کەنەکە ڕزگارکردنی ڕەقەی پیرۆز کرد

بەبۆنەی ڕزگارکردنی ڕەقە لە چنگی چەتکانی داعشەوە، کەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو سەرکەوتنەی پیرۆزکرد.

 

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕەقە لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگاربوو و ئەمڕۆش فەرماندەی یەپەژە بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕزگارکردنی ڕەقەی بە فەرمی بە ڕای گشتی ڕاگەیاند، کەنەکە لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

بە قارەمانی و فیداکارییەکی بێوێنە، بە قوربانییەکی زۆر، دوای ١٣٤ رۆژ شاری رەقەی پایتەخت و بنکەی داعش، بە هەماهەنگی هێزە هاوپەیمانەکان، لەسەردەستی هێزەکانی سورپای دیموکراتی سوریا کە یەپەگەو یەپەژە تیایدا هێزی سەرکین، رزگار کرا، بە ڕزگارکردنی رەقە ئیدی داعش وەک هێزێکی خوێنڕیژ و تاریکپەرستی دژە مرۆڤایەتی بەرەوە کۆتایی دەچێت، ئەم سەرکەوتنە مەزنە سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە، سەرکەوتنی ڕووناکییە بەسەر تاریکستاندا، ئەم سەرکەوتنە هی کورد و عەرەب و سریان و هەموو پێکهاتەکانی باکوری سوریایە، نیشانەی برایەتی و هاوکاری گەلان و بیروباوەڕە.

 

لە هەڵمەتی رزگارکردنی رەقەدا یەکینەکانی پاراستنی ژن، یەپەژە ئەرکێکی مەزنی خستە سەر شانی خۆی، بە قارەمانی و فیداکارییەکی مەزن لە هەموو بەرەکاندا بەشداربوون، بەیاننامەی رزگارکردنی رەقە لە لایەن فەرماندار و شەرڤانانی یەپەژەوە راگەیەنرا، ئەمە ئاماژەی پێشکەوتنی ژنە، ئەمە نیشانەی شۆڕشی کۆمەڵایەتییە، ئەمە تۆڵەکردنەوەی هەموو ژنانی دیلە، بەتایبەتیش ژنانی دەڤەری شەنگاڵ.

 ڕزگارکردنی رەقە نەک تەنیا کۆتایهێنانە بە دەسەڵاتی داعش، بەڵکو کۆتایی هێنانە بە تاریکستانی کۆنەپەرستی و دژە مرۆڤایەتی لەو ناوچەیە، مزگێنی دامەزراندنی سوریایەکی فیدراڵ و دیموکراتە، رزگارکردنی رەقە لەسەر ئاستی نێودەوقڵەتیش دەنگدانەوەو شکۆو بەرزکردنەوەی ورەی گەلی کوردستانە.

ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەتا لە کەسێتی شەهیدانی هەڵمەتی رزگارکردنی رەقەدا، هەموو گیانبەختکردوانی شۆڕشی رۆژاوا بە رێزەوە بەبیردێنینەوە، سەری رێز لەبەردەمیان دادەنەوێنین. ئێمە سەرکەوتنی رەقە لە شەڕڤانانی یەپەژە، یەپەگە و سوپای دیموکراتی سوریا، لە هاوپەیمانیی دژی داعش، لە هەموو پێکهاتەکانی باکوری سوریا، لە هەموو سوریا، لە گەلی کوردستان و هەموو جیهان پیرۆز دەکەین.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved