| ||
|
||
مامۆستایان لە شاری کەركوك نارەزایان دەربڕی
ئەمڕۆیەك شەممە لە باخچەی قەڵای شاری كەركوك . مامۆستایانی شاری كەركوك کۆبونەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ مامۆستایانی شارو شارۆچکەکانی تر دەبڕی. بەیانامەیەكیان ڕاگەیاند:
دوای ٢٩ساڵ لە حكومڕانی خۆماڵی تازە بە تازە دەیانەوێت بە ناوی كوردایەتیەوە قوت و نانی منداڵەكانمان ببڕن و مەرگی ئازیزانمان بە چاوی خۆمان ببیین، هەر بۆیە لێرەوە لە كەركوكی چەندجار فراشراوەوە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان بەرز دەكەینەوە، دەسەڵاتداریی هەرێم ئاگادار دەكەینەوە كە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە ئەستۆی ئێوەیە، وە پێویستە بە ئەمانەتەوە بڕۆنە ژێر باری ئەو بەرپرسیارێتەوە و ئەم میللەتە لەم قەیران و نەهامتیە ڕزگار بكەن.
پاڵپشتی خۆمان بۆ هەموو ئەو دڵسۆزانەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان ڕادەگەیەنین كە بۆ ناڕەزایەتی دێنە سەر شەقام، وە داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكەین كە نابێت بە هیچ شێوەیەك دژ بە ڕێپوان و خۆپیشاندان بوەستنەوە، وەك ئەوەی لە دهۆك ڕوویدا كە زۆر ناشارستانی و دوور لە هەموو مافەكانی مرۆڤ بەرامبەر بە مامۆستایان وەستانەوە.
مامۆستایان داواكاریەكانیان خستەڕوو:
١- دابینكردنی مووچەكانمان مانگانە لە كاتی خۆیدا. ٢- گواستنەوەی ڕاژای مامۆستایان و فەرمانبەرانی كورد بۆسەر حكومەتی عێراق. ٣- تەرخانكردنی بڕێك لە پارەی پترۆ دۆلار بۆ مامۆستایانی خوێندی كوردی. ٤- بڕینی ئەو بەشە بوجەیەی مامۆستایان لە كۆی ئەو بوجەی بۆ هەرێم دەنێردێت و لە كەركوك دابەش بكرێت.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||