حكومەتی هەرێم سەرجەم رێوڕەسمە ئاینییەكانی راگرت

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤-٣-٢٠٢٠ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

لەو کۆبونەوەیەدا بڕیار لەسەر چەند خاڵێك درا ، ئەمانەن:

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات .

 

• سەرجەم رێورەسمە ئاینییەكان لە ( مزگەوت ، كڵێسا و پەرستگاكان ) بە گوتاری هەینی مزگەوتەكانیشەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەتا كاتێكی نادیار رادەگیرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤-٣-٢٠٢ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان كرد.

 

لە كۆبوونەوەكەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین رێكار و ئامادەكارییەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەكان كرا.

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە لە سەر ئەوەی حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات و لە چوارچێوەی  ئەركی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی، هەرچی پێویست بوو دەیكات بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان . لەمڕووەوە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا:

 

یەكەم: لە روانگەی ئەوەی پەیام و ئامانجی سەرەكی هەموو ئاینەكان ،پاراستنی روح وجەستەی مرۆڤە، هەروەها بەهۆی تۆماركردنی چەند كەیسێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ، بۆیە دوای راگرتنی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن و راگرتنی چالاكیی شوێن وسەنتەرەكانی گردبوونەوەی هاووڵاتیان، لەپێناوی خۆپارێزیی، بڕیاردرا سەرجەم رێورەسمە ئاینییەكان لە (مزگەوت ، كڵێسا و پەرستگاكان ) بە گوتاری هەینی مزگەوتەكانیشەوە، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەتا كاتێكی نادیار رابگیرێت.

 

دووەم: جەختكردنەوە لە سەر بەردەوامی دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی نەخۆشخانە و كەرەنتین و بنكەكانی دەروازە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان.

 

سێیەم: رێوشوێنی پێویست و زیاتر بۆ سنووداركردنی هاتووچۆ لە بنكەو بازگە و دەروازە سنوورییەكان بگیرێتەبەر بەبێ ئەوەی كار لەوەستانی جموجۆڵی بازرگانی بكات.

 

چوارەم: بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی ئەو زیانانەی كە بە هۆی رێكارەكانی خۆپارێزی بەر خاوەنی شوێنە بازرگانییەكان دەكەوێت. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە راسپاردنی وەزیرە پەیوەندیدارەكان بەجێبەجێكردنی رێكاری یاسایی پێویست  لەرێگەی چاوخشاندنەوە بە كرێ و باجی داهاتی ئەو شوێنانەو بەئاراستەی كەمكردنەوەیان بە جۆرێك رەچاوی زیانە داراییەكانیان بكرێت. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندارەكان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەردەكەن. 

 

پێنجەم: پێویستە لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو رێكارە تەندروستییەكان لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران بگرنەبەر . بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لە گەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان بكرێت .

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved