| ||
|
||
ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك بۆ سه‌ر خواكورك
دوێنێ شەممەبەرواری ١/٦/٢٠١٩ کۆماک جڤاکی کوردستان کەجەکە کە سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات راگەیاندراوێکی دەربارەی ئۆپه‌راسیۆنی داگیرکاری سوپای توركیا بۆسه‌ر چیای خواكوڕك لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەی کۆماک جڤاکی کوردستان :
سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری خواكورك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی داگیركاریی كردووه، ئه‌م هێرشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاكتاوكاری ئاكه‌په و مه‌هه‌په درێژه‌پێدانه به هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، ئه‌م جموجۆڵه‌ی داگیركاریی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په جارێكی دیكه ده‌ریخست كه نه‌ك ته‌نیا دوژمنی باكوری كوردستانه، به‌ڵكو دوژمنی هه‌موو كوردستانه، ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی سه‌ركه‌وتكار و مێتینگه‌ر دژبه كوردان، ئه‌م هێرشه ته‌نیا له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا هێرشه له دژی باشوری كوردستان و عێراق. ئه‌م هێرشه له‌سه‌ر سه‌وداكارییه چه‌په‌ڵه‌كان و خافڵبوون له مێژوو ئه‌نجام دراوه، هێرشی سه‌ره‌تا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چوونی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ توركیا، له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی توركیای كرد و كۆبوونه‌وه‌یان كرد، هێرش ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوری كوردستان هه‌ڵبژێردرا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دیداری ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌خات كه هێرشه‌كه فره‌لایه‌نه، نه‌بوونی هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه نیشانه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌یه، پیشاندانی هه‌بوونی گه‌ریلاكان وه‌ك داگیركاریی له‌لایه‌ن په‌ده‌كه-ه‌وه، هێرشه‌كه ڕه‌وا ده‌كات و هانی جموجۆڵی داگیركاری ده‌دات، خۆی له خۆیدا میوانداریكردنی سوپای تورك له هه‌رێمی خواكورك، ده‌ریخست كه په‌ده‌كه به‌شداره له هێرشه‌كه و هاوكاریی هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌كات، په‌ده‌كه به خافڵبوون له مێژوو بووه‌ته هاوكاری هێرشه‌كه.
به‌تایبه‌تی پاش هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په له دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و قه‌یرانی كه‌ركووك و دواتر، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه زیاتر بێده‌نگی هه‌یه، بێده‌نگبوونی حكومه‌تی باشوری كوردستان له دژی ئه‌و هێرشه داگیركارییانه، ڕێ له به‌رده‌م داگیركاریی ده‌كاته‌وه، ئێستا له باشوری كوردستان ده‌یان باره‌گه‌ی سوپای تورك و ده‌یان بنكه‌ی میت هه‌ن، له هیچ هه‌رێمێكی داگیركراودا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و هه‌موو هێز و یه‌كینه‌ی هه‌واڵگرییه نییه، ئێستا میت له‌گه‌ڵ ده‌زگا‌ی هه‌واڵگریی باشوری كوردستان كار ده‌كات، له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م هێرشه به‌و مانایه نییه كه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه هێزه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كه هه‌ن، بێده‌نگیی په‌ده‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه ڕاستییه‌كان بشاردرێنه‌وه.
پێویسته له دژی هێرشه‌كان بوه‌ستنه‌وه
له به‌رانبه‌ر بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تی عێراق، حكومه‌تی باشوری كوردستان و حیزبه سیاسییه‌كان ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی گه‌لی باشوری كوردستان، گه‌نجان، ژنان، هێزه دیموكراتییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان كه بوون به ویژدانی كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێرشی داگیركارییه نه‌بێته هێرشی داگیركردنی هه‌موو باشوری كوردستان، پێویسته گه‌له‌كه‌مان له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك، شوێنی هێزه سه‌ربازییه‌كان و بنكه‌كانی میت بكه‌ونه جموجۆڵ، گه‌لی كورد به ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ ئه‌م داگیركه‌رییه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، ده‌ریخست كه له هه‌ر شوێنێكی كوردستان هێرشێك هه‌بێت، پێویسته گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ریدا هه‌ستێته سه‌رپێ. گه‌لی شیلادزێ هێڵی دروستی و‌ڵاتپارێزیی پیشانی هه‌ر كه‌س داوه، ئێمه بانگی هه‌موو گه‌لی باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌نجان و ژنان ده‌كه‌ین، كه له دژی هێرشه‌كان بوه‌ستنه‌وه و به ڕۆحی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو شوێنێكی باشوری كوردستان هێرشه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بانگی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له ناوخۆی و‌ڵات و هه‌نده‌ران ده‌كه‌ین كه له دژی داگیركاریی ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕن.
ئێمه بانگی ده‌وڵه‌تی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حیزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، كه له دژی داگیركاریی هه‌ڵوێستی خۆیان پیشان بده‌ن، تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له دژی هیچ گه‌ل و وڵاتێك نییه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان ته‌نیا له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێده‌كۆشێت، له كه‌سایه‌تی هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌دا، ته‌نیا ده‌وڵه‌تی تورك له دژی ئه‌مه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه بانگی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه، هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ڕای دیموكراتیی جیهان ده‌كه‌ین كه له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵوێستی خۆیان پیشان بده‌ن.
سڵاو له گه‌ریلا خۆڕاگره‌كان ده‌كه‌ین ئێمه سڵاو ئاراسته‌ی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین، كه له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، به‌دڵ و گیان پیرۆزبایی به‌رخۆدانه بێ وێنه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، ئێمه بڕوامان وایه كه گه‌ریلاكانی ئازادیی كه خاوه‌نی بیر و باوه‌ڕێكی به‌هێزن وه‌ڵامی داگیركه‌ران ده‌ده‌نه‌وه. ن.ه
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||