له ساڵی 2014دا نه‌یزه‌کێک به‌ر زه‌وی ده‌که‌وێت
به‌پێی خه‌مڵاندنی ئاژانسه‌کانی بۆشاییگه‌ری جیهانی، نه‌یزه‌کێکی زه‌به‌لاح له ساڵی 2014ی داهاتوودا به‌ر زه‌وی ده‌که‌وێت و له‌ئاکام‌دا، کاره‌ساتێکی یه‌کجار گه‌وره روو ده‌دات.
به‌پێێ وێنه گرافیکێكی جوڵاوی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌وروپی که ئاژانسی هه‌واڵی فڕانس پرێس بڵاویکردۆته‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2014ی داهاتوودا، نه‌یزه‌کێک به ناوی شتاینز (2867) خۆی له خولگه‌ی گۆی زه‌وی نزیک ده‌کاته‌وه و له‌ئاکام‌دا به‌ر زه‌وی ده‌که‌وێت.
نه‌یزه‌که‌کان ته‌نی به‌سته‌ڵه‌کی بچوکن، له ماده‌ی ره‌ق و گازی به‌ستوو و تۆز پێکهاتوون، به‌ر له 46 ملیار ساڵیش له‌گه‌ڵ د‌روستبوونی سیستمی رۆژدا هه‌بوون، بڕواش وایه که به‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌یزه‌کانه به به‌رده گه‌وره‌کانی ئاسمان‌دا، هاوکاربوون بۆ د‌روستبوونی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی‌دا.
له‌و وێنه گرافیکه‌دا، روونکراوه‌ته‌وه، که ئه‌و نه‌یزه‌که چه‌ند جارێک به‌رز زه‌وی ده‌که‌وێت و له کۆتایی‌دا به پێی خه‌مڵاندنه‌کان کاره‌ساتێكی گه‌وره له سه‌ر گۆی زه‌وی‌دا روو ده‌دات.
جێی ئاماژه‌یه، له کاتی به‌رکه‌وتن‌دا، نه‌یزه‌که‌که به پێچه‌وانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی گۆی زه‌وی له زه‌وی ده‌دات، به‌مه‌ش ئه‌و نه‌یزه‌که مه‌ترسی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی جوڵانه‌وه‌ی زه‌وی به پێچه‌وانه‌ی میلی کاتژمێر یان ده‌رپه‌ڕاندنی زه‌وی له خولگه‌که‌ی‌دا، له‌گه‌ڵدا خۆی‌دا هه‌ڵگرتووه.
هاتنی ئه‌و نه‌یزه‌که‌ش له رێی مانگێكی ده‌ستکرد ناسراو به "رۆزیتا" ئاشکرا کراوه، که بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه سه‌رقاڵی چاودێریکردنێتی.
مانگی ده‌ستکردی ناسراو به "رۆزیتا" که له پێکاته‌ی که‌شتییه‌کی ئاسمانی‌دا خۆی ده‌نوێنێت، له رێی موشه‌کی ئاریان 5 ، له کاتژمێر 17:17 و له رێککه‌وتی 2ی مانگی ئازاری ساڵی 2004ی رابردوودا، به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدراوه.
پڕۆژه‌ی دروستکردنی مانگه ده‌ستکرده‌که‌ش که‌له‌لایه‌ن ناوه‌ندی کورۆی بۆشاییگه‌ری سه‌ر به ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌وروپی له ناوه‌ندی گۆیانای فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدراوه، بڕی تێچوونی یه‌ک ملیار یۆرۆیه.
قورسایی "رۆزیتا" که به یه‌که‌مین که‌شتی ئاسمانی داده‌نر‌ێت به دوای نه‌یزه‌که‌کاندا بکه‌وێت، سێ ته‌نه و دوو باڵی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆری به درێژایی 14 مه‌تر و به رووبه‌ری 64 مه‌تر دووجا و ئامێری سه‌ره‌کی نیشتنه‌وه‌ی به ناوی "فلای" هه‌یه، هه‌روه‌ها 11 ئامێری پشکنینی گاز و تۆز و ئاوێته‌ی کیمیاوی و سروشتی نه‌یزه‌ک، جگه له وێنه‌گرتنی نه‌یزه‌که‌که خۆی، هه‌یه.
"رۆزیتا" به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی بۆ نه‌یزه‌کی شتاینز (2867)، سوود له هێزی موگناتیزی زه‌وی و مه‌ریخ وه‌رده‌گرێت، تاکو هێزی پاڵنان به ده‌ست بێنێت و گه‌شته‌که‌ی به‌ره‌و نه‌یزه‌کی ناوبراو ته‌واو بکات، که له ساڵی 2004ی رابردوه‌وه ده‌ستی پیکردووه، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌کانیش ئه‌و گه‌شته به 10 ساڵ و 10 مانگ به کۆتا دێت.
نه‌یزه‌کی شتاینز (2867)، له رواڵه‌تی‌دا وه‌ک ته‌نێكی قورسی شێوه به‌رد ده‌چێت و خێراییه‌کی زۆریشی هه‌یه، تیره‌که‌ی 406 کیلۆمه‌تره و بازنه‌ی خولانه‌وه‌ی 353 ملیۆن کیلۆمه‌تر و له ماوه‌ی 6 کاتژمێر و 5 خوله‌ک‌دا سووڕێکی خۆی ته‌واو ده‌کات.
ئێستاش دووری که‌شتی "رۆزیتا" له نه‌یزه‌کی شتاینز (2867)، 800 کیلۆمه‌تره و خێراییه‌که‌یشی 8،6 کیلۆمه‌تره له کاتژمێریكدا.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مین جار له رۆژی 5ی مانگی ئه‌یلولی 2008دا، "رۆزیتا" به لای شتاینز (2867)دا تێپه‌ڕیوه.
ئاماده‌کردنی راپۆرت/ سۆران نه‌جمه‌دین
|