ڕاگەیەندراوی کەجەکە لە بارەی ڕەوشی عەفرینەوە

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٥/١/٢٠١٨هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە لە شەشەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە تێکۆشانی گەل و  شەڕڤانان بڵاوکردەوە.

 

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:

 دەسەڵاتداریی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە و چەتە دژەمرۆڤایەتییەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکارانەیان لە دژی عەفرین دەستپێکردووە، دەیانەوێت بەو ئۆپەراسیۆنە عەفرین لە گەلی کورد خاڵی بکەن و دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە لە رێگای ئەو هێرشەوە دەیانەوێت پاشکەوتوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سەروەر بهێڵنەوە، بۆ ئەو هێرشەش ئاسمانی سوریایان بەکارهێناوە و هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

بە شێوەیەک کە نموونەکەی کەم لە جیهاندا بینراوە، ١٠٠ فڕۆکەی ناردووەتە سەر ئاسمانی شارێک، بەڵام ئەو هێرشە بە بەرخۆدانێکی مێژووییەوە پێشوازی لێکراوە، هەموو کۆمەڵگای عەفرین بە هەموو هێزیانەوە لە دژی ئەو هێڕشە داگیرکارانە وەستاونەتەوە، ماوەی شەش ڕۆژە کە ڕێگەیان نەداوە داگیرکارەکان پێشرەویی بکەن، ئێمە بەرخۆدانی عەفرین و ڕۆحییەتی فیداکارانەیان بەرز دەنرخێنین.

بەرخۆدانی عەفرین بەرخۆدانی گەلانی سوریا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتییە، هەموو گەلانی جیهان و هێزە دیموکراسیخوازەکان بینیان کە مەبەستی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ و مەبەستی هێرشی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر عەفرین یەک شتە، هەرچەند هەڵوێستی دەوڵەتانی جیهان لە ئاستی بەرژەوەندییەکانیاندا بێت، بەڵام گەلانی جیهان پشتگیریی عەفرین دەکەن.

ئێمە ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستانەیەی گەلانی جیهان بە بایەخ دەزانین، ویژدانی گەلان و ڕۆحییەتی ئازادیخوازی لە عەفرین جارێکی دیکە سەلماندی کە مرۆڤایەتی چیدی ڕێگە نادات بە فاشیزم، مرۆڤایەتی جارێکی دیکە لە دژی فاشیزم هەستاوەتە سەر پێیان، هێزە دیموکراتەکان، سۆسیالیستەکان و چەپەکان هەڵوێستەکانیان لە دژی فاشیزم زیاتر و کاریگەرتر بکەن بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بوەستێندرێت.

ئەو بەرخۆدانە دەرفەتێکی مێژوویی دەداتە گەلانی تورکیا بۆ ئەوەی دەسڵاتداریی فاشیستی و دژ بە دیموکراسی تێکبشکێنن کە جەهەپەش لە ناویاندایە، هەموو ئەو هەڵوێستانەی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و هەڵوێستی جەهەپە بە باش دەزانین وبە بایەخی دەزانین.

پێشتریش سەلماوە تا کاتێک فاشیزمی حکومەتی تورک تێکنەشکێندرێت هیچ پارچەیەکی کوردستان ناتوانێت بە ئازادیی بگات، بۆیە هەڵوێستی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو ئەوروپا گرنگە، بەم شێوەیە بە تێکۆشانێکی هاوبەش لە دەوری بەرخۆدانی عەفرین پێکدێت.

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved