| ||
|
||
وەڵامی حکوومەتی هەرێم بۆ حەیدەر عەبادی
دەقی وەڵامەکە:
1- به‌ڕێزیان له‌میانه‌ی قسه‌كانیاندا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌موو عیراقه و گوایه خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر هه‌موو عیراقییه‌كان به هاووڵاتیانى كوردستانیشه‌وه، له كاتێكدا له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا هیچ ساڵێك هه‌رێمی كوردستان به‌شه بودجه‌ی له 17%ی خۆی وه‌رنه‌گرتووه و له باشترین حاڵه‌تدا له ڕێژه‌ى 11.4% تێپه‌ڕ نه‌بووه، تا كار گه‌یشته بڕینى ته‌واوى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له شوباتى ساڵى 2014 كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێستا ته‌نها یه‌ك دیناریش بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كراوه، كه كۆی گشتیی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له ساڵی 2007ه‌وه تاوه‌كو كۆتاییی ساڵی 2015، (یانزه ترلیۆن و پێنجسه‌د و سیانزه ملیار و چل و پێنج ملیۆن دینار)ه كه وه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێده‌دات پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی به‌رگریى ئه‌منیی عیراق به‌پێى مادده‌ی 121ى ده‌ستوور و ده‌بوایه له بودجه‌ی سیادی شایسته داراییه‌كانی خه‌رج بكرایه، به تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان له ساڵى 2005ه‌وه ڕێژه‌ی 17%ى خه‌رجییه‌كانی سیادیی عیراقى له ئه‌ستۆگرتووه.
2- به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له 2/12/2014، وا بڕیار بوو جگه له به‌شه بودجه‌ی ئاساییی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو مانگێك بڕی (100) ملیار دینار له خه‌رجیی سیادی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج بكرێت، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا.
3- ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه حكوومه‌تی فیدراڵی ته‌نها بۆ خه‌رجكردنی مووچه بۆ یه‌ك مانگ پێویستی به بڕی (چوار ترلیۆن و سه‌د ملیار دینار) هه‌یه، له كاتێكدا حاڵی حازر داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق ته‌نها (یه‌ك ترلیۆن و هه‌شتسه‌د ملیار دینار)ه كه نه‌وت ڕێژه‌ى 96%ی داهاتی گشتیی عیراق پێك ده‌هێنێت. ئه‌ى بۆچی به‌ڕێزیان ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و (دوو ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار دینار)ه ناكات كه مانگانه كورتهێنانی پێدانی مووچه‌یه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ى پاره‌ى یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیی عیراقه و هه‌رێمیش به لایه‌نی كه‌مه‌وه شایسته‌ی 17%ی ئه‌و یه‌ده‌گه‌یه كه لێى بێبه‌ش كراوه؟!!، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به ناوی عیراقه‌وه وه‌ریانگرتووه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عیراق، به‌ڵام له‌وه‌ش هه‌رێمیان بێبه‌ش كردووه!!.
4- به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2016، به‌شه مووچه‌ی هه‌رێم به بڕی (478 ملیار دینار) خه‌مڵێنراوه كه ته‌نها مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌ییی حكوومه‌ته، جگه له خانه‌نشین و پێشمه‌رگه و ئاسایش، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان (یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار) مووچه‌خۆرى هه‌یه و مانگانه پێویستی به نزیكه‌ی (890 ملیار دینار) هه‌یه تا بتوانێت ته‌واوی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆرانی دابین بكات، كه له‌م بڕه پاره‌یه بڕى (336 ملیار دینار)ی ده‌درێته مووچه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسایش، سه‌ره‌ڕای بودجه‌ی ته‌شغیلیى پێشمه‌رگه كه مانگانه بڕی (30 ملیار دینار)ه، و له كاتێكدا هه‌موو دنیا شایه‌تى ده‌دات بۆ قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه و گیانفیداكردنى له‌پێناوى به‌رگریكردنی له خاك و پاراستنى ئازادى و سه‌روماڵ و شه‌ره‌فى هاووڵاتیان، به‌ڵام زۆر سه‌یره به‌ڕێزیان دوور و نزیك ئاماژه به ڕۆڵیان نادات كه به درێژاییی زیاتر له هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تر به‌رگری ده‌كات له به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی و تا ئێستا قوربانیی گه‌وره‌ی داوه به 1392 شه‌هید و 8215 بریندار و 62 ونبوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ پێزانینمان بۆ ڕۆڵى به‌رچاویان، بودجه‌ی تایبه‌تییان له بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ‌دا بۆ دابین ده‌كرێت و له‌ناو یاساى بودجه‌ى 2016شدا جێگیر كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری له ساڵی 2007ه‌وه تا ئێستا ته‌رخان كراوه كه نازانرێت چۆن خه‌رج كراوه و حیساباتی خیتامیی ته‌واوی ئه‌و ساڵانه په‌سه‌ند نه‌كراوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی بودجه‌ی سیادی.
