| ||
|
||
حكومهتی ههرێم وەڵامی حەسەن نەسروڵای دایەوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی دایهوه و دەڵێت، ئەوەی هەولێر و کوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست هێزی پێشمەرگە بوو، نەک خەڵکی دیکە.
دەقی وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان:
بۆ مەلا حەسەن نەسروڵلا
پێمان سەیرە کە بەدەنگێکی لەرزۆک و شێوازێکی هەرزەکارانە، هێرش دەکەیە سەر هەرێمی کوردستان و رێبەری نەتەوەیەک .تۆ کە چەندین ساڵە رەنگی خۆرت نەبینیوە و لە ژێرزەویەکان خۆت حەشار داوە ،کەچی ئیهانە و سووکایەتی بە گەلێکی قارەمان دەکەی. لە جیاتی ئەو هێرشە نابەجێیە، هەقبوو داکۆکی لەو نەتەوە ژێردەستە بکەی کە چەندین ساڵە ستەم و زۆرداری لێ دەکرێت.
ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو ، هەولێر و کوردستانی پاراست نەک خەڵکی تر . لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە سوپاسی هەموو کەسێکمان کردووە کە یارمەتی ئێمەیان داوە، بەڵام ئەو کەسەی کە گوایا نوێنەری ئێوە بووە و لە کاتی سەردانی بۆ لای سەرۆک بارزانی بەشدار بووە، دەبێت هەر هەمان کەس بێت لە گەڵ هاوچەشنەکانی خۆی، لە رۆژانی ١٦ و ٢٠ و ٢٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئامانج و خەونی داگیرکردنی کوردستان بوو، بەڵام لە بەرامبەر خۆراگری و بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگەدا ،لەرزۆکانە و سەرشۆڕانە سەریان لە بەرد دا و خەونەکانیان لە گۆڕ نرا. تۆ کە لە ترسی نەیارەکانت ناوێری سەر هەڵبڕی ، بۆ شەڕ بە نەتەوەیەک دەفرۆشی کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە. سەرۆک بارزانی رەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەکە و تۆی ترسنۆک زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی.
د.جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٢/١/٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||