| ||
|
||
سەرۆك وەزیران: لەگەڵ لایەنەکان کۆکین کە دژی دوو ئیدارەیین
ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کۆ بوونەوە. سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢١/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیران و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كه له (عه‌بدولسه‌تار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێرى و (مه‌ولوود باوه‌موراد) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ـ وه‌زیرى گواستنه‌وه به وه‌كاله‌ت پێكهاتبوو، له سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى كۆبوونه‌وه. لە وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی شرۆڤه‌كردنی وته‌یه‌كی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێ دوشەممه ٢٠/١١/٢٠١٧ كه گوتبووی "پێشمه‌رگه به ویستی خۆیان له هه‌ندێك ناوچه كشاونه‌ته‌وه" سه‌رۆكوه‌زیران ئاشكرای كرد : كه باسی ئه‌وه‌م كرد پێشمه‌رگه كشاوه‌ته‌وه، باسی كه‌ركووكم نه‌كردووه و حاڵه‌تی كه‌ركووك ڕوون بوو كه چۆن كراوه و به چ شێوه‌یه‌ك بووه و هه‌موولایه‌ك ئاگادارن و پێویست ناكات من جارێكی دیكه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دووباره بكه‌مه‌وه. با من بێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به دیاریكراوی باسی كوێم كردووه، هێزه‌كانی عیراق داوایان له ئێمه كرد له ناوچه‌ی به‌نداوی مووسڵ بكشێینه‌وه و ئێمه پێمانگوتن باشه كێشه‌یه‌ك نییه، له ناوچه‌ی ڕه‌بیعه به هه‌مان شێوه گوتمان كێشه نییه، به‌ڵام ئێمه دواتر تێگه‌یشتین كه له هه‌ر شوێنێك پا‌شه‌كشێ بكه‌ین ئه‌وان داوای زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه بڕیاری ئه‌وه‌مان دا سنوورێك دابنێین بۆ ئه‌م بابه‌ته و نابێت له‌وه زیاتر بێنه پێشه‌وه، من مه‌به‌ستم ئه‌و شوێنانه بووه. تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانی ئێمه بۆ به‌غدا دیار نییه، ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان باس كردووه و پێویست ناكات دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه. وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چینه به‌غدا و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شدارن له حكوومه‌ت، بێگومان له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غداش به‌شدار ده‌بن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا بوو. دوو بۆچوون بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێكی كاتی دابمه‌زرێنین، بۆچوونی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین به زووترین كات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین تا بزانین باشترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م دۆخه چییه و دواتر وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌ده‌ین به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین و دواتر ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانمان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
لێكنزیكبوونه‌وه هه‌یه و هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه تا ئێستا سه‌ردانمان كردوون، وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه. له سه‌ر دوو سێ پره‌نسیپی گرنگ هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیرده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كه‌میان دژی دوو ئیداره‌یین، دووه‌میان ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، سێیه‌میان نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ بدات سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك قسه بكات. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ن كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری كۆكن". تا ئه‌و كاته‌ی بتوانین، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ین، هه‌ر كاتێك نه‌مانتوانی خۆمان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێین كه بارودۆخه‌كه وایه و زۆر به ڕوونی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و گومانیش له‌وه‌دا نییه كه خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن ئێمه به قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین و ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كگرتوویی و تێگه‌یشتنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه. بێگومان ئێمه به یه‌كگرتوویی ده‌توانین له‌م قۆناغه ده‌ربچین.
من دوێنێ باسی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و پێمانوایه ئه‌م حكوومه‌ته خۆی كاتییه. كۆمه‌ڵێك پرسیارمان له‌سه‌ر حكوومه‌تی كاتی هه‌یه، ئایا مه‌به‌ست لێی چییه و ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن؟ ئه‌مانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان باس ده‌كه‌ین و دواتر هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی كاتی به ئێمه داوه و ئێمه‌ش بڕیارمان داوه دوای كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||