| ||
|
||
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆردومانەکەی ئێران لە کۆیە شەرمەزار دەکا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بۆردومانکردنی بارەگاکانی هەردوو دیموکرات لە کۆیە بڵاو کردەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد. ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە: ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیریت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون.
سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ۸ی ئەیلولی ۲٠۱۸
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||