هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: لەشەهبا ٢٢ داگیرکەر کوژران

 

 

 ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا، لەهەردوو گوندی تل ریحال و گرێ رادار-ی سەر بە ناوچەی شەهبا سێ شەڕڤان شەهید بوون و  ٢٢ داگیرکەریش کوژراون.

 

دەقی بەیاننامەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین:

 

"لە یەکی شوباتدا، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی سوڵتان موراد و بەرەی ئەلشامییە و ئەحرار ئەلشام بە چەکی قورس، هێرشیان کردە سەر دەروبەری گوندەکانی تل ریحال و گرێ راداری سەر بە هەرێمی شەهبا، لەئەنجامی وەڵامدانەوەماندا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و هێرشی داگیرکەران تێکشکێنرا، بەو هۆیەوە ٢٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و زیاتر لە ١٠ چەتەی دیکەش بریندار بوون، هاوکات دەست بەسەر دوو چەکی جۆری AK-47 و چەندین فیشەکدا گیرا، هەروەها لەئەنجامی ئەو بەرگرییەدا، سێ لە شەڕڤانانمان شەهید بوون.

 

هەمان ڕۆژ سوپای داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شەڕا، شێراوا و هەرێمی شەهبای بە سەختی تۆپباران کرد، هاوکات فڕین و جموجوڵی فڕۆکەی کەشفیش بەسەر ناوچەکەدا بەردەوامە.

 

لەم قۆناغەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەهەموو لایەکەوە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا توندتر کردووەتەوە، هەر یەک لە هەڤاڵانمان دڵپاک عەفرین، نەمر عەفرین و باکور عەفرین بە خۆڕاگرییەکی بێوێنەوە جەنگان و شەهید بوون.

 

هەڤاڵ دڵپاک لەئەرک و بەرپرسیاریەتی ڕاستەقینە تێگەیشتبوو و دواجاریش وەکو فەرماندەیەک ئەرکدار کرابوو، هەڤاڵێکی عەرەب بوو، لەسەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە تا ئێستا لەچەندین هێرشدا جێی خۆی گرت، بەو هەڵوێستەی خۆی، هیچ کات لە بەرامبەر داگیرکەران هەنگاوی بۆ دواوە نەنا و لەسەر شێوازی فەرماندەیەکی سەردەم، پێشەنگایەتی کرد.

 

هەڤاڵ نەمر و هەڤاڵ باکوریش بڕیاری خۆیان لەسەر هێڵی فیدایی و ئازادیی، بەپێی جەنگی سەردەم دابوو و خۆیان بەم بڕوایەوە ئامادە کردبوو، هەڤاڵ نەمر وەکو فەرماندەیەک ئەرکەکانی جێبەجێکرد، بەفیداکاری و بڕیارەوە هەمیشە بۆ هەڤاڵانی دەبووە سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵ.

 

هەڤاڵ باکوریش بەو هەڵوێستەی هەیبوو، لەبەرامبەر داگیرکەران تا دوا فیشەکەکانی شەڕیکرد و دواجار گەیشتە ئاستی شەهیدبوون.

 

ئێمە وەکو هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەکەسایەتی هەڤاڵانمان دڵپاک عەفرین، نەمر عەفرین و باکور عەفریندا، گشت شەهیدانمان بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەرز ڕاگرتنی تێکۆشانی دژی داگیرکەران.

 

ناسنامەی شەهیدانمان بەم شێوەیەیە:

 

نازناو:دڵپاک عەفرین

ناوی تەواو:ئەسەد محمد

ناوی دایک:سعاد

ناوی باوک:خالد

شوێنی لەدایکبوون:عەفرین

شوێن وبەرواری شەهیدبوون: شەهبا – گرێ رادار- یەکی شوباتی ٢٠٢٠

 

نازناو:نەمر عەفرین

ناوی تەواو:نیهاد محمد

ناوی دایک:ئەلیف

ناوی باوک:محمد

شوێنی لەدایکبوون:حەلەب

شوێن وبەرواری شەهیدبوون:شەهبا – گرێ رادار- یەکی شوباتی ٢٠٢٠

 

نازناو: باکور عەفرین

ناوی تەواو:عومەر عسمان

ناوی دایک:سوهام

ناوی باوک: سوبحی

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

شوێن وبەرواری شەهیدبوون:شەهبا – گرێ رادار- یەکی شوباتی ٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved