| ||
|
||
ڕاگه‌یه‌نراوێك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندان به مافێكى ڕه‌واى هاووڵاتیان ده‌زانێت و هه‌میشه به‌رگرى له‌و مافه كردووه و به‌رگرى لێده‌كات، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و كرده‌وه ناشارستانى و توندوتیژانه‌ى ئه‌مڕۆ له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كى كوردستان به‌تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ڕوویاندا كه ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و باره‌گه حیزبییه‌كانى كرده ئامانج و وێڕاى لێكهوتنهوهى چه‌ند بریندارێك، مڵك و ماڵى هاووڵاتیانیش تیایدا زیانیان به‌ركه‌وت.
خۆپیشاندانى ئارام و شارستانى بۆ داواكردنى مافه‌كان له چوارچێوه‌ى یاسادا، كارێكى دیموكراسیانه‌ى به ته‌واوى ڕێگه‌پێدراوه، به‌ڵام قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و مافه‌و داواكاریى هاووڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژى و زیانگه‌یاندن به مڵك و ماڵى هاووڵاتیان و نانه‌وه‌ى پشێوى و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و له چه‌ندین لاوه ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كیانه سیاسى و دهستوورییهكهى بۆته‌وه، هیچ سوود و خزمه‌تێك به كه‌س ناگه‌یه‌نێت، نه‌یارانى كوردستان نه‌بێت، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت.
داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى شارستانى و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و سه‌ر و سامان و ئاسایش و سه‌قامگیریى هاووڵاتیان بپارێزن، ڕێگه‌ش نه‌درێت خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان بۆ هیچ مه‌رامێك و له هیچ لایه‌نێكه‌وه بقۆزرێنه‌وه و سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووى سزاى یاسایى بكرێنه‌وه.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ١٨/١٢/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||