کاریگەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر گەشەی هزرو رەفتاری منداڵ.

 

  

ئیدریس نوری - ماستەر لەپەروەردەی دەرونناسی تایبەت

 

مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان مێژوویەکی کۆنی نییە ،بەڵکو مێژوویەکی نوێی هەیە، بێگومان بەهاتنی ئەم جۆرە یارییانە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر ڕەفتار و گوفتاری منداڵ بەجۆرێکی بەرچاو درووست کردووە ، هەندێ جار ئەکرێت بڵێین :ئەم یاریانە بۆ مەبەستی فێربوونی زمان و فێربوونی ژمارە و جیاوازییەکان بەکاردێت .

 

ئەوەی زۆر گرنگ بێت لێرەدا بەهۆی خراپ بەکارهێنان و زۆر بەکارهێنانی بەکاربەرە ئەلیکترۆنییەکان ،بەجۆرێک ئالودەیی کردوون ،لەزۆربەی ڕەهەندەکانی ژیانی منداڵ و گەنجان و هەندێ جار گەوران کاریگەری نەرێننیان بەشێوەیەکی بەرچاو درووستکردووە.

 

ڕێکخراوی (WHO)لەساڵی ۲۰۱٥ زیانەکانی ئەم یارییەی بەڕەسمی ناساند. جۆن دیوی دەڵێت :ئامانج لەپەروەردەکەڵەکەو پێدانی زۆری کەرەستەو زانیاری نی یە،بەڵکو ئامانج لە پەروەردەی درووست لە گرنگیدان و شکۆفەدان دەردەکەوێت .

 

هۆکارەکانی ئالودە بوونی یارییە ئەلیکترۆنییەکان؟

 

۱.نەبوونی هۆشیاری دروستی دایک و باوک .

۲.خراپی باری ئابوری و نەبوونی هەلی کار .

۳.لاوازی پەیوەندی دایک وباوک بوونی کێشەو کێشمەکێشی دایک وباوک.

٤.لاوازی و بۆشای سۆزداری نێوان خودی منداڵ و دایک وباوک

٥.ئاسانی و سادەیی و زۆری ئەو ئامێرانەی کەئەم جۆرە یارییانەی پێ ئەنجام دەدرێت ، وەک (مۆبایل ـ تابلێت ـ ئایپاد ـ لاپتۆپ ـ کۆمپیوتەر....)

٦.بوونی چاولێکەری لەنێوان خودی دایک و باوک و منداڵ ،بەمنداڵانی هاوتەمەن و هاوڕێ و هاوسێ و خزم کەس و کاری ...

۷.نەمان وسوک تەماشاکردنی یارییە کۆنەکانی وەک هەڵماقۆ و پەت پەتێن و تۆپ قاڕێن و چاو شارکێ و ...

٨.پێشەنگ بوونی دایک و باوک لە بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن خودی دایک و باوکانەوە ،بووەتە هۆکاری لاسای کردنەوەی منداڵان .

۹.بەهۆی زۆر جووڵەی منداڵ ،دایک وباوک وەک چەکێک بۆ کپ کردنەوە و لەجوڵەخستنی منداڵ ،ڕێگەخۆش کەرن بۆئەوەی منداڵەکانیان ناچاربکەن ئامێرو یارییە ئەلیکترۆنی یەکان بەکاربهنێنن.

 

 

کاریگەرییە نەرێنی یەکانی بەکارهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان .

 

۱.گۆشەگیری و لاوازی یان نەمانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی

۲.تووڕەیی بەهۆی ئەوەی زۆرینەی یارییە ئەلیکترۆنی یەکان توندوتیژی تێدایە بۆیە ئەم حاڵەتە دەگوازرێتەوە بۆ بەکارهێنەر لەڕێگەی پرۆسەی کارلێک و کارتێکردنی لەڕووەکانی (کوشتن ـ ئازارـ دەنگی بەرزوناسروشتی ـ جوێن ـ وێرانی ...).

۳.تێکەڵ بوونی دوونیایی واقع بە دوونیای فەنتازی وخەیاڵ

٤.پەک خستن وتەمبەڵ کردنی پروسەی خوێندن ،چونکە منداڵ هێندە چێژ لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەبینێت نیو هێندە حەزی بۆدەرس و کۆشش کردن نابێت .

٥.نەخەوتن ،کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی دۆپامین دەبێت کە دۆپامین لە سێ بەشی یەکەمی شەو دەڕژێت ،کاریگەر دەبێت بۆگەشەی مێشک و جەستە.

٦.قەڵەوی ،بەهۆی نەمان ولاوازی جوڵە و مانەوە لەماڵدا منداڵ گرفتی کێش زیادی بۆدرووست دەبێت .

