| ||
|
||
کەجەکە:ئازاری گەلەکەمان ئازاری ئێمەشە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە،ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە
پاش ئەوەی بوومەلەرزە بە هێزی ٧.٣ بە پلەی ڕێختەر، ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی هەژاند، ئەمڕۆ کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی کرد لە کەسوکارانی گیان لە دەستداوانی کارەساتەکە. بەهۆی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردووەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداو هەزاران کەسیش برینداربوون، سەرەخۆشی دەکەین لە کەسوکاری گیان لەدەستداوان و گەلی کوردستان.
بە مەبەستی یەکگرتوویی گەلەکەمان لەو شوێنانەی بوومەلەرزە تێیاندا ڕوویداوە، بانگەوازیی هاوکاریی دەکەین لە هەموو گەلی کورد، بەرپرسیارین بەرامبەر بە دراوسێ، گەل و کۆمەڵگا و هەروەها بەپێی بایەخە مرۆڤاتییەکان پێویستە هەموو گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بە هانای گەلی کوردەوە بچن لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. نابێت هیچ مرۆڤێک بەهۆی بێکەسییەوە برسی بێت، ئازاری گەلەکەمان ئازاری ئێمەشە. گەلەکەمان دەبێت بتوانێت خۆی برینەکانی ساڕێژ بکات و لەم بارەیەوە ببێتە نموونەیەک بۆ هەموو جیهانیان، بۆ ئەمەش پێویستە هەمووان لە هەر شوێنێک کە هەن خۆیان ڕێکبخەن و بەگوێرەی توانا و دەرفەتەکانیان بە هانای گەلەکەمانەوە بچن.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||