هەنار بۆ سڤیل: ئەگەر ئەو رۆڵەی دەیبینم پێویستی بە ماچكردن هەبوو ئامادەم ماچ بدەم

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سڤیل: رێكار قادر

ژنە شانۆكار دێرین عومەر بە سڤیلی راگەیاند، كە بەشداری بەشی سێیەمی گەردەلول دەكاتەوە و دەشڵێ ئەگەر "لەكارێكی هونەریدا رۆڵەكەم پێویستی بەوە كرد، ماچ بدەم، ئامادەم، بەڵام هەر بۆئەوە ماچ نادەم كە بڵێن رێچكەی شكاند"
دێرین عومەر ناسراو بە هەنار لە"درامای گەردەلوول". دانیشتووی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی نمایشكردنی شانۆگەری "خاتوو ژولیا" سەردانی شاری هەولێریان كرد، كە دوو رۆژ لەهۆڵی "میدیا" نمایشكرا، دوای نمایشكردنی شانۆگەریەكەیان لەهەولێر، دێرین ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بینەری شانۆ لەهەولێر زۆر كەمە و دراما و شانۆی هەولێریش بە "سست و لاواز" وەسف دەكات، بەبڕوای ئەو "رەنگە هۆكارەكەی ئەوەبێت، كە خەڵكی هەولێر و دهۆك كەمتر دەچن بۆ سەیری شانۆ و دراما، بەڵام لەسلێمانی بەردەوام شانۆ ئەنجام دەدرێ، لەشاری هەولێر بەم شێوەیە نییە، شانۆ و دراما كەم دەبیندرێ، دەتوانم بڵێم لەشاری هەولێر شانۆ و دراما سست و لاوازە". لەبارەی شانۆگەریەكەشەوە دێرین گوتی "ماوەی پەنجا رۆژ پڕۆڤەمان لەسەر ئەو شانۆگەریە كرد، دەرهێنەری ئەم شانۆگەرییە بەڕێز "بەكر رەشید" داوای لێكردم لەشانۆگەرییەكەیدا بەشداربم، سەرەتا بەنیازی ئەوە نەبووم بەشداربم، بەڵام دواتر لەگەڵ كاك بەكر هەوڵێكی زۆرمان دا بۆئەوەی ئەو شانۆگەرییە پێشكەش بكەین، دەوری "خاتوو ژولیا"ـم بینی، كە توانی پێنج خەڵات بەدەست بێنی". ئەگەرچی بەشانۆ دەستیپێكرد و بەدراما ناوبانگی دروستكرد، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لەكاری شانۆ خۆی بە سەركەوتووتر دەزانێ و دەڵێ "هەم شانۆ و هەم دراما لای من خۆشەویستن، دراما بۆ بینەر زۆر باشە، چونكە بینەر حەزدەكات لەماڵ نەیەتە دەرەوە و بەدیار تەلەفزیۆنەوە سەیری دراما و فیلم و گۆرانی بكات، بەڵام شانۆ قوتابخانەی گەلە، ئەو پەیامەیە كە دەگاتە هەموو جیهان، شانۆ راستەوخۆ رووبەڕووی بینەر دەبێتەوە، چونكە ئەو پەیامەی خۆت راستەوخۆ دەیگەیەنی، ئەو بینەرەش بەحەماسەتێكی باش سەیری دەكات، بۆیە زیاتر لەشانۆ خۆم بەسەركەوتوو دەزانم، هەروەها سەرەتای كاری هونەریشم بە شانۆ دەستم پێكرد".
لەبارەی ئەوەی ئەگەر دەرهێنەر داوایلێكرد لەدرامایەك یاخود لەفیلمێك ماچ بدات، ئایا ئامادەیە ماچەكە بدات، دێرین گوتی "بەڵێ، بەپێی زروف و دەورەكە، ئەگەر دەورەكە پێویستی بە ماچكردن هەبێت، پێم ئاساییە، بەڵام ئەگەر دەورەكە پێویستی بەماچكردن نەبوو ئامادەنیم ماچ بدەم، بەس بۆئەوەی بڵێم رێچكە دەشكێنم شتی وا نابێت".
دێرین تائێستا لەیەك دراما بەشداریكردووە، ئەویش "گەردەلوول" بوو، رۆڵی "هەنار"ی بینی، دەڵێ بەڵام بەویستی دەرهێنەر دەورەكەی بینیووە، نەك خۆی، لەبەر كاریگەری رۆڵەكەی كە كچێكی عاشقە و زۆر بەسەركەوتوویی رۆڵی كچێكی عاشقی بینیی، لەوێوە ناوبانگی دروستكرد، بەڵام دێرین ئەوەی بۆ (سڤیل) ئاشكرا كرد، ئەو عەشقە لەواقیعی خۆیدا نەبووە، گوتیشی "هیچ كاردانەوەی لەسەر خۆم نەبووە، چونكە دەورەكە ئەوها بوو بۆ من، ئەگەر ئەو دەورە نەبوایە دەورێكی شێتی بۆ من بوایە هەر دەورەكەم دەبینی، بۆیە دەبوایە بەجوانترین شێوە بەرجەستەم بكردبوایە، رەنگە بتولەی عەشقم كردبێ بەخۆشەویستی نەمكردبێ، ئەگەر دەورێكی درامای پێشكەش بكەیت دەبێت بەدڵ و بەگیان بیكەیت. ئەگەر عەشقیت نەكردبێ خۆ دەزانی عەشق چییە". لەگەڵ ئەوەشدا هەنار ئەوە ناشارێتەوە كە بەخۆشەویستی شووی كردووە، "ژیانی هاوسەریم لەسەر بنەمای خۆشەویستی بوو، بەڵام خۆشەویستییەكی پاك و راستگۆ، ماوەی پێنج ساڵە ژیانی هاوسەریم پێكهێناوە، هاوسەرەكەم ناوی هەردیە".
هەنار لەبەشی دووەمی درامای "گەردەلوول" دابڕا، بەڵام لێرە ئاماژە بەوە دەدات، كە هۆكاری دەرنەكەوتنی پەیوەندی بەخۆیەوە نەبووە، لەبەشی سێیەم بەشداری دەكاتەوە، بەڵام دەڵێ "مامۆستا جەلیل زەنگەنە تەندروستی باش نییە، بۆیە بەشی سێیەمی دراماكەی دواكەوتووە

http://www.civilmag.com/news/Huneryi/H%2081/hanar/hanar.JPG

 
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved