| ||
|
||
ڕاگەیەندراوێك لە حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە هاتووە:
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١١/١٢/٢٠١٧ به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌وه كه تا ئێستا له عێراق به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌سته‌وه هاتوون، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو گه‌لى عێراق و هێزه چه‌كداره عێراقییه‌كان كرد. هه‌روه‌ها سوپاسى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش كرد كه به‌بێ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌وان، ئه‌سته‌م بوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه به‌ده‌ست بێن. گیانفیدایى و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌دا به‌رز نرخاند كه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر داعشدا تۆمار كرد و بوونه یه‌كه‌م هێزى شكێنه‌رى داعش.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه داعش ته‌نها به له‌ناوبردنى سه‌ربازى كۆتایى نایه‌ت، به‌ڵكو به ڕاستكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و نه‌هێشتنى ئه‌و بیر و زه‌مینه و هۆكارانه ده‌بێت كه بوونه هۆى دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانى داعش. ده‌بێت هۆكاره‌كان و زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى داعش بنه‌بڕ بكرێن. نه‌مانى داعش به زامنكردنى یه‌كسانى و هاوبه‌شیى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق له پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و دابینكردنى مافه‌كانیان ده‌بێت.
له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، سه‌باره‌ت به تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له بلۆكه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و داهاتى خه‌ملێنراوى هه‌نارده‌كرن و فرۆشى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو له‌و بلۆكانه بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠١٨، ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و خه‌رجییه‌كانى ئه‌و بواره‌ى خسته ڕوو.
دواتر به‌ڕێز ڕابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت، ڕ‌اپۆرتێكى سه‌باره‌ت به داهاته گشتییه‌كانى دیكه، جگه له نه‌وت و خه‌رجییه گشتییه‌كانى خه‌مڵێنراو بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠١٨ خسته ڕوو، به‌تایبه‌تیش مووچه و ته‌رخانكراوى پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه و بژارده‌كانى دابینكردنى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له چوارچێوه‌ى داهاتى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ساڵى ٢٠١٨‌دا تاوتوێ كرد كه تیایدا دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بێت.
پاشان سه‌باره‌ت به چاكسازى له كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى، خانه‌نشینى، مووچه، ده‌رماڵه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى بابه‌تى وه‌رگرتنى زیاتر له مووچه‌یه‌ك له پاره‌ى گشتى، ڕێكخستنه‌وه‌ى لیسته‌كانى خانه‌نشینان، ڕێكخستنه‌وه‌ى وارسى شه‌هیدان، فه‌رمانگه و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان به خانه‌نشینى، سوودمه‌ندانى ئیمتیازاتى زیندانى سیاسى، ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كان به جۆرێك ته‌نها كه‌سانى شایسته سوودمه‌ند بن، چالاككردنى سه‌ندۆقى خانه‌نشینى تاكو زامنى مافى خانه‌نشینانى شایسته بكرێت، به‌پێى یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان، ڕاپۆرتێك خرایه ڕوو.
به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده، سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگ و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى ساڵى خوێندنى ٢٠١٧ -٢٠١٨، بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كان، به‌ها مرۆییه‌كان، بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ، خۆشه‌ویستیى نیشتمان، ژینگه‌پارێزى و ڕاگرتنى پاكوخاوێنى له پڕۆگرامه‌كانى خوێندندا، له‌گه‌ڵ پو‌خته‌ى چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ت له بوارى خوێندنى پیشه‌یى و خوله‌كانى پێگه‌یاندن و به‌هێزكردنى تواناى مامۆستایان‌دا، ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى لێ‌كرد.
به‌ڕێز عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، سه‌باره‌ت به پلانى وه‌زاره‌ت بۆ قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، پێداویستیى تاكه‌كه‌سى له ئاو و خۆراك، كۆى پێداویستیى ئاو و خۆراك له هه‌رێمى كوردستان، پلانى وه‌زاره‌ت له قۆناغه‌كانى به‌رهه‌مهێنان، به‌بازاڕكردن و داكردنى به‌روبوومه خۆراكییه سه‌ركییه‌كان، سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌تایبه‌تیش به‌نداوه‌كان و دروستكردنى پۆنت بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو، ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاپۆرته‌كه‌ى تاوتوێ كرد و بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیاره‌كانى وه‌زاره‌ت تاوتوێ بكه‌ن تاكو بڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||