٩٨٧ دەستی بەنووسین کردوە وسەرەتا بە شێعری منداڵان دەستی پێکردووڕووی کردەدنیای شێعر نووسین. زۆربەیزۆری شێعرەکانی لە گۆڤارو رۆژنامەکان و سایتەکاندا بڵاو کراوەتەوەهەروەها خاوەنی ١٥ نامیلکەی شێعرە. لەبەربەپێزیی و پڕ مانایی و گرینگی هۆنراوەکانی ،زۆر بەی هۆنراوەکانیوەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی ، فارسی وەگرنگیەکی تایبەتیان داوەبەهۆنراوەکانی خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر.
لەوبەرهەمانەی کە وەگێڕراونەتە سەرزمانەکانی عەرەبی، فارسی بریتین لە:
١/ زیاتر ٧٠ نوسینیان لەسەر هۆنراوەکانی نووسیوە. ٢/ زیاتر لە ١٥ لەهۆنراوەکانی کراوون بەفارسی. ٣/ زیاتر لە ١٢٠ هۆنراوەی کراون بە عەرەبی و وەچەندین لێکۆلینەوەیان لەسەرهۆنراوەکانی نوسیووە.
لەبەرگرنگی هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارە عەرەبییەکاندا لە میسر، سوریا،لوبنان وعێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ئێرانیش لەسەریان نوسیووەوەبایەخێکی تایبەتیان پیداوە لەوڕۆژنامە بەناوبانگە عەرەبیانەش " زمان و شرق أوسط" ن . هەروەها دوو لە هۆنراوەکانی کراون بەشانۆگەری خاتووکەژاڵ ئیبراهیم خدر ئەندامی دەستەی نوسەرانی کوردە وە لەزۆربەیکۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردوە. تاکوئێستاش ٢٠ خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە. هەروەها وەزیری ڕۆشنبیریعێراق ڕێزی لێناوە.
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved
| ||