5- به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ باس له داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له هیچ حیسابێكی ڕه‌سمیی هه‌رێمی كوردستاندا تۆمار نه‌كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست بخاته ڕوو، یان به فه‌رمى داواى زانیارى بكات له هه‌رێم، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مانگانه ڕاپۆرتی هه‌نارده‌كردن و ڕاپۆرتی دارایی بۆ هه‌موو لایه‌ك بڵاوكردۆته‌وه و له مانگی شوباتی 2014ه‌وه به بڕیارێكی سیاسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان توانی له پاره‌ی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ته‌واوی مووچه و ده‌رماڵه‌ی مووچه‌خۆرانی خۆی بۆ ساڵی 2014 و هه‌شت مانگی ساڵی 2015 دابین بكات، سه‌ره‌ڕای مووچه‌ی پێشمه‌رگه و خزمه‌تكردنی (یه‌ك ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار) ئاواره كه زۆربه‌یان هاووڵاتیی عیراقین و ئه‌وه به‌رپرسیاره‌یه‌تیى جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادى و حكوومه‌تی فیدراڵییه كه بژێوى و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكات، به‌ڵام حكوومه‌تى فیدراڵى تا ئێستا هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌تى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رج نه‌كردووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ هه‌ردوو ساڵی 2014 و 2015 بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرابوو، كه قه‌رزه له‌سه‌ریان و چاره‌نووسى دیار نییه.
6- بۆ نه‌هێشتنی به‌هانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵى و پیشاندانى نیازپاكیى خۆى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مانگی نیسانی ساڵی 2015، زیاتر له بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ته‌سلیمی كۆمپانیای (سۆمۆ) كرد به‌بێ كه‌موكوڕى و له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ته‌واوی شایسته‌ی داراییی خۆی بوو به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی 2ی كانونی یه‌كه‌می 2014ی هاتوو له یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی عیراق بۆ ساڵی 2015، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕی 100 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه‌كانی سیادی كه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا هاتبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك ته‌واوی شایسته‌ی دارایی ئه‌و مانگه نه‌نێردرا، به‌ڵكو به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ناردن هه‌ر له فڕۆكه‌خانه به بڕیارى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕێژه‌ی 10%ی ئه‌و به‌شه ناته‌واوه‌ش به بڕى (54 ملیار و 340 ملیۆن دینار) بڕدرا، كه ته‌نها بڕى (488 ملیار و 760 ملیۆن دینار)یان نارد كه له هیچ حاڵه‌تێكدا به‌شى مووچه‌ی نه‌كرد!!.
7- له ڕێككه‌وتننامه‌ی 2ی كانوونی یه‌كه‌می 2014 كه دواتر بوو به به‌شێك له یاسای بودجه‌ی فیدراڵی 2014، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی كه‌می مووچه‌ی پێشمه‌رگه به بڕی (100 ملیار دینار) مانگانه ڕێككه‌وتن و هه‌ر به‌ڕێزیان ڕه‌زامه‌ند بوو كه ئه‌م (100 ملیار دینار)ه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له‌ناو خه‌رجییه‌كانی سیادی بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت. بۆیه لامان سه‌یر و مایه‌ى سه‌رسورمانه به‌ڕێزیان ده‌ڵێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه ڕوون نییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌شه‌وه له ساڵی 2015دا خه‌رجیی مه‌یدانیی شه‌ڕ له دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ڕوو له زیادبوون بووه، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش شه‌نگال و جه‌له‌ولا كه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌ندرایه‌وه. له كۆتاییدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆ و دانوستان و جێبه‌جێكردنى ئیلتزاماته قانوونییه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و زامنكردنى به‌ده‌ستهێنانى شایسته قانوونى و داراییه‌كانى هه‌رێم له داهاتى فیدراڵى به‌و شێوه‌یه‌ى له ده‌ستوورى عیراقدا دانی پێدانراوه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پێشنیارى به‌ڕێزیان قبووڵ ده‌كات سه‌باره‌ت به دابینكردنى ته‌واوى مووچه‌ى فه‌مانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵى عیراقه‌وه كه ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌ت هه‌زار كه‌سه و بۆ هه‌ر مانگێك پێویستى به هه‌شتسه‌ت و نه‌وه‌ت ملیار دیناره، كه له‌م پاره‌یه بڕى (336 ملیار دینار) بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه كه سه‌رجه‌م نه‌وتى به‌رهه‌مهاتووى خۆى بداته حكوومه‌تى فیدرالى عیراق هه‌روه‌ك به ڕوونى له پێشنیاره‌كه‌ى به‌ڕێزیاندا هاتووه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان 16/2/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||