| ||
|
||
حكومه‌تی هه‌رێم ئیدان هێرشە تیرۆریستەیەکەی ئەنکەرەدەکات
ئەمە دەقەکەیەتی: به‌توندی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ئیدانه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئێواره به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یان كرده ئامانج. وێڕای هاوخه‌می و هاوده‌ردیمان له‌گه‌ڵ كۆمار‌و حكومه‌ت و گه‌لانی توركیا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه پته‌وكردنی به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر ئه‌ركێكی به‌په‌له‌ی هه‌موو هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری هه‌موو لایه‌نه‌كانی پێویسته، بۆئه‌وه‌ی تیرۆرستان و به‌ره‌ی تیرۆر به‌ته‌واوی تێكبشكێنرێت و مه‌ترسییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی نه‌هێڵرێت. ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مووان زیاتر هه‌ست به‌و ئازارانه ده‌كه‌ین كه له‌ئه‌نجامی كاری دڕه‌نده‌و وه‌حشیانه‌ی تیرۆرستانه‌وه دروستده‌بن، چونكه له‌سنوورێكی دوورودرێژدا روبه‌ڕووی تیرۆرستان بووینه‌ته‌وه‌و له‌م پێناوه‌دا به‌هه‌زاران قوربانیمان له‌شه‌هیدو بریندار داوه. دووباره هاوخه‌می و هاوده‌ردی و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان له‌گه‌ڵ كۆمار‌و حكوومه‌ت و گه‌لانی توركیا دووپاتده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ١٨/٢/٢٠١٦
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||