| ||
|
||
که‌جه‌که: شەنگال ئارامە گەریلاکانمان دەکشێنەوە
ئەمڕۆ هەینی ٢٣/٣/٢٠١٨، هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکى کوردستان-که‌جه‌که ڕایگه‌یاند، شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى شه‌نگال ئارامه و گه‌ریلاکانمان ده‌کشێنینه‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە: بارودۆخى ٣ى ئابى ٢٠١٤ له شه‌نگال کۆتایى هاتووه، ئێزدى ئیتر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ڕێکخراون و شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى ئارامه، له‌به‌رئه‌وه گه‌ریلاکانمان ده‌کشێنینه‌وه.
بێ گومان له باکور، له ڕۆژئاوا، له باشور یان له عێراق له هه‌ر شوێنێک، ئه‌گه‌ر هێرشێک له دژى ئێزدییه‌کان پێک‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌کان ده‌بین، گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ى ئێزدییه‌کان بپارێزن ده‌ستێوه‌ردانیان له شه‌نگال کرد، هه‌ربۆیه گه‌ریلا به دڵێکى خۆش و ئارام ئامانجى خۆى سه‌رخست و له شه‌نگال ده‌کشێته‌وه.
داعش که دوژمنى مرۆڤایه‌تییه، به هاوکارى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئاکه‌په، سه‌ره‌تا موسڵى داگیرکرد، دواى ئه‌وه هێرشى کرده سه‌ر شه‌نگال، کۆمه‌ڵکوژییه‌کى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئێزدییان پێکهێنا و ئێزدییه‌کان ئه‌وه به کۆمه‌ڵکوژى ٧٤هه‌مین ناوده‌به‌ن، سه‌ره‌تا ١٢ گه‌ریلاى فیدایى ده‌ستێوه‌ردانیان کرد و دواتر گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار ڕێیان له‌و کۆمه‌ڵکوژییه گرت، به‌و شێوه‌یه گه‌ریلاکان مرۆڤایه‌تیان له تاوانێکى گران و زاڵمانه و بێڕه‌حمانه ڕزگارکرد، به‌رخۆدانى گه‌ریلا له شه‌نگال بووه به‌رخۆدانى ته‌واوى مرۆڤایه‌تى".
دواى ئه‌وه‌ى به ته‌واوى داعش تێکشکێنرا، شه‌نگالییه‌کان هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق دانوستاندن بکه‌ن و کێشه‌کانى خۆیان به ڕێگه‌ى گفتوگۆکان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، حکومه‌تى عێراقیش بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئێزدییه‌کان بداته‌وه، که‌وته هه‌وڵدان.
له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌ریلاکان ئه‌رکى خۆیان له پاراستنى ئێزدییه‌کان به ته‌واوى جێبه‌جێکرد، هه‌روها حکومه‌تى عێراقیش به شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى نزیکى داخوازییه‌کانى ئێزدییه‌کان ده‌بێته‌وه، بڕیارماندا هێزه‌کانى خۆمان له شه‌نگال بکشێنینه‌وه.
ته‌ڤگه‌رى ئێمه به هه‌ستیارى نزیکى پرسى ئێزدییه‌کان بوه‌ته‌وه و ڕێبه‌ر ئاپۆش به‌رده‌وام بۆ پاراستنى ئێزدییه‌کان هه‌موو کاتێک هۆشدارى داوه‌ته ته‌ڤگه‌رى ئێمه، قسه‌کانى ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌میشه بۆ ئێمه بووه‌ته ته‌علیمات، هه‌ربۆیه بێ شک و گومان له هه‌ر کوێیه‌ک پێویست بکات ئێمه ئاماده‌ین بۆ پاراستنى ئێزدییه‌کان. ئێمه به ڕێزه‌وه، هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ى له تێکۆشانى ڕزگارکردنى ئێزدییه‌کاندا شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ى له کاتى به‌رگرى و خۆپاراستن و ڕزگارکردنى شه‌نگالدا شه‌هید بوون، به‌بیردێنینه‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||