کچە کورد

چەند جوانن وشەی کوردی دەبارن لەم دەم و لێوە

تۆئەو کچەی کە دڵی من لە سۆزدا بۆت لێون لێوە

لەتاو عەشقت ئەو دڵی من پڕ لە هەورازو نشێوە

بەهەر تاڵی زولفێکی تۆ هەزار خۆزگەی منی پێوە

زەمەنێکە عەشقی تۆمە گیرۆدەو بۆت هەڵوەدامە

بۆ ئەو دڵە پڕ زووخاوەم تەنیا ماچی تۆ شیفامە

گەر تۆ نەبیت لەم ژیانە دونیا بئ بۆن و بەرامە

بەعشقی تۆ گوزەر ئەکەم بۆیە دڵ پڕ لە هیوامە

کچە کوردێ باڵا بەرزێ کوڵمە سورێ چاو خومارێ

بە بۆنی مێخەک و گوڵاو وەرە مەستم کە بەجارێ

وەکو هەنگوین لە دوو لێوت با وشەی کوردی ببارێ

جلی کوردی بکە بەرت بە جارێ خەم لێم دەتارێ

 

.....کارزان پلینگانی.سوید

plngani@hotmail.com



Qadirzada.com © 2009. All rights reserved