۷.تێکچوونی سیستەمی خواردن بەهۆی درەنگ خەوتنەوە منداڵ درەنگ دەخەوێت ،بۆیەک وەک قەرەبویەک بۆماوەی ئەو خەوە ،درەنگ بێدار دەبێت ،بەوهۆیە ژەمی خواردنی بەیانی کەژمێکی سەرەکی یە لەدەست دەچێت .

٨.زیانی جەستەی (لاوازی چاو ـ ئازاری مل و خێرایی لێدانەکانی دڵ ).

۹.خەمۆکی ،بەهۆی زۆر مانەوە و زۆر بەکارهێنانی ئەم یارییانە خەم و پەژارەیی و دڵەڕاوکێ و بێ تاقەتی و دڵ تەنگی ڕوودەکاتە منداڵ یان گەنجی بەکاربەر.

۱۰.نەمانی تەرکیز ،بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئەم یارییانە منداڵ ئاگایی لەچواردەوری خۆی نامێنێت .

۱۱.گەشەی مێشک لاوازدەکات ،لەبەرئەوەی گەشەی منداڵ بەخێرایی تێ دەپەڕێت ،بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت ،بەهیچ جۆرێک منداڵانی خوارتەمەنی ۲ساڵ نابێت بەهیچ جۆرێک سەیری هیچ جۆرە شاشەیەک بکەن .

۱۲.گەشەی زمان دوا دەخات ،توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کەبەشێک لە دواکەوتنی زمان و قسەکردن هۆکارێکی سەرەکی یارییە ئەلیکترۆنی یەکانە .

۱۳.باوەڕ بەخۆبوونی منداڵ لاواز دەکات و توانای پشت بەخۆبەستن کەم دەکاتەوە ،منداڵێکی شەرمن ولاواز دەرووست دەکات .

۱٤.گێچەڵی سێکسی ،بەهۆی ئەوەی لەکاتی یارییە ئەلیکترۆنی یەکان ڕیکلامی سێکسی دێتە سەر شاشەکە ،منداڵ ناهوشیارانە کلیک لەسەر ئەو ڕیکلامە دەکات و بەو جۆرە دووچاری لادانی سێکسی دەبێت .

۱٥.لەئایندە دا کەسی ئالودە بەیارییە ئەلیکترۆنی یەکان ناتوانێت هیچ کارێک بکات وسەرکەوتونابێت ، چونکە ئارامی وخۆڕاگری لەسەر هیچ کارێک بۆدرووست نابێت ،کارەکە زوو جێ دەهێڵێت .

 

چارەسەرچی یە؟

 

۱.سنوردارکردن و کۆنترۆڵکردنی ئای پی ماڵ یان مۆبایل

۲.چاودێری کردن ،تابزانرێت منداڵ بەچ یارییەکەوە سەرقاڵە!

۳. نەدانی هەل و چانسی چێژی ئەو یارییانە ،سەرقاڵکردنیان بەشتی بەسودی تر .

٤.پرسیاری لێ بکە لەناوەڕۆکی یارییەکە.

٥.هەوڵ بدرێت یاری "بارز "پێچەوانەی شاشەکان ،بکڕێت بۆیان .

٦.هاندان و پاداشت لە مەڕ کردنی یاری تر ،تا یارییە ئەلیکترۆنی یەکان دوور بکەوێتەوە.

۷.بەشداری پێ کردن بەکاری ترکەگونجاوبێت لەگەڵ تەمەنی و گەشتکردن و بردنیان بۆ شاری یاری و پارک و جێگاوەرزشی یەکان ...

٨.بۆمنداڵ ڕوون بکرێتەوە کە ئینتەرنێت تەنها بۆ،یاری کردن نی یە ،بەڵکو بۆگواستنەوەی زانیاری و ئاسانکردنی پەیوەندی یەکانە .

۹.فێربکرێت یاری دەبێت لەگەڵ منداڵ بگونجێت نەک مۆدە.

۱۰.منداڵ نابێت حەزی لەهەرچی بوو ،ئێمەی دایک و باوک بۆیان جێ بەجێ بکەین،بەڵکو فەلسەفەی ژیانی خێزان لەپەروەردەیە نەک تەنها بەخێو کردن .

۱۱.بتەوکردنی و بەهێزی خۆشەویستی دایک و باوک.

۱۲.ببە بە هاوڕێی منداڵەکەت ،گرنگی وهاوبەشیان پێ بکەن ،تابۆشایی سۆزداریان بۆ درووست نەبێت لەو ڕێگایەوە وەک بەدیلێک یارییە ئەلیکترۆنی یەکان هەڵبژێرێت .

۱۳.هان بدرێن لەگەڵ منداڵانی تر تێکەڵ بکرێن ،تا بۆشایی حەز بۆ ئەو جۆرە یاریانە درووست نەکات .

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved