| ||
|
||
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئەم شەو , بەرواری١٢/١١/٢٠١٧ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
بەداخەوە، ئەمشەو ١٣/١٢_١١_٢٠١٧ بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانه‌وه بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.
بەم بۆنەیەشه‌وه سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.
لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ١٣/١٢_١١_٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||